به‌ناوی گۆڕانه‌وه ... یا به رۆحیه‌تی گۆڕان؟
چیا عه‌باس
چه‌ندین نمونه‌ی زیندولهبهرچاون که سه‌رکرده و که‌سانێک خه‌باتکه‌ری به‌ئه‌مه‌ک و بێگه‌رد و سه‌رسه‌خت بون بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی حزب و ئه‌و بزافانهی کاریان بۆ کردون، که‌م نین ئه‌وانه‌ی له‌و رێبازه‌دا کوژراون یا دوچاری زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌دان بونه‌ته‌وه و تا دوا ساته‌کانی ژیان و له غیابیشیاندا سه‌ربه‌رز ماونه‌ته‌وه.
دوای روخاندنی دیواری به‌رلین و سه‌رهه‌ڵدانی پرۆسه‌ی به‌جیهانگیری به‌ها به‌رزه‌کانی سیاسه‌ت له‌زۆر شوێنی دنیادا ده‌ستیان بهدارماندن کرد. لاوازبونی رادع و سنوره ئایدیۆلۆژی و سیاسیه‌کان کاڵبونه‌وه‌ی بیروباوه‌ریان لێکه‌وته‌وه، دروستبونی ده‌وڵه‌ت و کیانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌رفراوانبونی پانتایی ئابوری و بازرگانی کراوه و رشتنی پاره‌یان به‌دوای خۆیاندا هێنا، کۆی گشتی ئه‌م گۆرانکاریانه بونه زه‌مینه‌خۆشکه‌ری گرنگ بۆ تێکشکاندنی به‌ها به‌نرخه سیاسیه‌کان له زۆربه‌ی بزافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ره‌وته فیکریه جیاکاندا. به‌شێکی زۆری بزافه رزگاریخواز و پێشکهوتخوازهکان له نیعمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا خۆبه‌خشانه و چاوچنۆکانه خۆیان له ده‌ریای گه‌نده‌ڵی و پیسبون هه‌ڵکێشا و روبه‌روی شکستی فیکری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی بونه‌وه. ئه‌م گۆرانکاریه مه‌ترسیدارانه به‌تایبه‌ت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئاسیا و ته‌نانه‌ت له ئه‌مریکای لاتینیدا یه‌خه‌ی ئه‌و بزاف و رهوتانهیان گرته‌وه.
له نمونه زه‌قه‌کانی ئه‌و لادان و تێكشکاندن و پیسبونه ئه‌زمونه‌کانی جەزائیر و فه‌له‌ستین و باشوری کوردستان و چه‌په‌کانی فه‌نزویلا و بزاف و سه‌رکرده نیشتمانپه‌روه‌رکانی چه‌ند وڵاتێکی عه‌ره‌بی و ئاسیا، ته‌نانه‌ت کۆنگره‌ی نیشتمانی ئه‌فریکا، تایبه‌ت دوای وازهێنانی ماندێلا، له گۆماوی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری و تاواندا نوقمبو.
ئه‌زمونی تورکیا که له‌سه‌رده‌ستی دهسهڵاتداریندا تا سه‌ر ئێسک بۆگه‌نی کردبو و به‌هاتنی ئاکه‌په بۆ ده‌سه‌ڵات توانرا ئاهێک بهرۆحیدا بکرێته‌وه، جارێکی تر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ردۆگان و بانده‌که‌ی بۆته‌وه به زه‌لکاوێکی به‌پیتی گه‌نده‌ڵی و تاوان.
ئه‌زمونی یۆنان له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی پیسبوی سۆشیال دیموکرات‌دا یۆنان گه‌یشته مایه‌پوچی و بێ هاریکاری رۆژئاوا وڵاتی خاوه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ندترین مێژوی شارستانیه‌ت و دیموکراسیه‌ت دادهرما.
سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتێکی چه‌پی نوێ له‌و وڵاته‌دا ئاراسته‌یه‌کی بۆ چاکسازی دارشتوه، هێشتا زوه چاوه‌روانیه‌کان لێی که‌ڵه‌که بکرێن.
