پێش ده‌نگدان ... بیان ناسن
|
چیا عه‌باس
پارتی و چه‌قبه‌ستویی و گۆرانکاری
ته‌مه‌نی پارتی 67 ساڵه، 42 ساڵی سه‌رقاڵی شۆرش و شه‌ره‌کانی ناوخۆ و ئه‌ملاو ئه‌ولا بوه، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه 5 ساڵی چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک له ته‌مه‌نی که ده‌مێنێته‌وه نێوان شهر و ئاشتی، نێوان حوکمرانی و په‌راوێز بون گوزه‌ری کردوه. ته‌مه‌نی حوکمرانی راسته‌وخۆی پارتی له دوای روخاندنی سه‌دامه‌وه ده‌ست پێده‌کات. حوکمرانیه‌ک به‌هاوپه‌یمانی رکابه‌ره مێژوییه‌که‌ی و به‌رامبه‌ر ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانی، دو هاوکێشه‌ی زۆر تازه و نامۆ به که‌له‌پوری سیاسی کوردایه‌تی و حزبایه‌تی باشور.
پارتی له دروستبونیه‌وه تا ئه‌م ساته سێ که‌سایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سه‌رکردایه‌تیان کردوه و دوا بریاریان به‌ده‌سته‌وه بوه: خوالێخۆشبو مه‌لا مسته‌فا و کوره‌کانی مه‌رحوم ادریس بارزانی و مسعود بارزانی سه‌رۆکی ئێستای پارتی. دوای قۆناغی مه‌لایی و جه‌لالی قه‌ناعه‌تی ته‌واو لای بنه‌ماڵه دروست بو که حزبایه‌تی سه‌رده‌م کێشه‌یان بۆ دروست ده‌کات، له سکرتێره گشتیه‌کانی پارتی به‌لایه‌نی که‌مه‌وه سێ لێیان کێشه‌یان بۆ بنه‌ماله دروست کردوه، بۆیه له دوای به‌یانی ئازاری 1970 ه‌وه حزبایه‌تی په‌راوێز کرا و بنه‌ماڵه ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان گرته ده‌سه‌ت. له شۆرشی ئه‌یلولدا باره‌گای بارزانی زۆر ده‌سه‌ڵاتتر و کاریگه‌ر تر بو له مه‌کته‌بی سیاسی و خوالێخۆشبو ادریس بارزانی سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد و کۆنترۆڵی ته‌واوی هێزی پێشمه‌رگه و به‌ره‌کانی شه‌ری ده‌کرد و مسعود بارزانی به‌رپسی یه‌که‌می ده‌زگای پاراستن بو و دوا بریاریش به‌ده‌ستی خوالێخۆشبو مه‌لا مسته‌فاوه بو. پارتی تا پێش روخاندنی سه‌دام له سێ بواری سه‌ره‌کیدا کاری کردوه: سه‌ربازی و هه‌واڵگری و دارایی و دوای روخاندنی سه‌دام بواره‌کانی راگه‌یاندن و حوکمرانی و دیبلۆماسیش بۆ ئه‌و کاره سه‌ره‌کیانه زیاد کراون. پارتی بۆ هه‌ر یه‌ک له‌م بوارانه ده‌زگای تۆکمه و به‌توانای دروست کردوه و راسته‌وخۆ له ژێر کۆنترۆلی که‌سایه‌تیه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و که‌سانی زۆر وه‌فادار بۆیان دان.
