چیا عه‌باس
له‌م سه‌رده‌مه‌دا كورد حوكمرانی خۆی ده‌كات، هه‌ڵبژاردن رێگاخۆشكه‌ر بوه بۆ ئه‌و حوكمرانیه. خه‌بات وقوربانی كورد وسه‌ركرده وحزبه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن ئه‌و حوكمرانیهی به‌ئاراسته‌ی دادپه‌روه‌ری وپه‌یره‌وی یاسا ورێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ ودابینكردنی پێداویسته‌كانی كۆمه‌ڵ نه‌بردوه وبوونه‌ته هۆكاره‌كانی شكستی ئه‌و حوكمرانیه له‌جێبه‌جێكردنی به‌شێكی گرنگی ئه‌ركه‌كانی. هه‌ڵسه‌نگاندنی بێویژدانانه هه‌موو كار وئهنجامێك ده‌سرێته‌وه وبه‌پێچه‌وانه‌وه بابه‌تیانه وپشت ئه‌ستور به راستی وژماره‌كان ده‌توانین تابلۆیه‌ك نزیكتر له راستی وواقیعهوه بنه‌خشێنین وده‌كه‌وێته سه‌ر هاووڵاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی بكات وهه‌ڵوێستی هه‌بێت.
هاوڵاتی كورد له باشووری كوردستان له‌بارودۆخێكی ئاڵۆز وسهختتدا گوزه‌رانی ده‌كات ودوارۆژێكی نادیار ونائارام چاوه‌رێی ده‌كات. كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی كورد ته‌نها كێشه‌كانی گوزه‌رانی وخزمه‌تگوزاریه‌كان نین، كورد له‌ناو گێژهڵوكهی نیشتمانی ونهتهوایهتیدا چه‌واشه بوه وئاراسته‌كانی سیاسی وحوكمرانیشی له‌گێژاوی ئه‌و گهردهلهلهدا ده‌سورێنه‌وه. بابهووردی سه‌رنجێك له پێكهاته‌كانی ئه‌و گه‌رده‌لوله‌ی ئلسمانی كوردستانی گرتۆته‌وه بده‌ین.
عێراق: كورد له‌م ده‌وڵه‌ته‌دا له‌كاتی دروستبوونیه‌وه وئینتدابی به‌ریتانی له‌سه‌ری ودواتر حكومه‌ته بووكهشووشهكانی به‌ریتانیا تا كوده‌تای 14 گه‌لاوێژی 1958 وپاشان حكومه‌ته هه‌مه ره‌نگه‌كانی عێراق هه‌میشه چه‌وسێنراوه‌ته‌وه ومافه‌كانی پێشێل كراون و خاك وخه‌ڵكه‌كه‌ی ته‌فروتونا كراون. دوای روخاندنی سه‌دام وهاتنه‌وه ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌توندی وبه‌هێزه‌وه بۆناو ژیانی سیاسی وئابووری وحوكمرانی عێراق كورد هه‌ناسه‌یه‌كی داوه وپشوویهكی كردوه. به‌ڵام مه‌ترسیه گه‌وره‌كان له‌سه‌ری وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك یه‌خه‌یان به‌رنه‌داوه، چ له‌لایه‌ن به‌ره‌ی شیعه‌ی پر له‌رق وكینه وتهنراو به ویستی تۆڵه‌ی مه‌زهه‌بی، و چی له‌لایه‌ن شۆفینیسته عه‌ره‌به‌كانی تره‌وه وچ له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه. سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد وبهفیتی هه‌ندێك عێراقچی ناو ریزه‌كانی وله‌ژێر فشاری ئه‌مریكا و وڵاتانی ناوچه‌كه وله‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌كانی خۆیان رێگایه‌كی ئاڵۆز ومهترسیداریان هه‌ڵبژار وكوردیان كرده سووره‌ی به‌ر له‌شكر بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی به‌ناو "عێراقێكی دیموكراسی یه‌كگرتووی فیدراڵ".
