بارزانی بۆ وایکرد

چیا عه‌باس

ده‌ریایه‌ک نوسین وهه‌ڵسه‌نگاندن وبۆچون له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی به‌یان کراون، بابه‌تێک ناڕاسته‌وخۆ سه‌رۆکی هه‌رێم ورو‌ژاندبوی، له‌ هه‌مان کاتیشدا لێکدانه‌وه‌ وهه‌ڵسه‌نگاندنی جیاواز بۆ سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سیاسی عێراق کراوه‌. له‌م ساته‌دا به‌ره‌ی مالیکی ودۆسته‌کانی له‌ عه‌ره‌ب وکورد هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی سه‌رۆکی هه‌رێم وعه‌ره‌به‌ سوننه‌کان وتورکیا. کشانه‌وه‌ی سه‌در له‌ به‌شێکی پرۆسه‌که‌ نه‌یاره‌کانی بارزانی بوژاندۆته‌وه وهێدی هێدی په‌لامار ده‌ده‌ن.‌


ترس وئاماده‌کاری
له‌گه‌ڵ به‌رپابونی گۆڕانکاریه‌کان له‌ چه‌ند وڵاتێکی عه‌ره‌ب وئه‌گه‌ری به‌هێزی روخاندنی رژێمی ئه‌سه‌د وگه‌مارۆدان وزه‌عزه‌عه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، ‌هه‌ر دو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ کوردستان که‌وتنه‌ خۆیان ولیژنه‌یه‌کی هاوبه‌شیان دروستکرد وکه‌سانی پسپۆڕ وشاره‌زای بێلایه‌نیش به‌شداریان کردوه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌که‌ وئه‌گه‌ره‌کانی کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێم و چ هه‌ڵوێستێک وه‌ربگیرێت وچی ئاماده‌کاری بۆ ئه‌گه‌ره‌ به‌هێزه‌کان بکرێت.

ده‌رئه‌نجامی کۆبونه‌وه‌کانی لیژنه‌که‌ ئه‌وه‌ بوه‌ که چاوه‌ڕوان بکرێت، هیچ که‌سێک ولایه‌نێک وروژاندن وتوندی وگرژی له‌ ئاستی کوردستان دروست نه‌کات.

وروژاندن
وتاری سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ یاد‌ی نه‌ورۆزدا سه‌رجه‌م هاوکێشه‌که‌ی گۆڕی وکه‌ش وهه‌واکه‌ی به‌شێوه‌یه‌ک وروژاند، که‌ دۆخه‌که‌ی به‌ئێستا گه‌یاند. شیانی ئاماژه‌ پێکردنه‌ که‌ سه‌رۆکی هه‌رێم له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ته‌نا‌نه‌ت پرسی به‌ مه‌کته‌بی سیاسی ونزیکترین که‌سایه‌تی حیزبه‌که‌ی وبنه‌ماڵه‌که‌شی نه‌کردوه‌.

پرسیارێکی دروست وره‌وا ئه‌وه‌یه‌ بارزانی بۆچی وایکرد؟

ئه‌وانه‌ی بارزانی له‌ نزیکه‌وه‌ ده‌ناسن ده‌زانن، که‌ به‌رێزی جارجار له‌ وتار وبۆنه‌کاندا قسه‌ی توند و وروژێنه‌ر ده‌ڵێت، به‌ڵام له‌ بابه‌ته‌ گرنگ وچاره‌نوسسازه‌کاندا به‌ئاگا ودوربینیه‌وه‌ لێدوانی حسابکراو راده‌گه‌یه‌نێت.

بارزانی وده‌سه‌ڵات
بارزانی له‌ چه‌ند ساڵی دواییدا دوچاری چه‌ند کێشه‌ وته‌نگژه‌ی هه‌ستیار بۆته‌وه‌ وزۆر تایبه‌ت له‌ کوردستان وعێراق، ئه‌مه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستکه‌وت وسه‌رکه‌وتنه‌کانی له‌ ئاستی ئیقلیمی ونێوده‌وڵه‌تیدا.

وێرای ئه‌وه‌ی بارزانی به‌رێژه‌ی 70% ده‌نگ به‌سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ڵبژێردراوه‌، وه‌لێ کێشه‌ی سه‌ره‌کی، له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، سنورداریه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌کانیه‌تی له‌ هه‌رێم وناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان وله‌ به‌غداش. لێره‌دا شیانی ئاماژه‌ پێکردنه‌ که‌ ئه‌و رێژه‌ی ده‌نگه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی رێکه‌وتن ورازیکردنی سیاسیه‌‌ وله‌ دور ونزیک مانداتێکی دیموکراسی ره‌سه‌ن نیه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات وحوکمڕانی.