سه‌رجه‌م ئه‌م نمونه شكستخوارد و پیسبوانه، بێگومان به‌وه‌ی باشوری کوردستانیشه‌وه، یه‌ک هاوکێشه زه‌مینه‌ی هاوبه‌شیانه، ئه‌ویش زاته پاک و خه‌باتکه‌رانی پێش‌و له ده‌سه‌ڵاتدا خه‌می سه‌ره‌کیان بازار بوه نه‌ک پرۆسه‌ی دیموکراسی و سه‌روه‌ری یاسا و رێزگرتن له ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ، بۆیه یاسا و رێساکانی جه‌نگه‌ڵی بازار ته‌حه‌کومی بهئهقڵیهتیان کردوه.
زه‌مینه‌یه‌کی بنه‌ره‌تی سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ستانه‌وه بو دژ به گه‌نده‌ڵی و به‌رخۆری و قۆرخکاری له بواره‌کانی سیاسه‌ت و حوکمرانیدا. له‌و پرۆسه‌یه‌دا گۆڕان چه‌ندین هه‌ڵسوراو و کادیری پێگه‌یاند که هیوابه‌خش بون بۆ ئاینده.
یه‌کێک له هه‌ڵه‌کانی سه‌رکردایه‌تی گۆڕان ئه‌وه بو که تێرامانی سه‌ره‌کیان بۆ گۆڕان وه‌ک هێزێکی ده‌نگده‌ر هه‌ڵده‌سه‌نگاند، پێده‌چێت پشتگوێی ئه‌و راستیه‌یان کردبێت که له کۆمه‌ڵگای خۆمان بزوتنه‌وه‌یه‌کی ریفۆرمخواز بێ قوڵایی سیاسی و ده‌سه‌ڵات ناتوانێت ته‌نها به‌زه‌بری ده‌نگ گه‌شه بکات و به‌هێز بێت. له سایه‌ی ئه‌م چه‌مکه‌دا ره‌ش و سپی تێکه‌ڵبون، زیاده بۆ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر به‌رفراوانی هزری گۆران زۆر ئاسان بو هه‌ر که‌سێک بانگه‌شه‌ی بۆ بکات و خۆی به‌خاوه‌نی بزانێت.
ئه‌گه‌رچی به‌های ده‌نگده‌ر له پرۆسه‌که‌دا گرنگه، به‌ڵام پێره‌وکردنی خه‌ستی ئه‌م پره‌نسیپه له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌روازه‌کانی به‌هه‌مان نه‌فه‌س بۆ شه‌پۆلی تێکه‌ڵاوی پاک و پیس واڵا کرد ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا تا پێکهاته‌ی نوێنه‌ر و ئۆرگانه‌کانی بهفیڵتهرێکی زۆر تۆکمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و سیاسی‌دا ببات.
چه‌مکی "حزبی ده‌نگده‌ر" له‌مپه‌رێکی سه‌رسه‌خت بو تا ئه‌و نوخبه‌یه‌ی ئه‌هلی گۆرانکاری راسته‌قینه‌یه بتوانێت سه‌ره‌داوه‌کان به‌ده‌سته‌وه بگرێت، تاده‌هات ده‌رده‌که‌وت قوڵایی سیاسی به‌راده‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م چه‌مکه ئاراسته بکات وه‌ک له‌وه‌ی پرۆسه‌ی ریفۆرم و گۆرانکاری بنه‌ره‌تی.
هه‌رچۆنێک بێت گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان سودی له‌و چه‌مکه کرد و ئاکامه‌کی بوه هێزێکی سیاسی گه‌وره که له به‌رامبه‌ریدا چه‌ندین که‌ره‌سته‌ی ریفۆرمخوازی و گۆرانکاری له‌ده‌ستدا یا کاڵبونهوهیان پێوه ده‌رکه‌وت. تێکه‌ڵاوبونی هه‌ره‌مه‌کی چه‌مکی سیاسی و چاکسازی بزوتنه‌وه‌که‌ی ناچارکرد به‌ئاراسته‌ی به‌شداریکردن له حوکمرانیدا ببات. ئه‌گه‌رچی له روی نه‌ته‌وه‌یی و ره‌چاوکردنی دۆخی باشور به‌شداریکردنه‌که ره‌وایه‌تی هه‌بو، به‌ڵام بۆ خودی بزوتنه‌وه‌که بوه بارێکی قورس که تا ئه‌م ساته‌ش رۆشنایی ئایندهی دیار نیه.