ده‌سكه‌وته‌كانی كورد به‌درێژایی ئه‌و به‌شه‌ی له‌م رێگایه‌دا براوه تا هه‌نووكه‌ش مسۆگه‌ر نین و"هاوپه‌یمانه‌كانمان" له‌به‌غدا رۆژانه لهكهمین وپلاندانانی نیه‌ت خراپدان به‌رامبه‌رمان. بابزانین له‌پراكتیكدا كورد له‌و به‌شداریه سۆزداریه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی شاری هۆلاكۆ وسه‌دام وموقته‌دا سه‌در وعه‌لاوی چی به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌مه كه‌مكردنه‌وه نیه له هه‌وڵ وته‌قه‌ڵای نوینهرهكانی كورد له به‌غدا، به‌ڵام له سیاسه‌تدا ئه‌نجام وئه‌وه‌ی به‌رده‌ست گرنگه.
ماده‌ی 140:
له‌یه‌كه‌م رۆژی ئازادكردنی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ په‌لاماردانی عێراق، سه‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مریكا وتوركیایان خسته‌ژێر فشارێكی زۆره‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و شاره له‌ده‌ستی هێزه‌كانی یه‌كێتیی دا نه‌مێنێته‌وه. له‌و رۆژانه‌دا كۆڵن پاول وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی خسته‌ژێر فشارێكی بێئه‌ندازه‌وه و وداوای لێ‌كردن به‌زووترین كات هێزه‌كانیان شاره‌كه بهجێبهێڵن ویهكێتیی یش ناچار بوو ئه‌و داواكاریه جێبه‌جێ بكات. لێره‌وه رووشاندنی ناوه‌رۆكی نه‌ته‌وایه‌تی كه‌ركوك له‌پرۆسه‌ی رزگاریكردنی عێراقدا ده‌ستی پێكرد. بۆ ئه‌مریكا ولایه‌نه‌كانی تری عێراقیش زیاتر بوار ره‌خسا كه دزه‌ی لێوه‌بكه‌ن وببنه گهمهكهری سه‌ره‌كی له‌سه‌ر دوارۆژی ئه‌و ناوچه گرنگه. دواتر له قۆناغه‌كانی یاسای گواستنه‌وه وئه‌نجوومه‌نی حوكم ودانوستاندن له‌سه‌ر ده‌ستوری هه‌میشه‌یی به‌داخه‌وه سه‌ركردایه‌تی كورد كه‌وته داوی ئه‌وه‌ی بریار له‌سه‌ر پاشهاتی به‌شێكی زۆر گرنگ وزیندووی خاكه‌كه‌ی به‌به‌شداری بێت له‌گه‌ڵ ناحه‌زه مێژووییه نه‌ته‌وه‌یی ومهزههبیهكانیهوه كه باڵاده‌ستن له عێراق. كه‌مته‌رخه‌می حزبه كوردیه‌كان له كه‌ركوك وناوچه‌كانی تر، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی وپارتی، كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد له‌به‌غدا وهه‌ولێر له‌مه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌كه فاكتۆریكی گرنگ بوو له لاوازكردن وپهرتهوازهكردنی مانا مێژوویی ونهتهوایهتیهكهی ورووشاندنێكی تری ناوه‌رۆكه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌ی. كه‌ركوك وناوچه‌كانی تری كوردستان به‌زۆره‌ملی وبه‌كارهێنانی هێز وئه‌نفال وپاكتاوی نه‌ژادی به‌درێژایی ده‌یان ساڵ له دایكه‌كه‌ی دابرێنراون وپێی نامۆكراون، وته‌نها به پاره وقسه وپه‌یمانی گومان‌لێكراو وواژۆی ساخته‌ی ناحه‌زانی بۆمان ناگه‌رێنه‌وه. له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابووردوودا چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌رگه‌رم دنیایان هه‌راسان كرد كه ئه‌گه‌ر ماده‌كه له‌كاتی خۆیدا جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وا دنیا ههڵدهگێرنهوه وپه‌یمان وقسه‌ی زلیان به شاره‌كه وخه‌ڵكی ده‌فرۆشت. ماده‌كه له‌كاتی خۆیدا جێبه‌جێ نه‌كرا وئه‌وانه نقه‌شیان لێوه نه‌هات. له‌كاتێكدا ده‌كرا زۆر هێمنانه له گه‌ڵ یه‌كتر له‌كه‌ركوك وله‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تری ناوچه‌كه رهفتاربكهین ونه‌هێڵین ملمڵانیهكان له كه‌ركوك، لاوازترین ئه‌ڵقه‌ی سیاسی وحوكمرانی كورد له‌م قۆناغه‌دا، كۆببنه‌وه وبه‌ره‌و ته‌قینه‌وه ببرێن، به‌پێچه‌وانه‌وه كهروكمان كردبوو به‌سه‌ری رمه‌كه كه ته‌نها به هاوشتنی یه‌كسه‌ر ده‌چه‌مێته‌وه. نرخی ئه‌م پاڵه‌وانیه كارتۆنیانه كوردی ئه‌و ناوچانه به باجێكی زۆره‌وه داویه‌تی.