وێرای هه‌مو فروفێڵ وساخته‌کاریه‌کانی هه‌ڵبژاردن پارته‌که‌ی بارزانی وه‌ک هێزێکی ناوچه‌یی ماوه‌ته‌وه وده‌سه‌ڵاتی ره‌های له‌ ناوچه‌ ته‌قلیده‌کانی نفوزی پارتی تێنه‌په‌ڕاندوه، زۆر تایبه‌ت له‌ پارێزگای سلێمانی وبه‌شێکی‌ گه‌رمیان به‌شه‌ره‌شه‌ق توانراوه‌ پێگه‌ کۆنه‌که‌ی رابگرێت، ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ولێری پایته‌خت، که‌ زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم وحکومه‌ت وپارتی به‌ هه‌مو ده‌زگا ناودار وده‌سترۆیشتوه‌کانیه‌وه‌ لێی جێگیر بون، پارتی له‌ کۆی ده‌نگی گشتیدا له‌ که‌مینه‌دایه. له‌ ناوچه‌ی بادینان که‌ له‌ مێژه‌وه‌ ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی ‌بوه‌، سه‌ره‌ڕای ترساندن وتۆقین، هێزه‌ ئیسلامیه‌کان وتایبه‌ت یه‌کگرتوی ئیسلامی له‌ گه‌شه‌کردنێکی به‌رچاودان.

زیاده‌ بۆ ئه‌م وێناکێشه‌ واقیعبینانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسی وحیزبیه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم، ده‌سه‌ڵاته‌ فه‌رمیه‌کانیشی سنوردار کراون. واقیعی دو ئیداره‌یی وله‌رزۆکی متمانه (به‌واتایه‌کی تر رێکه‌وتنی ستراتیژی)‌ له‌گه‌ڵ یه‌کێتی وکاریگه‌ری هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن وئیرسه‌کانی شه‌ڕه‌کانی ناوخۆ هۆکاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و سنوردارکردنه‌ن. هه‌مان راستیش بۆ سێ بڕبڕه‌ی تری ده‌سه‌ڵات: پاره‌ وهێزی‌ چه‌کدار وده‌زگاکانی هه‌واڵگری وئاسایش به‌کارن. رێکه‌وتنی ستراتیژی بارزانی له‌ هه‌ندێک بابه‌ته‌دا ناچار کردوه‌ که‌ پشکێکی به‌رچاوی پێگه‌ وده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌که‌ی وخۆی به‌یه‌کێتی ببه‌خشێت، وه‌ک له‌دوا هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێم بارزانی ناچار بو نرخێکی زۆر له‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆی وحیزبه‌که‌ی بکاته‌ نرخی شکستی یه‌کێتی.

ئه‌و‌ هه‌مو دانوستان ورێکه‌وتن ولێکتێگه‌یشتنانه‌ی له‌مه‌ڕ هۆمۆجینی ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێم ئه‌نجام دراون شتێکی ئه‌وتۆیان له‌ واقیعه‌که‌ نه‌گۆڕیوه‌، چونکه‌ زاده‌ی تێڕامانێکی دروستی نه‌ته‌وه‌یی نین‌ وله‌ راگرتنی هاوسه‌نگی حیزبی ده‌رنه‌چوه‌. به‌هۆی له‌رزۆکی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌وه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ هه‌مو کار وبڕیار ورێنماییه‌کدا سه‌رپشک نیه‌ وده‌بێت ره‌چاوی هاوکێشه‌ی هاوسه‌نگی بکات، ئه‌م راستیه‌‌ رۆژانه‌ دوچاری کێشه‌ وگرفتی کردۆته‌وه.

کوردستان له‌ سه‌ر ئه‌رزی واقیع به‌سه‌ر چوار ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا دابه‌ش کراوه‌:
ناوچه‌ی پارتی، ناوچه‌ی یه‌کێتی وله‌ نێوانیاند هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن، ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان وبه‌ته‌نیشت ئه‌مانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم که‌ له‌ڕوی فه‌رمیه‌وه‌ هه‌مو ناوچه‌کانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌. جگه‌ له‌مانه‌ش ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وسه‌ربازی وئابوری وهه‌واڵگری وڵاتانی ناوچه‌که‌.

سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌وڵێکی زۆری‌ داوه‌ که‌ ئه‌م هه‌مو سه‌رچاوانه‌ی ده‌سه‌ڵات بخاته‌ ژێر چه‌تری خۆیه‌وه، یاخود به‌لایه‌نی که‌مه‌وه به‌ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆیه‌وه‌ گرێیان بدات. سه‌رکه‌وتنی هه‌ستیار ودڵنیاکه‌ری به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.

به‌ڕێز بارزانی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌چاوی گومانه‌وه‌ سه‌یری به‌غدای کردوه‌، به‌غدا وزۆر تایبه‌ت مالیکی وتاقمه‌که‌ی به‌رده‌وام کاریان بۆ لاوازکردنی پێگه‌ی بارزانی کردوه‌ وچه‌ندین کۆسپیان بۆ دروستکردوه، وه‌ک پشتگوێ خستنی ماده‌ی 140، نیه‌ت خراپی به‌رامبه‌ر چاره‌کردنی کێشه‌کانی نێوان به‌غدا وهه‌رێم، کۆسپ وئه‌سته‌نگ دروستکردن بۆ گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێم. لێره‌دا پشکی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌ مانه‌وه‌ وخه‌ستکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان له‌ یاد ناکرێت.

بارزانی خۆشی بوێت یا تاڵ له‌م هه‌مو مه‌سه‌له‌ گرنگانه‌‌دا رکابه‌رێکی ره‌سه‌نی هه‌یه‌ وئه‌ویش تاڵه‌بانیه‌. گه‌ر رێکه‌وتنی ستراتیژی تاڕاده‌یه‌ک بواره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی نێوان هه‌ر دوکیانی به‌شێوازێکی میکانیکی به‌تاڵ له‌ مۆراڵێکی سیاسی سه‌رده‌مانه‌ به‌شکردوه‌‌، به‌ڵام کاریگه‌ریه‌کی‌ ئه‌وتۆی نه‌کردۆته‌ سه‌ر هیچ له‌و دو سه‌رکرده‌یه‌ بۆ رێزگرتن له‌ ده‌سه‌ڵاتی یه‌کتر وسنوره‌کانی. تاڵه‌بانی پشتئه‌ستور به‌ مێژوی خۆی وحیزبه‌که‌ی وبه‌ پێگه‌ی سه‌رۆک کۆمار خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتی بارزانی سه‌لماندنی نیه‌ به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی شێوازێکی پێره‌و کردوه‌ بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌ گه‌ڵیدا. تاڵه‌بانی وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێکی موحه‌ننه‌ک وخاوه‌ن ئه‌زمونێکی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ ململانێی وگه‌مه‌ی سیاسی توانیویه‌تی له‌ ئاستی عێراقدا گه‌مارۆی بارزانی بدا وله‌ کوردستانیش به‌پێره‌وکردنی سیاسه‌تی نه‌رم ورازیکردنی بارزانی سه‌رکه‌وتو بوه‌ له‌ بێده‌نگ کردنی. له‌ راستیدا له‌و بێده‌نگیه‌دا‌ (نازانرێت ناو ژوره‌ داخراوه‌کان چی گوزه‌ر ده‌کات)، که‌ بارزانی بێزار کردوه، ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم روشێنراوه ‌(کورد ده‌ڵێت به‌ر عه‌یبه‌ که‌وتوه‌)، ده‌یان نمونه‌ی زیندو له‌م روه‌وه‌ به‌رچاون.

له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌ ئێران له‌ که‌میندایه‌ بۆ با‌رزانی، به‌تایبه‌ت دوای گه‌شه‌کردنی په‌یوه‌ندیه‌ سیاسی وهه‌واڵگری ونه‌وتی وئابوریه‌کانی بارزانی له‌گه‌ڵ تورکیادا. له‌م بواره‌دا بارزانی هه‌ست به‌ناره‌حه‌تیه‌کی‌ زۆر ده‌کات که‌ پشت ماڵه‌که‌ی ئه‌مین نیه‌.

ئه‌م دۆخ وفا‌کته‌رانه‌ وایان له‌ بارزانی کرد یه‌کلایه‌نه‌ دو بابه‌تی زۆر گرنگ بوروژێنێت. بابه‌تی مالیکی وئه‌مه‌شی راسته‌وخۆ به‌بابه‌تی دوه‌م، ده‌وڵه‌تی کوردی، گرێدا.

له‌ یه‌که‌مدا مه‌به‌ستیه‌تی ته‌و‌قی محوه‌ری شیعه له‌ سه‌ری لاواز بکات وگێچه‌ڵێکیشه‌ به‌ ئێران. ئه‌وه‌ی بارزانی نه‌یویست له‌ بابه‌تی مالیکی حسابی بۆ بکات هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا بو، تا ئه‌م ساته‌شی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌مه‌ریکا رێگری له‌ بارزانی کردوه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ وبۆیه‌ هه‌ڵمه‌ته‌که‌ له‌ پاشه‌کشه‌دایه‌.