له پرۆسه‌ی به‌شداری له جومگه‌کانی حوکمرانی: پارله‌مان، وه‌زاره‌ته‌کان، فه‌رمانگه‌کان و حکومه‌ته لۆکاڵیه‌کان هه‌مان مه‌ترسی زاڵبونی هاوکێشه‌ی ئه‌قڵیه‌تی بازار و به‌رخۆری و خۆپه‌رستی به‌سه‌ر گۆرانکاری بنه‌ره‌تی و چاکسازیدا له ئارادا بو و هه‌یه. له‌م پرۆسه‌یه‌دا چه‌ندین هه‌ڵه کراوه، هه‌رچیه‌ک هۆکاری بن ئاکامه‌که‌ی هه‌مان شته، ئه‌ویش لهرزۆکبونی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری گۆڕانه به پرۆسه‌که و رۆڵی گۆڕان له حوکمرانیدا.
هه‌رچه‌نده ده‌ستنیشانکردنی کاندیده‌کان بۆ سه‌رجه‌م جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌پێوه‌ره ناوخۆییه‌کانی گۆڕان کراوه، به‌ڵام هه‌ڵه‌کردنه‌که ده‌ستی پێ‌کرد کاتێک به‌رپرسانی ئه‌و پرۆسه‌یه، وێرای ئه‌وه‌ی زۆر ماندوبون، به‌پێوه‌ری حزبایه‌تی کلاسیکی، که له‌سه‌ری راهاتون، به‌رێوه‌یان برد. زیاده بۆ ئه‌مه‌ش مه‌حسوبیه‌ت و گروپگهری و ئیعیباراتی تر کاریگه‌ری خۆیان کردوه. له ناوه‌رۆکدا شێوه‌یه‌کی نوێی گونجاو له گه‌ڵ رۆحی گۆڕان فه‌رامۆش کرا، بۆیه تێکهلوپێڵی و کێشه و گله‌یی و گازنده و مه‌حسوبیه‌ت و غه‌در و غوبنکردن بونه به‌شێک له خه‌سله‌ته‌کانی پرۆسه‌که، له دوای ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییانه‌دا سه‌رجه‌م پرۆسه‌که به‌شێوازێکی دروست به‌رێوه نه‌چو. پێده‌چێت به‌هه‌مان ئه‌قڵیه‌ت و شێوه‌ش دانوستانه‌کان بۆ به‌شداری گۆڕان له حوکمرانیه جیاکاندا کرابێت، تێیاندا دیدێکی ستراتیژی دروستی گونجاو له گه‌ڵ رۆحی گۆڕاندا نوقسانیه‌کی زه‌ق بوه، لێره‌دا زاڵبونی چه‌مکی سیاسی و ده‌سه‌ڵات چیرۆکه کۆنه‌کانی ئه‌و بزاف و هێزو رهوتانهمان به‌بیر ده‌هێننه‌وه که له سه‌ره‌تای ئه‌م نوسینه‌دا ئاماژه‌م پێکردون.
لێره‌دا زۆر بێ ویژدانیه چاومان داخه‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره باشانه‌ی گۆڕان له حوکمرانیدا کردونی. به‌رنامه نوێکه‌ی که‌ناڵی KNN بۆ روبه‌روکردنه‌وه‌ی نوێنه‌رانی گۆڕان له حوکمرانیدا له گه‌ڵ خه‌ڵک ههنگاوێکی بوێرانه‌یه، ناشبێت مه‌ترسی ئه‌وه له یاد بکه‌ین که ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه نه‌بنه نمایشکردنێکی شانۆگه‌ریانه بۆ سپیکردنه‌وه‌ی سه‌رکه‌شانه‌ی لایه‌نه ره‌شه‌کانی گۆڕان له حوکمرانیدا. به‌ته‌نیشت ئه‌مه‌شه‌وه دروستکردنی ژوری" حکومه‌ت و پارله‌مان" له ناو گۆڕاندا به‌هه‌نگاوێکی دروست ده‌بینرێت ئه‌گه‌ر بتوانێت شه‌فافانه و به‌به‌ڵگه و دۆکیۆمێنت ئه‌دای گۆڕان له به‌غدا و هه‌ولێر و پاریزگاکان چاو‌دێر بکات و هه‌ڵیان سه‌نگێنێت و جڤاتی نیشتمانی و رێکخه‌ری گشتیش بریار و ئیجرائاتی پێویست بگرنه‌به‌ر.
