خەزانی حیزب

چیا عه‌باس

ئەم نوسینە نە باسکردنی مێژوی حیزبەکان و دۆخی سەرهەڵدان و کار و خەباتیانە و نە کەمکردنەوەیە لە سەروەری و قوربانیەکانیان و نە لەو دەسکەوتانەی بە خەبات و ماندوبونی ئەوانیش هێنراونەتەدی.باس لە دۆخی ئەم سەردەمەی حیزب و ژینگەی حیزبایەتیە لە کوردستان و بەتایبەت دو حیزبەکەی دەسەڵات.

حیزب بەدرێژایی مێژوی میللەتان زەرورەتێک بوە و کاری بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنی خەڵک لەدەوری پرۆگرام و دروشم و سەرکردەکانی کردوە.حیزب بۆمانەوەی خۆی دەبێت لەگەڵ روداوە گرنگەکان یا بەدەستهێنانی دروشم و پرۆگرامەکەی یا بەشێک لێیان لە قەواغەکە کۆنەکەی دەربازبێت و کار بۆ ئاٌاستەکردنە نوێکەی و خۆگونجاندنی لە ئەستۆ بگرێت.

حیزب و حیزبایەتی تا سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی رابردو جەستە و سیما زیندوەکەی بەها رەهاکانی کوردایەتی بون، ئاوێنەی رەنگدانەوەی هەستە زامدار و هەڵچو و داخوازیە مرۆیی و نەتەوەییەکانی تاکی کورد بو، ژینگەیەکی بەپیت بو بۆ پێگەیاندن و دروستکردنی کادر و سەرکردەکان.گرێدانی ئەو چەمکانە لەکاری سیاسی و رێکخراوەیی و پێشمەرگایەتی حیزبەکاندا بەرجەستەدەکرا.هەزاران ئەندام و لایەنگری حیزبەکان لەو رێبازەدا لەناوچون و دەیان هەزاریش دوچاری ماڵوێرانی و زیندانی و دەربەدەری و کەمئەندامی بون.ئەو سەردەمانە حیزب و حیزبایەتی بەلای دڵسۆز و بە ئەمەکەکانی گەل لەپلەی یەکەمدا ئامراز و ئەرکێکی نەتەوەیی بون.

ئایا لەم سەردەمەدا حیزب لە باشور توانیویەتی ئەو خەسڵەت و بەهایانە بپارێزێت و بەخۆگونجاندنی لەگەڵ دۆخە نوێکەدا رۆحی بزافەکە زیندو و وروژێنەر رابگرێت؟ز

سەرەتای کاڵبونەوە:
لەدوای راپەرینەوە و بەتایبەت دوای روخاندنی رژێمی سەدام گۆڕانکاری گەورە بەسەر حیزبە کوردیەکان و دۆخ و هەڵومەرجی کارکردنیاندا هاتوە و بەتایبەت یەکێتیی و پارتی.پشکی زۆری ئەم گۆڕانکاریانە بەرگی حیزبی لەو دو هێزە داماڵیوە و ژیانی حیزبایەتی لە هەناویاندا بەشێوازێک گۆڕاندوە کە سیستەماتیک کاڵبۆتەوە و لەم قۆناغەدا ناتوانرێت بەو شێوە و ناوەرۆکە تازەیەوە وەک حیزبێکی سەردەم وەسف بکرێن.

لە فەزای پر فەوزای دوای راپەرین بەشێک لەبەرپرس و کادر و ئەندامی حیزبەکان چاوچنۆکانە کەوتنە گیانی موڵکی گشتی.زەوتکردنی زۆر کاڵا و شۆڤێڵ و ئەودیوکردنیان ببونە نوکتەی سەرزاری خەڵک، دانانی بازنەکانی گومرگی حیزبەکان بەدرێژایی سنورەکان و چەندین رێگاوبانی هاتوچۆی گشتی، فرۆشتنی سەدی بەخمە بەهەمو ئامێرەکانیەوە و تەنانەت پچڕاندنی لابەلای بەشێکی بەرچاو لە یارمەتی نێودەوڵەتی و رێکخراوە خێرخوازەکان، کە زۆر کەمبون، لەلایەن دەسەڵاتدارانی حیزبەکانەوە و دواتریش گەندەڵیەکی بێشەرم و قێزەوەن لە پشکی هەرێم لە داهاتی بەرنامەی نەوت بەخۆراک لەلایەن بەرپرس و کادرە حیزبی و عەسکەریەکان لە ناوچەکانی دەسەڵاتیان، ئەو سەرەتایانە بون کە زەنگی کۆتایی بە ژیانی حیزبایەتی دروست و رەسەنیان لێدا و خەزانی حیزبیشیان راگەیاند.شەڕی ناوخۆ حیزب و حیزبایەتی دو لایەنی شەڕەکەی بە ئاراستەیەکی کوشندەدا بوژاندەوە کە مەبەست لێی لەناوبردنی یەکتری بو.لە خولەکانی شەڕەکەدا بەشی زۆری سەرکردە و کادر و بەرپرسەکانی هەر دولا حیزب و سەرکردەکانیان لەسەروی نەتەوە و خاکەوە سەپاند و لێرەوە چەسپاندنی پیرۆزی حیزب و سەرکردە بوە چەمکێکی "لازم و مەلزومی" حیزبایەتیکردن.