ئه‌م راستیانه‌ی مێژو و ئه‌م ساته‌شی له گه‌ڵدا بێت ده‌یسه‌لمێنن که گرێدانه‌وه‌ی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هاوکێشه‌یه‌کی چه‌سپاوه و مانه‌وه و هێز و پێگه‌ی پارتیان پێوه پابه‌نده، به‌واتایه‌کی تر پارتی ئاوێنه‌ی هزر و به‌رژه‌وه‌ندی و هێز و ده‌سه‌ڵاتی لوتکهکهیهتی. لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی به‌درێژایی زۆربه‌ی ته‌مه‌نی به‌هۆکاری فاکته‌ره ناوخۆییه‌کان و جیۆپۆڵیتیکهوه سه‌رقاڵی مانه‌وه بوه له سایه‌ی یاسا و رێساکانی شه‌ری ساردا و تێیدا لێهاتو و سه‌رکه‌وتو ده‌رچوه. وێرای ئه‌وه‌ی پارتی که‌سانی تێکۆشه‌ر و ناوداری پێگه‌یاندوه و خاوه‌نی زه‌مه‌نێکی درێژی خه‌باتکردنه و بنه‌ماڵه‌ش له‌و پرۆسه‌یه‌دا قوربانیه‌کی گه‌وره‌ی به‌خشیوه، وه‌لێ به‌درێژایی ته‌مه‌نی نه‌یتوانیوه هزر و چه‌مکی نوێ بۆ حزبایه‌تی و کوردایه‌تی بهێنێته ئاراوه. به‌لایه‌نی که‌مه‌وه دو له سکرتێره گشتیه‌کانی پارتی، خوالێخۆشبوان هه‌مزه عه‌بدوڵا و ابراهیم ئه‌حمه‌د و چه‌ند ئه‌ندامێکی مه‌کته‌به سیاسیه‌کانی پارتی وه‌ک مام جەلال، که‌سایه‌تی رۆشنبیر و هه‌ڵگری بیری نوێ و سه‌رده‌مانه بون نه‌یانتوانی له هزری چه‌قبه‌ستوی پارتیدا شوێنی خۆیان بکه‌نه‌وه. پارتی به‌رده‌وام په‌له‌ی نه‌کردوه و چاوه‌روانی کردوه و چی بۆی باش بوبێت ئه‌وه‌ی بژارده کردوه، بۆیه پراگماتیک و دیماگۆگی سیاسی له خه‌سڵه‌ته بنه‌ره‌تیه‌کانی ئه‌و حزبه‌یه.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابوردودا گۆڕانکاری به‌سه‌ر چه‌ند هزر و چه‌مکه فکری و سیاسیه‌کانی پارتیدا هاتوه، بێگومان ئه‌م گۆرانکاریانه شێوازێکه له خۆگونجاندن له گه‌ڵ ره‌وش و گۆرانکاریه‌کانی سه‌رده‌م و دۆخی نوێی کوردایه‌تی، به‌ڵام گۆرانکاریه‌کان کارێکی ئه‌وتۆیان له سه‌ر کرۆکه کلاسیکیه‌که‌ی پارتی نه‌کردوه. شیانی باسکردن و لێکۆڵینه‌وه‌یه که ئه‌و گۆرانکاریانه له قهواغ و که‌له‌پورێکی مێژویی و کۆندا گیرساونه‌ته‌وه و له‌و پێگه‌یه‌دا هێز و توانای زۆرتریان به که‌له‌پوره کلاسیکیه‌که به‌خشیوه. ئه‌م پارادۆکسه فکری و رێکخراوه‌ییه که چه‌مکه‌کانی موحافیزکاری و نوێبونه‌وه، داخراوی و کردنه‌وه، فره ره‌نگی و تاکره‌وی، دادپه‌روه‌ری و قۆرخکردن..... ی له خۆ گرتوه جارجار ده‌نگێکی بیستراو بوه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتو نه‌بوه وه‌ک ره‌وتێکی فیکری و سیاسی ناسنامه‌که‌ی خۆی له ناو پارتیدا بسه‌لمێنێت و بچه‌سپێنێت. ئه‌م راستیانه پارتیان وه‌ک هه‌ره‌مێکی تۆکمه‌ی داخراوی یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ره‌نگ له گۆره‌پانی کوردایه‌تیدا هێشتۆته‌وه. بۆیه به‌ده‌گمه‌ن ده‌بینرێت له ناو پارتیدا ئیبداع بکرێت و ئه‌وه‌ی تێیدا هه‌ڵده‌سورێت و ده‌گوزه‌رێت له چوارچێوه‌ی فه‌رمان و رێنماییه‌کانی حزب تێناپه‌رن. به‌شی زۆری پارتیه‌کان پێیان وایه یه‌کده‌نگی و ریزبونیان به‌رێک و پێکی له هه‌ره‌می حزبیدا نیشانه‌کانی هێزداریه، په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مو ئاراسته و چه‌مکانه له نێو قه‌واغێکی ره‌ق و داخراودا له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌کاریگه‌ری رێز و خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ری پارتی بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و به‌هۆی سودمهندیهکانی حوکمرانی پارتی بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی راگیراوه، تادێت له گه‌ڵ گۆرانکاریه‌کانی سه‌رده‌مدا و تایبه‌ت له ناوچه‌که‌ماندا و له سایه‌ی گۆرانکاری بنه‌ره‌تی له هزری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵکشاندنی بزوتنه‌وه‌کانی چاکسازی و نوێبونه‌وه و ئیسلامی سیاسی ئه‌و راگرتنه‌ش رو له کاڵبونه‌وه ده‌کات. ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی به‌رامبه‌ر ئه‌م گۆرینانه وه‌ک جاران داخراو نین و له هه‌وڵدان ئاراسته‌یان بکه‌ن و له کۆنترۆڵ ده‌رنه‌چن. لێره‌دا ده‌شێت بوترێت قه‌تماغه‌یه‌کی لیبراڵیزمی موحافیزکار به هزری پارتیه‌وه به‌رچاو ده‌که‌وێت.