له‌لایه‌کی تره‌وه چاوی هه‌ڵسوراوانی گۆڕان له ئه‌دا و هه‌ڵسوکه‌وتی نوێنه‌ره‌کان له ده‌سه‌ڵاتدا کراوه ده‌مێننه‌وه، بێگومان بێده‌نگی به‌رامبه‌ر چه‌وتی و ره‌فتاری نادروستیان هه‌ڵنابژێرن، چونکه گرنگه ئه‌و که‌سه‌ی به‌ناوی گۆڕانه‌وه به‌رپرسیاریه‌تی وه‌رده‌گرێت بتوانێت به‌رۆحیه‌تی گۆڕان ئه‌رکه‌کانی جێبه‌جێ بکات.
لێره‌دا لێکدانه‌وه‌ی جیا بۆ رۆحیه‌تی گۆڕان ده‌کرێت، هه‌رچۆنێک بێت له‌وپه‌ری سۆفیگه‌ریه‌وه تا ریفۆرمخوازی کلاسیکی و لیبرالیزمی سه‌رده‌مانه ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه پێکهاته بنه‌ره‌تیه‌کانی گۆڕانکاری ره‌سه‌ن بریتین له راستگۆیی، ده‌ست و داوێن و ویژدان پاکی، خۆنه‌په‌رستی و وه‌فاداری و خۆشه‌ویستی بۆ خاک و نه‌ته‌وه و بزوتنه‌وه‌که. لادان له‌م پره‌نسیپانه قبوڵ ناکرێت و بێده‌نگیشی لێ ناکرێت، چونکه رۆحی گۆڕان بۆته مهرسهدێک که به‌ویژدان و ئه‌مه‌که‌وه چاودێری ده‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌کرێت ئاینده‌مان به‌رده‌وام له سایه‌ی مه‌ترسی خۆبه‌ده‌ستدان به حوکمی قه‌ده‌ر و گهندهڵبون و پیسبون و له‌باربردنی ئومێدی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی گوزه‌ر ده‌کات.
27/05/2015
بینین: 3881
Tweet
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
بارزانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن...
گۆڕان و یه‌کێتی به‌ره‌وکوێ؟...
وێڕای جیاوازیه‌کانی گۆڕان و یه‌کێتی...
چۆن سه‌رۆکێکمان پێویسته؟...
ئه‌گه‌ر مام جەلال بتوانێت ...
نیو سه‌ده نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و مسعود بارزانی...
بۆچی شه‌ڕ یه‌خه‌ی کوردی گرتوه؟...
نوێنه‌رانی کورد و قه‌یرانه‌کان ...
شه‌ڕی داعش... چۆن؟...
بۆچی داعش په‌لاماری کوردستانی‌دا؟...
کورد له‌داوی دڵه‌ڕاوکێی ئه‌مەریکادا...
گۆڕان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه...
چه‌ند جه‌مسه‌رێکی یه‌کێتی بۆ واده‌که‌ن؟...
ئایا گۆڕان په‌له‌ی کردوه؟...
گۆڕان و کێشه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی...
چاوه‌ڕوانی چی بین له رێکه‌وتن؟...
گۆڕان... گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا!...
سلێمانی و هاوسه‌نگی هێز...
کورد و جه‌نگی دوه‌م دژ به‌تێرۆریزم...
گۆڕان و پارادۆکسی حوکمڕانی...
میحنه‌تی کورد و ده‌ربازبون ...
تارمایی رێکه‌وتنی ستراتیژی...
هیتله‌ره‌که‌ی ئیسلام...
یه‌کێتی... تاکه‌ی به‌م شێوه‌یه؟...
پارتی و یه‌کێتی له ته‌رازوه‌که‌ی داعشدا...
چۆن مامه‌ڵه‌ی گورگه بۆره‌که بکه‌ین؟...