بەماوەیەکی کورت دوای روخاندنی رژێمی سەدام زەنگێکی تری گەندەڵی و بەکارهێنانی حیزب و دەسەڵات بۆ دزی و خۆدەوڵەمەندکردن و زەوتکردنی موڵکی گشتی لەسایەی رەحمەتی هێزی داگیرکەر و بێدەنگی سەرکردایەتی حیزبەکاندا لێدرا.ئەم روداوانە چەندین پرسیاری جدی لەمەر رەفتاری کادر و بەرپرسانی حیزبی و روژاند و سەرکردەکانیشی روبەروی کۆمەڵێک پرسیاری پابەند بە پێوەرەکان و کرۆکی حیزبایەتیەوە کردەوە.بەدرێژایی ساڵانێکی درێژ سەدان پرۆژە و نوسین و شیکردنەوە و کۆڕوکۆبونەوەی حیزبی و چەند کۆنگرە و پلینیۆم و کۆبونەوەی فراوان نەیانتوانی ئەو برینانە بەتەواوی سارێژکەن، هۆکاری سەرەکی زۆر ئاشکرایە: نەبونی نیەتە.

هەرەم وفەرامۆشکردن:
سەرجەم حیزبە کلاسیکیەکانی باشور لەیەکەم رۆژی دروستبونیانەوە و تا ئەم چرکەیەش لەسەر بنەمای هەرەمی دارێژراون و لوتکەی هەرەمەکە کە سەرۆک وسکرتیر ورابەری حیزبن خاوەنی دەسەڵاتی بەها و دوا بڕیارن. لوتکەی هەرەم، مۆتوربەکراو بە خەبات و هزری نەتەوەیی و پەرژینکراو بەسوپایەک لە عەقیدەپەرستان و وەلائی بنەماڵە و دەوروبەر، کاتێک دەسه‌ڵات و پارەی کەوتە بەردەست بوە سەرچاوەی گەورەترین تێکشکێنەری هەمان پرەنسیپ و پەیڕەوانەی خودی ئەو لوتکەیە دایڕشتبون. لە بزافی کوردایەتیدا بۆتە ئیرسێکی مێژویی کە سەرکردە و رابەرەکان فێربون دەوروبەر و ئەوانەی ژێر دەسەڵاتیان بە پارە و ئیمتیازات و خاڵە لاوازەکانیان دەستەمۆ و پەرتەوازە دەکەن تا نەتوانن یەک و دویان لەگەڵ بکەن و دەسەڵاتی رەها تەنها بۆ خۆیان بمێنێتەوە. ئەمجارەش لوتکەی هەرەمەکە حیزبی بە ئاڕاستەیەکدا برد کە ناوەڕۆکی حیزبی تێدا فەرامۆشکرا، چونکە ئەو حیزبانە لە ژینگەی تاکڕەوی و هەرەمی و عەقیدەی چەقبەستودا پەروەردەکراون و گەورەبون و فەزایەکی تری ژیانی حیزبایەتی تێدا نە رەخسابوە و نە لەباریشبوە. دواتر لە قۆناغی نوێی گرتنەدەستی دەسەڵات و حوکمڕانی بۆ ئەو حیزبانە زۆر ئەستەم بو بتوانن لەو قوتماتە توندە فرە پێچە دەربازبن. ئەزمون و نمونەکانی رێکخراوی فەتحی عەرەفات، پارتی کۆمینیستی بنەماڵەی کاسترۆ، پارتی کۆمینیستی بنەماڵەی کیم ئیل سۆنگ، پارتەکەی موگابا، حیزبە نەتەوەییە سربیەکەی میلۆسۆڤیچ و حیزبەکەی موبارەکی میسر و بەعسی ئەسەدی سوریا و چەندین نمونەی تری وڵاتانی ئەمریکای لاتینی و ئاسیا و ئەفریقا ئەو راستیە دەسەلمێنن کە بەسەر حیزبە کلاسیکیەکانی لای خۆشماندا هاتوە. لەم نمونانەدا لوتکەی هەرەم حیزب بە موڵکی خۆی دەزانێت و بڕیار و دیدوبۆچونه‌کانی خاوەن موڵکیش بەراست و چەپدا دەبنە یاسا و دەستور.