هێزه‌کانی تر و یه‌كێتی
له به‌رامبه‌ر ئه‌م واقیعه‌ی پارتیدا زۆربه‌ی هێزه کلاسیکیه‌کانی تری کوردستان هه‌مان چهقبهستویهتی پارتیان هه‌یه به ره‌نگ و ده‌نگی جیاوازه‌وه، لێره‌دا زیاتر مه‌به‌ستم له یه‌کێتییه، چونکه هێزه ئیسلامیه‌کان شه‌ریعه و سونه‌تێکی نه‌گۆڕ پێره‌و ده‌که‌ن، کۆمینیسته‌کان له دوای روخاندنی دیواری به‌رلینه‌وه له گێژاوێکی فکری و سیاسی‌دا گوزه‌ر ده‌که‌ن و تا ئه‌م ساته‌ش له فه‌زایه‌کی مێژودا ده‌سوڕێنه‌وه.
لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی دوای روخاندنی سه‌دام و دابه‌شکردنی هێز و ده‌سه‌ڵات هێدی هێدی شوێن پێی پارتی ده‌گرته به‌ر، هه‌وڵه‌کانیان بۆ سازدانی مه‌رجه‌ع و تۆکمه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی لوتکه‌ی یه‌کێتی و په‌راوێزکردنی ده‌نگی جیاوازی ناوخۆیی و دروستکردنی ده‌زگای هه‌واڵگری تۆکمه و میلیشیای حزبی و سه‌رقاڵبونیان به‌بازرگانی گه‌وره و پێره‌و کردنی سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی تهمدار و بێده‌نگی و به‌بنه‌ماڵه‌کردنی به‌شێکی کاری حزبی له هه‌وڵه به‌رچاوه‌کان بون. وێرای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه سه‌رکه‌وتنی ئه‌وتۆیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه چونکه زه‌مینه‌ی مێژویی و پێکهاته‌ی یه‌کێتی قایڵی شتی له‌و جۆره نه‌بون و نابن، وه‌لێ یه‌کێتی له زۆر بواردا ره‌فتار و ره‌نگ و ده‌نگی پارتی لێ ئاڵاوه. هه‌نوکه له غیابی تاڵه‌بانیدا لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی خۆشیان بوێت یا تاڵ له دو چه‌ژنه بونه، نه پارتی وه‌ک جاران به‌هه‌ند حسابیان بۆ ده‌کات و نه زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی یه‌کێتیش ئه‌و متمانه‌یه‌ی جارانی به‌و لوتکه‌یه ماوه، ئاکامه‌که‌ی لێکترازان و فه‌وزایه‌کی به‌رفروان جه‌سته‌ی یه‌کێتییان ته‌نیوه. ئه‌مه هۆکارێکی سه‌ره‌کی ئه‌و لاسهنگیهیه له گه‌ڵ پارتیدا و مه‌حاڵه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا بتوانن راستی که‌نه‌وه.