ئایا ئه‌مه ناچاریه له گه‌ڵ به‌غداد؟...
ته‌نگه‌به‌ره‌کانی به‌رده‌م کورد...
مه‌راق و خه‌مه‌کانی بارزانی...
داوێنی به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رکردایه‌تی کورد؟...
راگه‌یاندنێکی خۆپه‌رستانه له شه‌ڕکردنی داعشدا...
سه‌رۆک کۆمارێکی بێ شانس...
ناڕه‌زایه‌تی له گۆڕان... بۆچی؟...
سه‌ربه‌خۆیی به‌ئیجازه‌ی ده‌ستور...
ده‌وڵه‌تی کوردی نێوان ده‌ڵه‌مه‌یی و ئه‌گه‌رێکی به‌هێزدا...
داعش و هه‌ریسه‌ی کوردی...
به‌ڵێ کاک نه‌وشیروان ''تاکڕه‌وه''...
داعش منداڵێکی لاسار له گه‌مه‌ی گه‌وره‌کاندا...
کورد له‌به‌رده‌م دو‌ڕیانێکدا...
ئێران چی لێمان ده‌وێت؟...
بۆ یه‌کێتی واده‌کات؟...
ته‌وقه‌کانی سه‌ر سلێمانی و رێگه‌چاره؟...
ئه‌مجاره ده‌نگ به هه‌مو ره‌نگه‌کان بده‌م؟...
کزبونی ئه‌ستێره‌ی یه‌کێتی... بۆچی؟...
عه‌مره‌کاران لەنێوان هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی کابینه‌دا...
کورد و زه‌لکاوه‌که‌ی مالیکی...
گۆڕان و هزری نه‌ته‌وه و ناوچه دابڕێنراوه‌کان...
کابینه‌ی هه‌شت و متمانه‌و رۆحی نه‌ته‌وه‌یی...
یه‌کێتیه‌کی خنجیلانه...
گۆڕان و پارتی له‌به‌رده‌م ئه‌زمونێکی سه‌ختدا...
گۆڕان له سه‌نگی مه‌حه‌کدا...
برینه‌کانی یه‌كێتی و عشقێکی پڕوکاوه...
گۆڕان و ئیرسی مام جەلال...
گۆڕان و ئیرسی حوکمڕانی پێش‌و...
بۆچی و چۆن گۆڕان به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌ڕوات؟...
ئه‌سته‌نگه‌کانی به‌رده‌م گۆڕان له حوکمڕانیدا...
کاوه گه‌رمیانی له چاوڕوانی گۆدۆدا...
گۆڕان و پارتی و دڵته‌نگبوه‌کان...
گۆڕان و کۆتایی قۆناغێك...؟...
سلێمانی نێو به‌رداشی دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات...
دکتۆر به‌رهه‌م و گارده دێرینه‌کانی یه‌کێتی...
هه‌رێم لە پاشکۆی تورکیادا ...
وه‌ستان به‌یه‌که‌وه و که‌وتن به‌ته‌نیا...
پاش ده‌نگدان؟...
پێش ده‌نگدان ... بیان ناسن...
حوکمڕانی ترس...
سێرکی نه‌ته‌وه‌یی...
خه‌ون و شه‌ڕه شیرینه‌کان...
نه‌ترسان له مێژو...
بۆ پارتیه‌کان...
پارتی بۆ وا ده‌کات؟...
ده‌ستوری ده‌ستی دو...
سیاسه‌ت و ده‌ستور: زیمبابۆ و کوردستان...
سیاسه‌تی (ده‌سکه گوڵه‌که‌ی) ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی...
دید و هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ حوکمڕانی بارزانی...
دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردنه‌کان...
وه‌همی چاکسازی و سه‌رابه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن و داتاشینی ده‌سه‌ڵات ...
بودجه و به‌قاڵی...
تارماییه‌کانی په‌یوه‌ندی کورد و ئیسرائیل...
له ماڵئاوایی ئه‌مساڵدا، وانه‌یه‌ک بۆ منداڵانی شاره‌که‌م...
(ئه‌میره‌که‌ی) میکافیلی یا(پاشاکه‌ی) هۆبیس؟...
هه‌ڵه تێمه‌گه‌ن... مالیکی بۆخۆی راست ده‌کات...