لەگەڵ گۆڕانکاریە بەپەلە و چاوەڕوان نەکراو و هەستیارەکانی سەردەمی بەجیهانگیری و یەک جەمسەرگەری و کاڵبونەوەی سنورەکانی نێوان نیشتمانپەروەری و خیانەتدا زۆربەی حیزبە نەتەوەییەکانی دنیا کە بەشێکن لەو گۆڕانکاریانە سەرکەوتو نەبون لە ئاراستەکردنێکی دروست و گونجاو. رەنگە لێرەدا ئەو شێکردنەوەی مارکسیزم و لینینزم دروستی خۆی پێکابێت، کاتێک بۆرژوای نەتەوەیی بە برسی و چاوچنۆک وەسفدەکات و بەگرتنه‌دەستی دەسەڵاتیش لادان و گەندەڵی دەبێتە خەمی سەرەکی بۆ تێرکردنی خواست و حەزە بێ سنورەکانی.

لای خۆشمان کار لە پوچەڵکردنی سەرکردایەتی دەستەجەمعی و پێشێلکردنی پرنسیپەکانی حیزبایەتیدا نەوەستا.

حیزب عەسای سحری دەسەڵاتی خستەگەڕ بۆ بەخشینەوەی پایەوپلە و موچە و زەوی و ئیمتیازات بۆ کادر و ئەندامان و نزیکەکان لێی. سەرکردەکانیشی بە شتی بچوک قایل نەدەبون و پەلاماری شتی گەورەتریان دەدا و سەرجەم پلە بەرزەکانی دەسەڵات لە هەرێم و بەغدا بۆ خۆیان و خانەوادە و دەوروبەریان قۆرخ کرد. بەڕشتنی لێشاوی پارە و پولیش حیزب ئەوەندەی تر سەرقاڵی بچڕاندنی بو بۆ راگرتنی ئەو قەوارە زلەی حیزب و بۆ خۆدەوڵمەندکردن و هەروەهاش بۆ رازیکردن و کڕینی وەلا و دروستکردنی دەستەگەلی و گروپ گروپێنە و ناوچەگەری، لە ئاکامدا لەحەوشە بەرین و گەورەکەی حیزبدا چەندین ماڵی تێدا قوتکرانەوە.

لەو قۆناغانەدا بەدەیان هەزار کەس کە هیچ جۆرێک لە زەمینەسازی بۆ ئەندامبونیان نەکرابو خۆیان بە حیزبەکاندا هەڵواسی و بەدوای دەسکەوت و ئیمتیازاتەوە بون. حیزبیش شل و نەرم لەبەرەدەمیاندا رازی دەکردن. ئەم گەورەبونەی قەوارەی حیزبەکان لەسەردەمی فیفتی بە فیفتی حوکمڕانی هەرێم دەستی پێکرد و دواتریش گەورەبونی بێئەندازە و بێ بنەمای حیزبی لەدوای روخاندنی سەدام و رشتنی پارە و پولەوە بەڕێوەچو. حیزبەکان ئەم جارەش بێدەنگ و رازیکەر، چونکە پێویستیان هەم بەدەنگ بو و هەم بەهێزێکی مرۆیی ئیحتیات بۆ ئەگەرەکانی ئایندەیان.