گریمان یه‌کێتی توانی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا پێگه‌ی خۆی باشتر بکات کە ئەگەرێکی دورە، به‌بێ گۆرانکاری بنه‌ره‌تی له ئه‌قڵیه‌تی سیاسی و پێداچونه‌وه‌ی جدی به رێکه‌وتنی ستراتیژی و پابه‌ندبونی به رێکه‌وتنی ده‌باشان و چاکسازی له ناو خۆیدا و وازهێنان له خۆ به‌زل زانین و چه‌مکه‌کانی ماڵه گه‌وره‌که و پارێزه‌ری دیموکراسیه‌ت و ... تاد ئه‌وا ئه‌و باشبونه هیچ له‌وه ناگۆرێت که یه‌کێتی دید و تواناکانی بۆ ئاینده زۆر ته‌ماوی و کورت مه‌دا ده‌مێننه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌ستی بکه‌وێت وه‌زیرێک یا جێگری وه‌زیرێک و جانتایه‌ک دۆلار زیاتر نابێت. ئه‌زمونی رۆڵی یه‌کێتی له حکومه‌تی هه‌رێمدا و تایبه‌ت له دو ساڵی رابوردودا ده‌یسه‌لمێنن که به‌شداربویه‌کی پاسیڤ و به‌رخۆر بوه، کۆڵه‌که بنه‌ره‌تیه‌کانی سه‌روه‌ری هه‌رێم له ده‌ستی پارتیدان و گه‌رموگوری و کاریگه‌ری رێکه‌وتنی ستراتیژی له غیابی تاڵه‌بانیدا زۆر کاڵبونه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی دواییدا ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی به‌قسه جارجار خۆیان له پارتی دوره‌په‌رێز راده‌گرن، به‌ڵام له ژوه‌ره داخراوه‌کانی کۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌کانیان و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به تۆنێکی تر قسه ده‌که‌ن.
له ئه‌زمونی حوکمرانی ئه‌م دو لایه‌ندا ده‌رکه‌وتوه که پارتی خاوه‌ن بریار و ئیراده‌ی جێبه‌جێکردنی هه‌یه، یه‌کێتی ده‌توانێت کێشه دروست بکات به‌ڵام توانای نه‌ماوه ئاراسته ستراتیژیه‌کان دیاری بکات و به‌رێوه‌یان ببات، بۆیه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا بێجگه جه‌ختکردنه‌وه له سه‌ر دروشمه گشتیه کلاسیکیه‌کانی قوربانیدان و خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌کردن شتێکی نوێی ئه‌وتۆ به‌رچاو ناکه‌ون. ده‌شێت لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی پرسیارێکی جدی له خۆی بکات: بۆچی کێرڤی جه‌ماوه‌ریان به‌گشتی رو له دابه‌زینه، چوار ساڵه ئه‌و قه‌وانه لێده‌ده‌نه‌وه که "جیابونه‌وه‌ی گۆڕان" هۆکاره، گریمان وایه، بۆچی ناپرسن بۆ هەندێ لە هەڵسوڕاوانی گۆڕان لێیان جیابوه‌وه، تۆ بڵێی ئه‌و چه‌ند سه‌د هه‌زار که‌سه‌ی متمانه‌یان به گۆڕان داوه هه‌مو سه‌رلێشێواو و ئاژاوه‌چی بن؟
پێم وایه ته‌نها سورانه‌وه له فه‌زای عاتیفه و سۆزی مێژودا کێشه‌کان ئاڵۆزتر ده‌که‌ن، چونکه سه‌رجه‌م ئه‌زمونه‌کانی دنیا سه‌لماندویانه ئه‌و کاره برینه‌کان زیاتر ده‌وروژێنن. ده‌بێت بوێرانه ده‌ست له سه‌ر زامه‌کان دابنرێن و ئه‌وه به نزا و دوعا سارێژ ناکرێن.
له نێو ئه‌م دو هێزه کلاسیکیه چه‌قبه‌ستوه‌دا گۆڕان ده‌مێنێته‌وه که له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و به‌رنامه‌ی کاری‌دا دید و ئاراسته‌ی نوێی خستۆته‌ڕو. ناڵێم گۆڕان عه‌یاره 24 ه، لەنێوان فه‌زای مێژو و ئاینده‌یه‌کی پر ته‌حه‌دا و کارکردن بۆی دوه‌م هه‌ڵده‌بژێرم.
|
|