له‌كاتێكدا نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ عێراق ئه‌شره‌ف قازی له سه‌ردانی هه‌ولێر له ساڵی رابووردوو هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی راگه‌یاند و ووتی: ئه‌وان نایانه‌وێت هیچ لایه‌نێك ناچار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كه په‌یوه‌ندی به سه‌روه‌ری عێراقه‌وه هه‌یه، به‌ڵكو دیالۆگی سیاسی له‌ئاستی باڵادا پێویسته میكانێزمی جێبه‌جێكردنی بدۆزێته‌وه كه شوێنی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بێت. كورد گوێی له‌م نامه چروپره نه‌گرت وبه‌رده‌وام هاتوهاواریان بوو.
ئه‌مه ئه‌و رێگایه له‌م دواییه‌دا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به‌ناچاری بانگهێشه‌ی بۆده‌كات وباشیش ده‌زانێت له‌و رێگایه هیچی وای لێده‌ست ناكه‌وێت. ئایا ده‌سه‌ڵاتی كوردی توانای ئه‌وه‌ی تێداماوه یه‌كده‌نگ بڵێت: له ئێستاوه چی زیاتر هیلاكمان مه‌كه‌ن، دهستهدهستیمان پێمهكهن وله ئه‌نجامیشدا هه‌میسان بگه‌رێینه‌وه بۆخاڵی ده‌ستپێكردنه‌وه. یا به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌ركردایه‌تی كورد جارێكی تر خۆی تێهه‌ڵكێشی ئه‌م هاوكێشه‌یه ده‌كات وله كۆتاییشدا گوناهی جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌خاته ئه‌ستۆی فاكته‌ره‌كانی تر ولێپرسروایهتی مێژووییی له‌خۆی ده‌ته‌كێنێت. به‌تایبه‌تی ئێستاكه "دۆسته دێرینه‌كانی كورد" وهاوپه‌یمانه عه‌مامه بهسهرهكانمان خه‌ریكی گهلهكۆمێن لێمان وله ماده‌ی 140.
هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كی سه‌ركردایه‌تی كورد له‌مه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له زۆر هه‌ستیاره ئه‌وه‌بوه كه له‌سه‌ره‌تاوه به‌راده‌ی سه‌ره‌كی وه‌ك به‌شێك له هاوكێشه‌ی سیاسی عێراق وململانێی سیاسی ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا كردوه ونه‌ك وه‌ك بربره‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی كورد، كه‌سه‌رجه‌م ئازادی كورد ودوارۆژی هه‌رێم ونموونه‌ی حوكمرانی كوردی پێوه پابه‌نده. هه‌روه‌ها گوێنه‌دان به‌و قسانه‌ی له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی بوش ه‌وه ده‌كرا وفه‌رامۆش كردنی ناوه‌رۆك ومانا سیاسیه‌كانی، وه‌ك: كورد هیچ شوێنێكیان نیه بۆی برۆن، كورد بۆ ئه‌وه‌نده بۆڵه‌بۆڵ ده‌كات له كاتێكدا قه‌د وه‌زعیان واباش نه‌بوه، ودوا زه‌نگیش راپۆرتی بێكه‌ر- هامڵتۆن.
فیدراڵیزم:
بۆجۆری فیدراڵیزم وده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمه‌كان وشێوه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی تا ئێستاش چاوه‌روانی هه‌مواركردنی ده‌ستوورین. له‌م كه‌ین وبه‌ینه‌دا جۆره‌ها فاكتۆری ناوخۆیی وناوچه‌یی ونێوده‌وڵه‌تی گه‌مه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردا نیه. سه‌ركردایه‌تی كوردیش گه‌مه‌یه‌كی گرتۆته‌به‌ر، كه له‌ناوه‌رۆكدا ویستی هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا وتوركیا ووڵاته عه‌ره‌به سووننه‌كانه. بۆیه مه‌ترسی ئه‌وه له‌ئارادایه ئه‌مه‌ش به‌ده‌ردی كه‌ركوك ببێته قوربانی گه‌مه‌ی سیاسی وله ناوه‌رۆكه ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆی پوچه‌ڵ بكرێته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی عێراق هێشتا ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی له به‌غدا موعامه‌له‌ی رێژه‌ی یودجهمان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن وموعامهلهی ژماره‌ی پێشمه‌رگه وههیكهلهی رێكخستن و وه‌لائیان له‌گه‌ڵمان ده‌كه‌ن.