سەرەرای ئەم گەورەبونەوەی قەوارەی حیزب، سەرکردایەتی حیزبیش سەرقاڵی بەرژەوەندیەکانی خۆیان و خانەوادە و دەستە و تاقمەکانیان بون. ئەم دو گروپەی ناو حیزب لەسەر یەک خاڵی جەوهەری کۆک بون: پێڕەوکردنی بنەما و پرنسیپەکانی حیزبایەتی رێگە بە بەردەوامبونی ئەو هەراجکردنەی حیزب و ئیمتیازات و پلەوپایە نادات. لێرەوە بەشێک لە کادرە مامناوەندەیەکانی حیزبیش کە بە بربرەی حیزبایەتی و جومگەکانی ناسراون لەنێوان ئەو دو ئاراستەیەدا بێدەنگی و بێخەمیان هەڵبژارد و نەیان دەویست خۆیان لەلای خوارەوە و سەرەوە توشی کێشە وگرفت بکەن. ئەوانیش بەهۆی گوزەرانی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان و پایەوپلەیان هەوڵێکی جدیان بۆ راستکردنەوەی دۆخەکە نەدا. حیزبایەتی لە ئەرکێکی پیرۆزی نەتەوایەتیەوە دەگۆڕا بۆ رێگەیەک بۆ گوزەرانی و ئیمتیازات و پایەوپلە و حیزبیش لە هەیکەل و قەڵایەکی تۆکمەی کوردایەتی تادەهات دەبوە مۆڵگەیەکی نەستۆڵژیا و یادەوەریەکان و جومگەکانی بە تاوە باریکەکان بەیەکەوە بەسترابونەوە.

کاڵبونەوەی فکر وسڕینەوەی پێوەرەکان :
لاوازبون و پڕوکانەوەی کۆڵەکانی حیزب کاڵبونەوەی فیکریشی بەرهەمهێنا و تادەهات بنەما فیکریەکان لە گۆماوێکی تەمومژاویدا گیرۆدەی ئەو شەپۆلە هەراسان کەرانە بون کە حیزب و سەرکردەکانی بەرپایان کردبون. لێرەدا کاڵبونەوەی هزری نەتەوەیی و لەتلەتکردن و پەرتەواوەزەبونی بۆ چەند چەمکێکی سیاسی و ئابوری و ئیداری و یاسایی لاواز و نادیار لەئاکامی سیاسەتی ئەو حیزبانەوە رەهاترین زەمینەیانی لەم سەردەمەدا لاواز و نائارام کردوە.
جگە لەم گۆڕانکاریانە لەهەناوی حیزب و حیزبایەتیدا، بێدەنگی و چەپڵەرێزان وەلا و مەحسوبیەت و مەنسوبیەت شوێنیان بەپێوەرە رەسەنەکانی حیزب لەقکرد و لە ئاکامدا کارتەکان تێکەڵ و پێکەڵ بون. پێشمەرگەی دێرین و کادری تێکۆشەر و دڵسۆز لەگەڵ کۆنە جاش و بەعسی و تەواری و خاوەن فایل لە ریزەکانی ناو حیزبدا تێکەڵکران و حیزب لە مۆڵگەی تێکۆشەران و دڵسۆزانەوە کرا بە پانتاییەکی بێ سنور و بێ دەروازە و کەم بەرەکەت و بەرهەم، کورد وتەنی زۆر وبۆر. هەناوی حیزبایەتیش بە دیاردە زەرەربەخش و قێزەوەنەکان تادەهات کلۆر دەکرا و جاریش هەبوە لەو گۆڕەپانەدا لەبری ئەسپ سەگیان لغاوکردوە و نمایشکردوە و خەڵکە بەئەمەک و دڵسۆزەکەش خۆی لەپەراوێزدا راگرتبو و زۆربەی کاتەکان دەستەوستان لە چاوەڕوانکردنێکی بێ بەرنامەدا گوزەریان دەکرد.

حکومەت موڵکی حیزبه‌:
بێجگە لەم گۆڕانکاریانەی بەسەر حیزبدا هاتون، لەهەمان کاتیشدا دەسەڵاتی حوکمڕانی حیزبەکان بەو شێوازەی تا ئەمرۆ حوکم بەڕێوەدەبەن هۆکارێکی سەرەکی ترە بۆ کاڵبونەوە و پڕوکاندنەوەی حیزب و حیزبایەتی، چونکە حیزب سەیری حکومەت وەک موڵکێکی خۆی دەکات و لەو روانگایەوە رەفتاری لەگەڵدا دەکات. ئەوەی لە نمونەی لای خۆمان پێی دەوترێت دەستتێوەردانی حیزب لەکاری حکومەتدا دەستەواژە و چەمکێکی هەڵە و نابەجێیە، چونکە حیزب خۆی بەخاوەنی حکومەت و هەمو شتێکی دادەنێت و چۆتە ناو هەمو جومگە و شادەمارەکانی حوکمڕانیەوە و ناشکرێت دەست لە موڵک و ماڵی خۆی بەربدات. لەئاستێکی تریشدا حیزب بە تێگەیشتن و پێناسە کلاسیکیەکەی نەماوەتەوە و لە چوارچێوە "مۆدێرنەکەی" ئەم سەردەمەشیدا پەرتەوازە و پەرشوبڵاوە و سەری جەمسەرەکان و باڵادەستەکانی ناو حیزبن کە بە مەزاجی شەخسی و بۆ بەرژەوەندی خۆیان و ئەم و ئەو بەردەوام قورمیشی حکومەت دەکەن و خاوی دەکەنەوە و لە هەمو کارێکیدا پەنجەمۆرێکی ئەوانی لێ نەخشکراوە. بۆیە باشترە لەم قۆناغەدا داوا و کار بۆ کەمکردنەوەی دەستتێوەردانی ئەو باڵادەستانە لەکاری حکومەت بکرێت، ئەمەش کارێکی نزیکە لە مەحاڵ.