بۆ با‌به‌تی دوه‌م ده‌وڵه‌تی کوردی:
پارتی به‌ته‌مه‌نی نزیک حه‌فتا ساڵه‌ی دروشمی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌رز نه‌کردۆته‌وه‌، به‌درێژایی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش که‌سایه‌تیه‌کی ناوداری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سه‌رکردایه‌تی پارتیان کردوه‌ وهه‌ر هه‌مویان راشکاوانه‌ باست ده‌وڵه‌تی کوردیان کردوه‌. خوالێخۆشبو مه‌لا مسته‌فا بێ پێچوپه‌نا ئه‌و خواسته‌ی ده‌رده‌بڕی وداڕشتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی بۆ ده‌کرد کاتێک رایده‌گه‌یاند: ئاماده‌م کو‌ردستان بکه‌م به‌ولایه‌تی‌ ژماره‌ 51ی ئه‌مه‌ریکا.

له‌ ئێستادا ده‌وڵه‌تی کوردی هه‌ستیارترین با‌به‌ته‌ که‌ هه‌ستی خه‌ڵک ده‌وروژێنێت. بیرۆکه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه‌ له‌نێوان سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد و ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ناوچه‌که‌ چه‌ندین جار باسکراوه‌. نزیکه‌ی دو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌ک پرۆژه‌یه‌ک له‌نێوان بارزانی وتاڵه‌بانی وتورکیا وئێران وئه‌مه‌ریکا قسه‌ی له‌سه‌ر کراوه‌. ئه‌و دو وڵاته‌ به‌توندی دژ نه‌بون به‌مه‌رجێک به‌رژه‌ووندیه‌ ئه‌منی وئابوریه‌کانیان له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بپارێزرێن وله‌ سنوری ئێستای هه‌رێم تێپه‌ڕ نه‌کات. به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک تاڵه‌بانی دو دڵبوه‌ وباسه‌که‌ داخراوه‌.

بیرۆکه‌ی بارزانی بۆ ده‌وڵه‌تی کوردی واقیعیانه‌ دارێژراوه: بێ ره‌زامه‌ندی وڵاتێکی دراوسێی کوردستان مه‌حاڵه‌ وگونجاوترین وڵاتیش تورکیایه‌. به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆم داڕشتنێکی ورد وگونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌ی دنیا وناوچه‌که‌.

سه‌رکه‌وتنی بارزانی له‌م دو بابه‌ته‌دا مانای شکاندنی سه‌رجه‌م ته‌وقه‌کان وچونه‌ ناو قۆناغیکی نوێ که‌ تێدا بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت به‌کار ده‌بێت له‌ بری ئه‌وه‌ی ئێستای به‌و هه‌مو کێشه‌ وئه‌سته‌نگانه‌ی به‌رده‌می.

ده‌شێت بوترێت بارزانی په‌له‌ی کردوه‌ وپێشوه‌خت با‌به‌ته‌کانی وروژاندوه‌.