نه‌وت:
زیاتر له 90 له‌سه‌دی داهاتی عێراق له فرۆشتنی نه‌وته وبهشهكهی هه‌رێمیش له‌و داهاته ده‌درێت. بابزانین ئه‌م گه‌وهه‌ره‌ی عێراق چی به‌سه‌ر هاتوه.
له‌ساڵی 2004 له‌سه‌ر داوای ئیداره‌ی بوش بیرۆیه‌كی راوێژكاری پرۆژه‌یه‌كی بۆ یاسای نه‌وت وگاز بۆ عێراق ئاماده‌كردوه وله شوباتی 2007 كابینه‌كه‌ی مالكی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی پهسندكردوه كه ناسراویشه به یاسای هایدرۆكاربۆنی عێراق وله مانگی 5 ی 2007 پرۆژه‌كه نێردراوه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه تا ئێستا بریاری له‌سه‌ر نه‌داوه. به‌پێی ئه‌م پرۆژه‌یه حكومه‌تی عێراق ده‌توانێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان بكات له‌سه‌ر پرنسیپی "رێككه‌وتنی به‌ش له به‌رهه‌مهێنان" یا “Production Share Agreements” كه تارێژهی 12.5 له‌سه‌دی قازانج بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان ده‌بێت. له عێراقدا له‌ساڵی 1972 ه‌وه نه‌وت خۆماڵی كراوه. له‌دوای 1990 ه‌وه سه‌دام ئه‌م شێوه گرێبه‌ستانه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی رۆسیا وچین سازكردوه، به‌ڵام له 10 له‌سه‌د زیاتری پێنه‌داون. ئه‌م پرۆژه‌یه رێگا به‌پارێزگاكان ده‌دات گریبَهست سازبكه‌ن بۆ گه‌ران وبه‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌به‌پێی ده‌ستور مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كۆنترۆڵی سروشتیه سامانه‌كانی خۆیان بكه‌ن. ئه‌م پرۆژه یاسایه له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكه‌وه به‌ربه‌ره‌كانی ده‌كرێت، وه‌ك فیدراسیۆنی سه‌ندیكاكانی نه‌وت له عێراق، چه‌ند گروپ وحزبێك، به‌تایبه‌تی سوننه‌كان. ئه‌مان پێیان وایه ئه‌و گرێبه‌ستانه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له قازانجی عێراق نیه ولایان باشه له‌گه‌ڵ به‌شی تایبه‌ت ته‌نها گرێبه‌ستی بۆ ئاسانكاری وخزمه‌تگوزاریه‌كان ببه‌سترێت. پارڵه‌مانی كوردستان چاوه‌روانی ئه‌م یه‌كلاكردنه‌وه‌ی نه‌كرد وله مانگی ئۆگۆستی 2007 دا یاسای نه‌وت وگازی بۆ هه‌رێم په‌سندكرد. حكومه‌تی هه‌رێمیش ناوی نزیكه‌ی 40 كێڵگه‌ی نه‌وتی ئاشكراكرد بۆ گرێبه‌ستن وئیستیسماری بیانی.
دوا راپۆرتی ئۆفیسی حكومه‌تی ئه‌مریكی بۆ پشتبه‌ستن وباوه‌ر، US Government Accountability Office ، ههڵیسهنگاندوه كه رۆژانه نێوان 100.000 تا300.000 به‌رمیل نه‌وت له ده‌فته‌ری حساباتی عێراق دیارنامێنێت كه رۆژانه چه‌ند ملیۆن دۆلار ده‌كات. وبه‌پێی راپۆرتی سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی له دوا سێ ساڵدا 8 ملیار دۆلار له داهاتی عێراق له‌نه‌وت دزراوه. به رێژه‌ی 17 له‌سه‌د مانای ئه‌وه‌یه نزیكه‌ی 1.4 ملیار له به‌شی كورد دزراوه وكه‌سیش نقه‌ی لێوه نه‌هاتوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه هیچ كهڵێنێك له كوردستان پر نه‌كاته‌وه. له‌م راپۆرته‌دا دزینی نه‌وت وقاچاغكردنی بۆ بازاری ره‌ش دوو فاكتۆری سه‌ره‌كی ئه‌و وونبونه به‌رچاوه‌ی داهاتن. كه به‌شێكی له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی عێراقه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
جگه له‌وه مقۆمقۆی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و گرێبستانهی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیای نه‌وتی واژۆی كردوون رێژه‌ی به‌شه‌كه له نێوان 15 تا 18 له‌سه‌ده. بێ روونكردنه‌وه‌یه‌كی لۆجیكانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه
ئه‌مه شایسته‌ی كۆمه‌ڵێك پرسیار وگومانه.