ئەم گۆڕانکاری و روداوانە لە مێژوی میللەتاندا دوبارەدەبنەوە و هونەری و حیکمەت لەوەدایە چۆن حیزب خۆی بەدروستی لەگەڵ دۆخە تازەکەدا دەگونجینێت و سەوڵ لە کەشتیەکەی بەرەو کەناری ئارام دەدات.

هەنوکە حیزبە گەورەکانی لای خۆمان سیمای کۆمپانیای بازرگانی گەورەیان گرتۆتە خۆ و لەلایەن ئۆلیگارشیەکی سیاسی و ئابوریەوە بەڕێوەدبرێن و بەهێزی سەربازی و هەواڵگری دەپاریزرێن.

لەسەردەمی جۆری دیموکراسیەتی لای خۆمان و چاودێریکردنی لەلایەن دنیاوە، زەمینەی نەتەوەیی و سیاسی پێویستیەکی ژیانیە بۆ لوتکەی هەرەمی حیزبەکان بۆ درێژەدان بە دەسەڵات ومەقامیان.

لەبەرامبەر ئەم راستیەدا زیندویەتی حیزبەکان تەنها پابەند نیە بە بونی بیرورای جیاواز، وەلێ شادەماری زیندویەتی هەر حیزبێکی سەردەم بریتیە لە رەنگدانەوەی بیروڕا جیاوازەکان لە بڕیار و بەرنامەی کاری حیزبی و حکومیدا.

ئەو دیموکراسیەتەی لەناو حیزبەکاندا روکەشانە نمایش دەکرێت نەیتوانیوە لەلایەک کرۆکی دەسەڵات و رەسەنیەتی حیزب و پرەنسیپەکانی بەشێوازێکی سەردەم و دیموکراسیانە دارێژێتەوە و بگۆڕێت و لەلایەکی تریشەوە تا ئەم ساتەش شکستی هێناوە لەدابینکردن و چەسپاندنی بنەماکانی پێرەوکردنی یاسا و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و ئازادی و شەفافیەت و بنبڕکردنی گەندەڵی و داڕشتنەوەی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی و ئەو گۆڕانکاریانە بەدیبێنێت، کە نەتەوە و خاک چاوەڕوانیان دەکەن.

 