ئێران و بارزانی...
هه‌رێمێکی ره‌ش و سپی...
تارماییه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم...
رێکه‌وتنی سێپته‌مبه‌ر و ئاراسته نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی ...
کوردستان، ته‌کساسێکی نوێی نه‌وتچیه ئه‌مەریکیه‌کان...
نه‌وت فرۆشێکی گه‌ڕۆک...
مێژوی کۆمه‌ڵه و حکایه‌ت بێژه‌کان...
36+ ؟...
گۆڕان و به‌رپرسیاریه‌تی...
بارزانی بۆ وایکرد...
ئەم دۆخە بەرەو کوێ؟...
بەڕێزان و متمانە...
گرێبەستی سیاسەت و مۆراڵ لە باشوری کوردستان...
پێش داڕماندن...
کارنامەی بارزانی و هزری نەتەوەییمان...
دیلێماکەی بارزانی...
جارێکی تر تاڵەبانی و بارزانی و مالیکی...
لە سلێمانییه‌وه -2-...
لە سلێمانیەوە ...
گۆڕان بەرەو کوێ؟...
کورد و قەیرانی شیعە و سوننە...
تاڵەبانی و بارزانی، دو روی یەک دراو...
سەقامگیری و ئارامی و مەترسیەکان...
مەملەکەت تەنها بە پاشا بەڕێوە ناچێت...
کورد له نێوان مەرجەعیەتی کوردستان و نوێنەرایەتی بەغدا...
ئیمپراتۆریەتێک لەسەر خۆڵەمێش... یا ...؟...
مالیکی، شەبەحەکەی ئێران...
گۆڕان و هاوسەنگی هێز لە کوردستان...
پەتای ئێرانی و......
نزای دانوستان...
دوانەی ستەمکاری لە کوردستان: هێز و دەسەڵات ...
کردار شەرتە، ئەمما چ کردارێک؟...
میدیای حیزب لەنێوان جادوگەری و پەیامی یەزدانیدا...
ناسنامە و شەرعیەت لە گێژاوی قەیراندا...
تاڵەبانی و پشکی لەم قەیرانەدا...
سوتاندنی رۆما و سلێمانی...
سلێمانی دەستەمۆ ناکرێت...
ئایندەیەکی نادیار...
شۆڕشگێڕەکانی دوێنێ و ستەمکارەکانی ئەمڕۆ...
ئەم دو سەرکردەیە و مێژو و ئێستا...
منداڵە یاخیبوەکان...
دەسەڵات لەبەردەم نابوتی سیاسی‌دا...
خۆپێشاندانەکان لەنێوان لوتکەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا...
قەیران و ئاغاکانی دیموکراسیەت...
نەدەبو گۆڕان......
ئایا گۆڕان و دەسەڵات دەگەنە ئەنجامێک؟...
پێگەی کورد لە سیاسەتی ئەمه‌ریکادا...
ئێمە ته‌نها فریشتە نین...
دەسەڵاتدارانی کورد وهاوکێشەی سیاسەتی واقیعی...
گۆڕان لەنێوان کەلەپوری چه‌قبه‌ستو و عەقڵانیەتدا...
بەغدا لە مالیکی دوەمدا چی لە کورد دەوێت؟...
کشانەوەی گۆڕان، سەرەتا و ئه‌زمونێکی نوێ ...
فانتۆمی بیابان و تەرێتی و شکانی...
خەزانی حیزب...
گۆڕان‌و داڕشتنێکی جیاواز...
گۆڕان و دەسەڵات و نەتەوە...
گۆڕان و یەکێتی، سارێژکردنی برینەکان...
هەرێم لە جەنجاڵی سیاسەتی "هێزی نەرم"ی تورکیادا...
گۆڕان و ئایندەی ناسیۆنالیزمی کوردی...
رێککەوتنامەی نه‌ته‌وه‌یی یا گرێبەستی حیزبی...
دەسەڵات و قەیرانێکی سەخت...
یەک هەڵوێستی تەڵەیە یا بەردی نزا؟ ...
لەسایەی ئەم دەسەڵاتەدا... بەرەوکوێ؟...
گۆڕان خەریکی چیە؟...