هاوڵاتی له هه‌رێم له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه نرخێكی زۆری باری ئاڵۆزی نه‌وت ده‌دات. له‌لایه‌كه‌وه له ناوه‌راستی پاره‌وه نرخی سووته‌مه‌نی به‌رزبۆته‌وه، بازرگانی ره‌ش به نه‌وت وبهنزینی جۆری خراپ كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ماشێن وژینگه كردوه، كاره‌با وكه‌می بۆته ده‌ردێكی رۆژانه‌ی هاووڵاتی وپَیوهی ده‌تلێته‌وه.
ئاو:
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان 54 له‌سه‌دی عێراقیه‌كان ئاوی پاكیان هه‌بوه. به‌ڵام ئه‌م تابلۆیه تا راده‌یه‌كی به‌رچاو له‌هه‌ندێك شوێنی ناوه‌راست وباشووری عێراق گۆراوه. بابزانین له كوردستان چۆنه. بۆ ئه‌مه‌ش شاری سلێمانی به نموونه ده‌هێنمه‌وه، چونكه زانیاری به‌رده‌ست له‌سه‌ری هه‌یه.
شاری سلێمانی له 2003 ه‌وه زۆر گه‌وره‌بوه، نزیكه‌ی 30 گه‌ره‌ك زیادی كردوه. له‌دوای راپه‌رینه‌وه له 34.000 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه‌وه (وه‌حده سهكهنیه) بوه به نزیكه‌ی 70.000 یه‌كه، هه‌رچه‌نده له كۆنه‌وه واپلانكراوه كه 5 كه‌س له سه‌ر هه‌ر یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بژی ئێستا نزیكه‌ی 9,1 ی له‌سه‌ر ده‌ژیت. خزمه‌تگوزاری ئاو، ئاوه‌رۆ، كاره‌با، رێگاویان، خوێندنگا، به‌رێژه‌ی 30-35 له سه‌د زیادی كردوه به‌رامبه‌ر 110 له‌سه‌د له زیادبوونی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ ودانیشتوانی.
بۆ دابینكردنی ئاو له سلێمانی 35.000 بیری ئاو لێدراوه كه ته‌نها 15.000 مۆڵه‌تی ره‌سمی هه‌یه وزۆر كه‌مێك لێیان فه‌حس كراون. ئاو 30 تا 40 له‌سه‌دی پێویستی شار دابین ده‌كات، سیسته‌مه‌كه كۆنه، تانكه‌ره‌كان به‌رده‌وام پاك ناكرێنه‌وه وماده‌ی كلۆر وه‌ك پێویست به‌كار ناهێنرێت، ئه‌مه یه‌كێك لههۆ سه‌ره‌كیه‌كانی كاره‌ساتی كۆلێرا بوو. مایه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه له شارێكی وه‌ك سلێمانی كه دوو ده‌ریاچه‌ی گه‌وره‌ی لێنزیكه له‌گه‌ڵ ئاوی سه‌رچناردا ئاوی خواردنه‌وه له وڵاتانی درواسێ بكرێت.
له ناوه‌راست وباشووری عێراق ده‌زگا ولایه‌نه بیانییه‌كان كه بۆ ئه‌مریكا ونه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناحكومیه لۆكالهَكان توانیویانه ده‌سكه‌وتی باش به‌ده‌ست بهێنن. بۆ نموونه سه‌ده‌ها پرۆژه‌ی بچووكی ئاو ته‌واوكراوه. گه‌وره‌ترین پرۆژه پرۆژه‌ی ئاوی ناسریه‌یه كه رۆژانه 240.000 سێگۆشه مه‌تر ئاو دابین ده‌كات، هه‌روه‌ها پرۆژوی كه‌ناڵی ئاوی پاك بۆ به‌سره وزیقار كه ته‌واو بوه. ئه‌م پرۆژانه رۆژانه ئاو بۆ نزیكه‌ی 5 ملیۆن ونیو كه‌س دابین ده‌كه‌ن.