07/10/2010 بینین: 12289
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
به‌ناوی گۆڕانه‌وه‌ ... یا به‌ رۆحیه‌تی گۆڕان؟...
بارزانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن...
گۆڕان و یه‌کێتی به‌ره‌وکوێ؟...
وێڕای جیاوازیه‌کانی گۆڕان و یه‌کێتی...
چۆن سه‌رۆکێکمان پێویسته‌؟...
ئه‌گه‌ر مام جەلال بتوانێت ...
نیو سه‌ده‌ نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و مسعود بارزانی...
بۆچی شه‌ڕ یه‌خه‌ی کوردی گرتوه‌؟...
نوێنه‌رانی کورد و قه‌یرانه‌کان‌ ...
شه‌ڕی داعش... چۆن؟...
بۆچی داعش په‌لاماری کوردستانیدا؟...
کورد له‌داوی دڵه‌ڕاوکێی ئه‌مەریکادا...
گۆڕان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌...
چه‌ند جه‌مسه‌رێکی یه‌کێتی بۆ واده‌که‌ن؟‌...
ئایا گۆڕان په‌له‌ی کردوه‌؟...
گۆڕان و کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی...
چاوه‌ڕوانی چی بین له‌ رێکه‌وتن؟...
گۆڕان... گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا!...
سلێمانی و هاوسه‌نگی هێز...
کورد و جه‌نگی دوه‌م دژ به‌تێرۆریزم...
گۆڕان و پارادۆکسی حوکمڕانی...
میحنه‌تی کورد و ده‌ربازبون ...
تارمایی رێکه‌وتنی ستراتیژی...
هیتله‌ره‌که‌ی‌ ئیسلام...
یه‌کێتی... تاکه‌ی به‌م شێوه‌یه‌؟...
پارتی و یه‌کێتی له‌ ته‌رازوه‌که‌ی داعشدا...
چۆن مامه‌ڵه‌ی گو‌رگه‌ بۆره‌که‌ بکه‌ین؟...
ئایا ئه‌مه‌ ناچاریه‌ له‌ گه‌ڵ به‌غداد؟...
ته‌نگه‌به‌ره‌کانی به‌رده‌م کورد...
مه‌راق و خه‌مه‌کانی بارزانی...
داوێنی به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رکردایه‌تی کورد؟...
راگه‌یاندنێکی خۆپه‌رستانه‌ له‌ شه‌ڕکردنی داعشدا...
سه‌رۆک کۆمارێکی بێ شانس...
ناڕه‌زایه‌تی له‌ گۆڕان... بۆچی؟...
سه‌ربه‌خۆیی به‌ئیجازه‌ی ده‌ستور...
ده‌وڵه‌تی کوردی نێوان ده‌ڵه‌مه‌یی و ئه‌گه‌رێکی به‌هێزدا...
داعش و هه‌ریسه‌ی کوردی...
به‌ڵێ کاک نه‌وشیروان ''تاکڕه‌وه‌''...
داعش منداڵێکی لاسار له‌ گه‌مه‌ی گه‌وره‌کاندا...
کورد له‌به‌رده‌م دو‌ڕیانێکدا...
ئێران چی لێمان ده‌وێت؟...
بۆ یه‌کێتی واده‌کات؟...
ته‌وقه‌کانی سه‌ر سلێمانی و رێگه‌چاره‌؟...
ئه‌مجاره‌ ده‌نگ به‌ هه‌مو ره‌نگه‌کان بده‌م؟...
کزبونی ئه‌ستێره‌ی یه‌کێتی... بۆچی؟...
عه‌مره‌کاران‌ لەنێوان‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی کابینه‌دا...
کورد و زه‌لکاوه‌که‌ی مالیکی...
گۆڕان و هزری نه‌ته‌وه‌ و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان...
کابینه‌ی هه‌شت و متمانه‌و رۆحی نه‌ته‌وه‌یی...
یه‌کێتیه‌کی خنجیلانه‌...
گۆڕان و پارتی له‌به‌رده‌م ئه‌زمونێکی سه‌ختدا...
گۆڕان له‌ سه‌نگی مه‌حه‌کدا...
برینه‌کانی یه‌كێتی و عشقێکی پڕوکاوه‌...
گۆڕان و ئیرسی مام جەلال...
گۆڕان و ئیرسی حوکمڕانی پێشو...
بۆچی و چۆن گۆڕان به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌ڕوات؟...
ئه‌سته‌نگه‌کانی به‌رده‌م گۆڕان له‌ حوکمڕانیدا...
کاوه‌ گه‌رمیانی له‌ چاوڕوانی گۆدۆدا...
گۆڕان و پارتی و دڵته‌نگبوه‌کان...
گۆڕان و کۆتایی قۆناغێك...؟...
سلێمانی نێو به‌رداشی دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات...
دکتۆر به‌رهه‌م و گارده‌ دێرینه‌کانی یه‌کێتی...