قه‌ناعه‌ت و پێداچونه‌وه...
ره‌شبینیه‌ك: مه‌ترسیه‌كانی شورای حیزب...
لە دامێنی هەڵوەستەیەکدا...
كارله‌كار ترازاوه...
ده‌نگ بۆچی بده‌م؟ ...
گۆڕان له‌نێو خواست‌و واقیعدا...
ده‌مكوتكردن یا...؟...
گۆڕان له‌به‌رده‌م ئه‌رك و ئه‌گه‌ره‌كاندا...
هه‌ڵه‌بجه و راسته‌یه‌كان له‌چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كی مێژودا...
سلێمانی و باب العالی و سه‌دری ئه‌عزه‌م
بابی عالی چیه؟...
ده‌ریای عێراق وكه‌شتی كوردی...
زۆرینه‌ی بێده‌نگ و ئۆپزسیۆنكردن له ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان...
"گێژهڵوكهی نێو فنجان" یا شنه‌بای گۆڕان...
ترس له شكست و سزادانی دیموكراسیه‌ت...
ئایا شكستی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی كۆتایی جه‌لالیه؟...
چه‌مكی شكست له هزری وشكی برینداربوی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی دا...
ده‌سته وتاقمه‌كانی ده‌وروبه‌ری مام جه‌لال و فرمێسكه‌كانی خوایه‌ك...
ئایا مام جه‌لال یش براوه نیه؟...
ئه‌وان......
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك...
هێمنی گه‌رده‌لولێك...
دوالیزمی (حیزب وده‌سه‌ڵات) له به‌رامبه‌ر گۆران‌دا...
بێ ناونیشان...
هه‌ڵبژاردن له‌سایه‌ی هێرشی حیزب‌دا...
باسێك له مێژویه‌كی داپۆشراو...
ئه‌تككردنی جوانیه‌كان...
پلاسیبۆی كوردی *...
سهراب و زوقم...
لیستی نوێكردنه‌وه و ئه‌گه‌ره‌كان...
توڕه‌یه نیشتمان... توڕه‌یه...
حكومه‌ت و حیزب به‌ره‌و كوێ؟...
قه‌ڵایه‌كی گه‌وره... یه‌كێتیی ناو یهكێتیو تێكده‌رانی...
ته‌لقینكردنی ریفۆرم و زیندوبونه‌وه‌ی...
وشكی‌و نه‌زۆكی خه‌یاڵێك...
زۆرینه وكه‌مینه وبۆچونێكی جیاواز...
به‌ره‌وكوێ ؟...
به‌ڵای گه‌نده‌ڵی...
چاره‌نووس وچاوه‌زار...
قه‌یرانه‌كانی كورد‌و تای ته‌وافوق و دیموكراتیه‌ت و ده‌ستور...
ته‌وافق و په‌رته‌وازه‌بوون...
ئه‌مه‌ریكا و كورد: چه‌ند ساڵێك له گه‌مه‌كردن...
كوێر و چاوساغ...
ره‌نگ و ئاوازی جیا...
ریفۆرم .. و چێشتی مجه‌ور... و گۆڕان...
باشوور و توركیا، ئه‌وه‌ی ئاشتی بوێت ده‌بێت خۆی بۆشه‌ر ئاماده‌بكات...
وه‌رزی كاڵبونه‌وه وهه‌ڵساندنه‌وه ...
تاریكی ئه‌شكه‌وت و سوننه‌تی په‌رستگه...
ئایا چیتر ماوه.....؟...
شێر و خه‌ت...
هه‌ڵه‌ی مێژوو و مێژووی هه‌ڵه...
گرێ كوێره‌كان...
كێ ده‌پرسێته‌وه؟...
ساتی راستییه‌كان...
ته‌وافقی كوردی بۆ چییه؟...
چه‌پ و ریفۆرم و "نۆستاڵجی"...
كێ دۆڕاوه... توركیا؟...
كوردایه‌تی له‌نێوان "كوردستان یا نه‌مان"و "كوردستان و مان"...
كه‌ركوك و بۆچوونێكی جیاواز...
ئایا پارتی چی ده‌وێت؟...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌میری كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی سه‌ر به داعش رادەگەیەنێت ...