سه‌ركردایه‌ت سیاسی كورد وحوكمرانی كورد ئه‌زمونێكی پر تاڵی وگرفتیان له‌گه‌ڵ كاركردنی ریكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هه‌یه له كاتی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی نه‌وت به خۆراك ه‌وه. به‌ڵام ئه‌م تفت وتاڵیه مانای ئه‌وه نیه ده‌رگایان به‌روودا دابخه‌یت له كاتێكدا كه‌ره‌سه‌ی به‌رده‌ست خۆت له‌زۆر رووه‌وه ناتوانێت كاره‌كان به‌باشی ئه‌نجام بدات. ناكرێت راسته‌وخۆ بازی گهورهبدهین بۆ بازاری بازرگانی ئازاد وپێداویستیه بنچینییه‌كانی خه‌ڵك بخه‌ینه به‌ر ره‌حمه‌تی چه‌قۆی تیژی به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی كۆمپانیا بیانیی وده‌سه‌ڵاتداره لۆكاڵه‌كانه‌وه. ئه‌مه‌ش له‌چه‌ندین پرۆژه‌ی سهرنهكهوتوودا بۆمان ده‌ركه‌وتون. شیعه‌كان له‌و رووه‌وه زۆر هوشیارانه‌تر ده‌ستیان به‌كاركرد.
كاره‌با:
كێشه‌ی كاره‌با بۆته ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا بۆ پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق، نزیكه‌ی هه‌موو پارێزگاكان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن. هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا نزیكه‌ی 5 ملیار دۆلاری ته‌رخان كردوه بۆ چاككردنه‌وه‌ی تۆره‌كانی كاره‌با له عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌عاته‌كانی بوونی كاره‌با له‌به‌غدا كه‌متره له 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. راسته بنیاتنانه‌وه‌ی سیسته‌می كاره‌با له عێراق زۆر زۆرتری پێویسته به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌نده‌ڵی وكاری تیرۆریستی وكه‌می سووته‌مه‌نی هۆكاری ئه‌و باره ناله‌باره‌ن.
به‌پێی راپۆرتی IWPR گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ترین هۆكاره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئارامی وئاسایش له ناوچه‌كانی هه‌رێم هۆكارێكی سه‌ره‌كی نیه بۆ كه‌می كاره‌با له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كێشه‌كه بێچاره‌ی گونجاو ماوه‌ته‌وه وخه‌ڵك بونه‌ته پسپۆر له مێگاوات وكیلۆوات وئهمپێر وجۆره‌ها جۆری موه‌لیده‌ی كاره‌بادا وفێربوون له تاریكی‌دا بخوێننه‌وه ورۆژانه سه‌رقاڵی كاره‌بای "وه‌ته‌نی" و "ئه‌مپێر" و"موه‌لیده‌ن".
سه‌رچاوه‌كانی كاره‌با له هه‌رێم فریای خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی نه‌كه‌وتوه وفشار وداوای تازه هاتوهكانیش له‌شوێنه‌كانی تری عێراقه‌وه هاتۆتهسهری كه نزیكه‌ی 200.000 كه‌س ده‌بن وبه‌شی زۆری له پارێزگای سلێمانی (نزیكه‌ی 80.000) كه‌س وهه‌روه‌ها فشار وداوای كاره‌بای زۆرتر له‌لایه‌ن پرۆژه تازه‌كانه‌وه. بێگومان كێشه‌ی كاره‌با به‌تایبه‌تی سلێمانی وهه‌ولێری گۆتۆته‌وه، چونكه دهۆك نزیكه‌ی به‌رده‌وام كاره‌بای هه‌یه. هه‌ر له‌كاتی راپه‌رینه‌وه ئه‌م كێشه‌یه به‌خه‌ستی سه‌ری هه‌ڵهیناوه وله‌و كاته‌وه‌ش تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتداران له كوردستان سه‌رنه‌كه‌وتوون له چاره‌یه‌كی گونجاو. راپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه ده‌توانن نیوه‌ی وزه‌ی داواكراو دابین بكه‌ن. هه‌رچه‌نده ئێستا هه‌رێم به‌ستراوه‌ته‌وه به سه‌نته‌ره لاوازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای حكومه‌تی ناوه‌ندی وله‌چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بیانییش كاره‌با ده‌كرن، به‌ڵام گه‌ران به‌دوای ئه‌ڵته‌رناتیڤی تردا پێویسته. حكومه‌تی هه‌رێم بۆئه‌و مه‌به‌سته چه‌ندین گرێبه‌ستی ئیمزاكردوه كه به‌شێكی هه‌ر ته‌واونه‌كراون یا ئه‌وه‌نده سوودبه‌خش نه‌بوون.