هه‌رێم لە پاشکۆی تورکیادا ...
وه‌ستان به‌یه‌که‌وه‌ و که‌وتن به‌ته‌نیا...
پاش ده‌نگدان؟...
پێش ده‌نگدان ... بیان ناسن...
حوکمڕانی ترس...
سێرکی نه‌ته‌وه‌یی...
خه‌ون و شه‌ڕه‌ شیرینه‌کان...
نه‌ترسان له‌ مێژو...
بۆ پارتیه‌کان...
پارتی بۆ وا ده‌کات؟...
ده‌ستوری ده‌ستی دو...
سیاسه‌ت و ده‌ستور: زیمبابۆ و کوردستان...
سیاسه‌تی (ده‌سکه‌ گوڵه‌که‌ی) ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی...
دید و هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ حوکمڕانی بارزانی‌...
دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردنه‌کان...
وه‌همی چاکسازی و سه‌رابه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن و داتاشینی ده‌سه‌ڵات‌ ...
بودجه‌ و به‌قاڵی...
تارماییه‌کانی په‌یوه‌ندی کورد و ئیسرائیل...
له‌ ماڵئاوایی ئه‌مساڵدا، وانه‌یه‌ک بۆ منداڵانی شاره‌که‌م...
(ئه‌میره‌که‌ی) میکافیلی یا(پاشاکه‌ی) هۆبیس؟...
هه‌ڵه‌ تێمه‌گه‌ن... مالیکی بۆخۆی راست ده‌کات...
ئێران و بارزانی...
هه‌رێمێکی‌ ره‌ش و سپی...
تارماییه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم...
رێکه‌وتنی سێپته‌مبه‌ر و ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی‌ ...
کوردستان، ته‌کساسێکی نوێی نه‌وتچیه‌‌ ئه‌مەریکیه‌کان...
نه‌وت فرۆشێکی گه‌ڕۆک...
مێژوی کۆمه‌ڵه و حکایه‌ت بێژه‌کان...
36+ ؟...
گۆڕان و به‌رپرسیاریه‌تی...
بارزانی بۆ وایکرد...
ئەم دۆخە بەرەو کوێ؟...
بەڕێزان و متمانە...
گرێبەستی سیاسەت و مۆراڵ لە باشوری کوردستان...
پێش داڕماندن...
کارنامەی بارزانی و هزری نەتەوەییمان...
دیلێماکەی بارزانی...
جارێکی تر تاڵەبانی و بارزانی و مالیکی...
لە سلێمانییه‌وه‌ -2-...
لە سلێمانیەوە ...
گۆڕان بەرەو کوێ؟...
کورد و قەیرانی شیعە و سوننە...
تاڵەبانی و بارزانی، دو روی یەک دراو...
سەقامگیری و ئارامی و مەترسیەکان...
مەملەکەت تەنها بە پاشا بەڕێوە ناچێت...
کورد له‌ نێوان مەرجەعیەتی کوردستان و نوێنەرایەتی بەغدا...
ئیمپراتۆریەتێک لەسەر خۆڵەمێش... یا ...؟...
مالیکی، شەبەحەکەی ئێران...
گۆڕان و هاوسەنگی هێز لە کوردستان...
پەتای ئێرانی و......
نزای دانوستان...
دوانەی ستەمکاری لە کوردستان: هێز و دەسەڵات ...
کردار شەرتە، ئەمما چ کردارێک؟...
میدیای حیزب لەنێوان جادوگەری و پەیامی یەزدانیدا...
ناسنامە و شەرعیەت لە گێژاوی قەیراندا...
تاڵەبانی و پشکی لەم قەیرانەدا...
سوتاندنی رۆما و سلێمانی...
سلێمانی دەستەمۆ ناکرێت...
ئایندەیەکی نادیار...
شۆڕشگێڕەکانی دوێنێ و ستەمکارەکانی ئەمڕۆ...
ئەم دو سەرکردەیە و مێژو و ئێستا...
منداڵە یاخیبوەکان...
دەسەڵات لەبەردەم نابوتی سیاسیدا...
خۆپێشاندانەکان لەنێوان لوتکەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا...
قەیران و ئاغاکانی دیموکراسیەت...
نەدەبو گۆڕان......
ئایا گۆڕان و دەسەڵات دەگەنە ئەنجامێک؟...
پێگەی کورد لە سیاسەتی ئەمه‌ریکادا...
ئێمە ته‌نها فریشتە نین...
دەسەڵاتدارانی کورد وهاوکێشەی سیاسەتی واقیعی...
گۆڕان لەنێوان کەلەپوری چه‌قبه‌ستو و عەقڵانیەتدا...
بەغدا لە مالیکی دوەمدا چی لە کورد دەوێت؟...
کشانەوەی گۆڕان، سەرەتا و ئه‌زمونێکی نوێ ...
فانتۆمی بیابان و تەرێتی و شکانی...
گۆڕان‌و داڕشتنێکی جیاواز...
گۆڕان و دەسەڵات و نەتەوە...
گۆڕان و یەکێتی، سارێژکردنی برینەکان...
هەرێم لە جەنجاڵی سیاسەتی "هێزی نەرم"ی تورکیادا...
گۆڕان و ئایندەی ناسیۆنالیزمی کوردی...
رێککەوتنامەی نه‌ته‌وه‌یی یا گرێبەستی حیزبی...
دەسەڵات و قەیرانێکی سەخت...
یەک هەڵوێستی تەڵەیە یا بەردی نزا؟ ...
لەسایەی ئەم دەسەڵاتەدا... بەرەوکوێ؟...
گۆڕان خەریکی چیە؟...
قه‌ناعه‌ت و پێداچونه‌وه‌...
ره‌شبینیه‌ك: مه‌ترسیه‌كانی شورای حیزب...
لە دامێنی هەڵوەستەیەکدا...
كارله‌كار ترازاوه‌...
ده‌نگ بۆچی بده‌م؟ ...
گۆڕان له‌نێو خواست‌و واقیعدا...
ده‌مكوتكردن یا...؟...
گۆڕان له‌به‌رده‌م ئه‌رك و ئه‌گه‌ره‌كاندا...
هه‌ڵه‌بجه‌ و راسته‌یه‌كان له‌چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كی مێژودا...
سلێمانی و باب العالی و سه‌دری ئه‌عزه‌م
بابی عالی چیه‌؟...
ده‌ریای عێراق وكه‌شتی كوردی...
زۆرینه‌ی بێده‌نگ و ئۆپزسیۆنكردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان...
"گێژه‌ڵوكه‌ی نێو فنجان" یا شنه‌بای گۆڕان...
ترس له‌ شكست و سزادانی دیموكراسیه‌ت...
ئایا شكستی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی كۆتایی جه‌لالیه‌؟...
چه‌مكی شكست له‌ هزری وشكی برینداربوی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی دا...
ده‌سته‌ وتاقمه‌كانی ده‌وروبه‌ری مام جه‌لال و فرمێسكه‌كانی خوایه‌ك...
ئایا مام جه‌لال یش براوه‌ نیه‌؟...
ئه‌وان......
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك...
هێمنی گه‌رده‌لولێك...
دوالیزمی (حیزب وده‌سه‌ڵات) له‌ به‌رامبه‌ر گۆراندا...
بێ ناونیشان...
هه‌ڵبژاردن له‌سایه‌ی هێرشی حیزبدا...
باسێك له‌ مێژویه‌كی داپۆشراو...
ئه‌تككردنی جوانیه‌كان...
پلاسیبۆی كوردی *...
سه‌راب و زوقم...
لیستی نوێكردنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ره‌كان...
توڕه‌یه‌ نیشتمان... توڕه‌یه‌...
حكومه‌ت ‌و حیزب به‌ره‌و كوێ‌؟...
قه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌... یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی‌و تێكده‌رانی...
ته‌لقینكردنی ریفۆرم ‌و زیندوبونه‌وه‌ی...
وشكی‌و نه‌زۆكی خه‌یاڵێك...
زۆرینه‌ وكه‌مینه‌ وبۆچونێكی جیاواز...
به‌ره‌وكوێ ؟...
به‌ڵای‌ گه‌نده‌ڵی...
چاره‌نووس وچاوه‌زار...
قه‌یرانه‌كانی كوردو تای ته‌وافوق و دیموكراتیه‌ت و ده‌ستور...
ته‌وافق و په‌رته‌وازه‌بوون...
ئه‌مه‌ریكا و كورد: چه‌ند ساڵێك له‌ گه‌مه‌كردن...
كوێر و چاوساغ...
ره‌نگ و ئاوازی جیا...
ریفۆرم .. و چێشتی مجه‌ور... و گۆڕان...
باشوور و توركیا، ئه‌وه‌ی ئاشتی بوێت ده‌بێت خۆی بۆشه‌ر ئاماده‌بكات...
وه‌رزی كاڵبونه‌وه‌ وهه‌ڵساندنه‌وه‌ ...
تاریكی ئه‌شكه‌وت و سوننه‌تی په‌رستگه‌...
ئایا چیتر ماوه‌.....؟...
شێر و خه‌ت...
هه‌ڵه‌ی مێژوو و مێژووی هه‌ڵه‌...
گرێ كوێره‌كان...
كێ ده‌پرسێته‌وه‌؟...
ساتی راستییه‌كان...
ته‌وافقی كوردی بۆ چییه‌؟...
چه‌پ و ریفۆرم و "نۆستاڵجی"...
كێ دۆڕاوه‌... توركیا؟...
كوردایه‌تی له‌نێوان "كوردستان یا نه‌مان"‌و "كوردستان ‌و مان"...
كه‌ركوك و بۆچوونێكی جیاواز...
ئایا پارتی چی ده‌وێت؟...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...