بۆ نموونه له‌ساڵی 2006 یه‌ك ملیۆن دۆلار درا به‌پرۆژه‌یه‌ك كه كاره‌بای زیاتر له ئێران وه‌ربگیرێت، به‌ڵام پرۆژه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو چونكه ئێرانیه‌كان داوایان ده‌كرد گرێبه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ بێت كه ماوه‌یه‌كی زۆر درێژه بۆ ئه‌و جۆره گرێبه‌ستانه وده‌چێته چوارچێوه‌ی "گرێبه‌ستی سیاسیه‌وه". كێشه‌كه ته‌نها له‌وه‌دا نیه كه كاره‌با كه‌مه به‌ڵكو سیسته‌می ترانسمیشون ودابه‌شكردنی كاره‌با له هه‌رێم زۆر كۆنه كه پێویستیان به نوێكردنه‌وه‌ی ته‌واو هه‌یه.
پرۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌هێواشی به‌رێوه‌ده‌چن. نزیكه‌ی 240 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له سلێمانی ته‌رخانكراوه و300 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له هه‌ولێر كه 500 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنێت تا ئێستا ته‌واو نه‌بوه. بانكی دنیا 40 ملیۆن دۆلاری داوه به حكومه‌تی هه‌رێم بۆپرۆژهیهكی هایدرۆپاوه‌ر له دوكان وده‌ربه‌ندیخان، ئه‌میش به هێواشی وخاوخلیچك به‌رێوه‌ده‌چێت. حكومه‌تی ژاپۆن له‌رێگای بانكی ژاپۆن بۆ هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی به رێگای پرۆگرامی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان 150 ملیۆن دۆلاری وه‌ك قه‌رزی كه‌م سو‌و بۆ وه‌زراتی كاره‌بای هه‌رێم ته‌رخان كردوه.له‌ئه‌نجامی كه‌می كاره‌باش ژیانی ئابووریش زه‌ره‌رمه‌ند بوه، سه‌دان پرۆژه‌ی بچووكی بازرگانی وزایان لێهێنراوه له‌به‌ر ئه‌و هۆیه وگرانی موه‌لیده وسووته‌مه‌نی. له‌ساڵانی دواییدا رۆژانه سه‌دان موه‌لیده فرۆشراوه وتا راده‌یه‌ك دابینی پێویستی كاره‌بای كردوه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا مه‌ترسی سووتاندن وبرینداربوونی زۆر زیادكردوه. له ساڵانی 2005 و2006 دا 2000 كه‌س تووشی سووتاندن بوون ونزیكه‌ی 500 هاووڵاتی له ئه‌نجامی رووداوی موه‌لیده ژیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه به‌پێی ژماره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن له سلێمانی. ئێستا به‌شێكی كه‌می نرخی كاره‌بای "وه‌ته‌نی" كۆده‌كرێته‌وه وله ته‌نیشتیدا هاوڵاتی به‌پێی ده‌رامه‌تی بۆ 40 تا 50 دۆلار مانگانه ئه‌مپێر ده‌كرێت له كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان. به‌پێی مه‌رجه‌كانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ده‌بێت قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زۆربهس شت ومه‌ك وله‌وانه‌ش كاره‌با نه‌مێنێت. ئه‌وكات كاره‌با ده‌بێته ئه‌ركێكی ئێجگار قورس له‌سه‌ر شانی هاوڵاتیان.
گوزه‌رانی خه‌ڵك:
یه‌كه‌م مووچه‌ی ده‌رچویه‌كی زانكۆ له كوردستان له 150 دۆلار تێپه‌رناكات. به حسابی كۆنی دیناری عێراقی ده‌كاته نزیكه‌ی 45 دینار كه مووچه‌ی ده‌رچووی زانكۆی ساڵانی شه‌ست وحهفتاكانی سه‌ده‌ی رابوردو بوو. ئێستا رێژه‌ی ته‌زه‌خومی دراو له 50 له‌سه‌د زیاتره، كرێ خانوو ونرخی پێداویستیه‌كان ژیان وسووته‌مه‌نی زیاتر له 10 جار زیاد بوه. پرسیاری ره‌وا ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌رچوه تازه‌یه چۆن بژی وژیانی خۆی بنیات بكات. له‌گێژاوی ئه‌م باره سه‌خت وئاڵۆزیهدا نه حكومه‌تی هه‌رێم ونه ده‌زگاكانی تری حوكمرانی وه‌لامێكی گونجاویان نه‌بوه. ته‌نها وه‌لام دامه‌زراندنی به‌ڵێشاوی خه‌ڵك وسهرههڵهێنانی توێژێكی گه‌وره‌ی مشه‌خۆری بێبه‌رهه‌م كه باری ئابووری زیاتر ئاڵۆزتر كردوه.
پێویسته پلانێكی ئابووری هه‌نگاو به‌هه‌نگاو په‌یره‌و بكرێت كه تێدا هه‌م بایه‌خی تایبه‌ت به به‌شی تایبه‌ت بدرێت وخه‌ڵك وكۆمپانیاكان هانبدرێت ئیستیسمار بكه‌ن وههم حكومه‌تیش به‌پێی پێویست یارمه‌تی وهاریكاریان بكات وحزب وده‌سه‌ڵاتداران واز له قۆرخكردنی بازار بهێنن. حكومه‌ت وده‌سه‌ڵات كارئاسانی كردوه وپاره‌ی داوه بۆ هۆریكا (رستورانت وهوتێل وشوێنه‌كانی تری حه‌وانه وخۆشگوزاری). به‌شی كشتوكاڵ به‌ته‌وای سست ولاوازه وخه‌ڵك ناچار كراوه نۆك وپیاز وسه‌وزه‌ی توركی وئێرانی بكرێت. ئاژه‌ڵ به‌رێگا قاچاغهكاندا هاندراوه چونكه ده‌نێردرێت بۆ وڵاتانی دراوسێی وئاژه‌ڵ له‌به‌شه‌كانی تری عێراق بۆ له‌وه‌رگا دێنه كوردستان. جوتیاری كورد له هێزێكی به‌رهه‌مهێنه‌ر كرا به پۆلیس وسیخور وئاسایش به ئه‌ندازه‌یه‌ك كه كوردستان ئه‌وه‌نده پێویستی پێیان نیه.
به‌پێی ئه‌و نووسین وراپۆرتانهی بڵاو ده‌كرێنه‌وه باری خوێندن وتهندروستیش ئه‌وه‌نده گه‌شه‌دار نین. به‌تایبه‌تی خوێندنگا وژماره‌یه‌كی زۆری كۆلێژ وپه‌یمانگاكان بوونه‌ته مۆڵگای حزبایه‌تی بێتام وگهنهڵی وپچراندنی ناره‌وای ده‌سكه‌وت وپایه وپله ته‌نانه‌ت زانستیش.
ئه‌مانه‌ن ئه‌و خاڵانه‌ن رووبه‌روی حكومه‌ته‌كه‌مان ده‌بنه‌وه. ئه‌مانه‌ن ئه‌و پرسیارانه‌ی پێویسته ئه‌جندای فراكسیۆنه‌كانی پارڵه‌مان وئه‌ندامانی پێبتهنرێت وبه‌رنامه و وه‌لامی گونجاوی لێ سازكه‌ن. ئه‌مانه ئه‌و ره‌خنه وگله‌یی وداواكاریانهن كه پێویسته سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به‌هه‌ند وه‌ریان گرن وكاری بۆبكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان:
-راپۆرتی په‌یمانكای راپۆرت بۆ شهر وئاشتی IWPR له 25/10/2007
-راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌مه‌ر بنیاتنانه‌وه وگه‌شه‌پێدانی عێراق – ئۆكتۆبه‌ری 2007
-سایتی US Government Accountability Office
-سایتی Reliefweb.com
-زنجیره نووسین به‌ناوی "بۆ خیانه‌ت له كورد كرا" له‌لایه‌ن چه‌ند رۆژنامهگهرێكی ئه‌مریكیه‌وه.
|