داهاتو دروست وراستیه‌کانمان بۆ رونده‌که‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ی نه‌شیاوه‌ هه‌ر بابه‌تێک ناوه‌رۆکێکی نه‌ته‌وه‌یی له‌خۆ بگرێت نابێت بێده‌نگی هه‌ڵبژێرین وچاوه‌ڕوان بین.
14/07/2012 بینین: 13209
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
به‌ناوی گۆڕانه‌وه‌ ... یا به‌ رۆحیه‌تی گۆڕان؟...
بارزانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن...
گۆڕان و یه‌کێتی به‌ره‌وکوێ؟...
وێڕای جیاوازیه‌کانی گۆڕان و یه‌کێتی...
چۆن سه‌رۆکێکمان پێویسته‌؟...
ئه‌گه‌ر مام جەلال بتوانێت ...
نیو سه‌ده‌ نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و مسعود بارزانی...
بۆچی شه‌ڕ یه‌خه‌ی کوردی گرتوه‌؟...
نوێنه‌رانی کورد و قه‌یرانه‌کان‌ ...
شه‌ڕی داعش... چۆن؟...
بۆچی داعش په‌لاماری کوردستانیدا؟...
کورد له‌داوی دڵه‌ڕاوکێی ئه‌مەریکادا...
گۆڕان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌...
چه‌ند جه‌مسه‌رێکی یه‌کێتی بۆ واده‌که‌ن؟‌...
ئایا گۆڕان په‌له‌ی کردوه‌؟...
گۆڕان و کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی...
چاوه‌ڕوانی چی بین له‌ رێکه‌وتن؟...
گۆڕان... گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا!...
سلێمانی و هاوسه‌نگی هێز...
کورد و جه‌نگی دوه‌م دژ به‌تێرۆریزم...
گۆڕان و پارادۆکسی حوکمڕانی...
میحنه‌تی کورد و ده‌ربازبون ...
تارمایی رێکه‌وتنی ستراتیژی...
هیتله‌ره‌که‌ی‌ ئیسلام...
یه‌کێتی... تاکه‌ی به‌م شێوه‌یه‌؟...
پارتی و یه‌کێتی له‌ ته‌رازوه‌که‌ی داعشدا...
چۆن مامه‌ڵه‌ی گو‌رگه‌ بۆره‌که‌ بکه‌ین؟...
ئایا ئه‌مه‌ ناچاریه‌ له‌ گه‌ڵ به‌غداد؟...
ته‌نگه‌به‌ره‌کانی به‌رده‌م کورد...
مه‌راق و خه‌مه‌کانی بارزانی...
داوێنی به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رکردایه‌تی کورد؟...
راگه‌یاندنێکی خۆپه‌رستانه‌ له‌ شه‌ڕکردنی داعشدا...
سه‌رۆک کۆمارێکی بێ شانس...
ناڕه‌زایه‌تی له‌ گۆڕان... بۆچی؟...
سه‌ربه‌خۆیی به‌ئیجازه‌ی ده‌ستور...
ده‌وڵه‌تی کوردی نێوان ده‌ڵه‌مه‌یی و ئه‌گه‌رێکی به‌هێزدا...
داعش و هه‌ریسه‌ی کوردی...
به‌ڵێ کاک نه‌وشیروان ''تاکڕه‌وه‌''...
داعش منداڵێکی لاسار له‌ گه‌مه‌ی گه‌وره‌کاندا...
کورد له‌به‌رده‌م دو‌ڕیانێکدا...
ئێران چی لێمان ده‌وێت؟...
بۆ یه‌کێتی واده‌کات؟...
ته‌وقه‌کانی سه‌ر سلێمانی و رێگه‌چاره‌؟...
ئه‌مجاره‌ ده‌نگ به‌ هه‌مو ره‌نگه‌کان بده‌م؟...
کزبونی ئه‌ستێره‌ی یه‌کێتی... بۆچی؟...
عه‌مره‌کاران‌ لەنێوان‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی کابینه‌دا...
کورد و زه‌لکاوه‌که‌ی مالیکی...
گۆڕان و هزری نه‌ته‌وه‌ و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان...
کابینه‌ی هه‌شت و متمانه‌و رۆحی نه‌ته‌وه‌یی...
یه‌کێتیه‌کی خنجیلانه‌...
گۆڕان و پارتی له‌به‌رده‌م ئه‌زمونێکی سه‌ختدا...
گۆڕان له‌ سه‌نگی مه‌حه‌کدا...
برینه‌کانی یه‌كێتی و عشقێکی پڕوکاوه‌...
گۆڕان و ئیرسی مام جەلال...
گۆڕان و ئیرسی حوکمڕانی پێشو...
بۆچی و چۆن گۆڕان به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌ڕوات؟...
ئه‌سته‌نگه‌کانی به‌رده‌م گۆڕان له‌ حوکمڕانیدا...
کاوه‌ گه‌رمیانی له‌ چاوڕوانی گۆدۆدا...
گۆڕان و پارتی و دڵته‌نگبوه‌کان...
گۆڕان و کۆتایی قۆناغێك...؟...
سلێمانی نێو به‌رداشی دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات...
دکتۆر به‌رهه‌م و گارده‌ دێرینه‌کانی یه‌کێتی...
هه‌رێم لە پاشکۆی تورکیادا ...
وه‌ستان به‌یه‌که‌وه‌ و که‌وتن به‌ته‌نیا...
پاش ده‌نگدان؟...
پێش ده‌نگدان ... بیان ناسن...
حوکمڕانی ترس...
سێرکی نه‌ته‌وه‌یی...
خه‌ون و شه‌ڕه‌ شیرینه‌کان...
نه‌ترسان له‌ مێژو...
بۆ پارتیه‌کان...
پارتی بۆ وا ده‌کات؟...
ده‌ستوری ده‌ستی دو...
سیاسه‌ت و ده‌ستور: زیمبابۆ و کوردستان...
سیاسه‌تی (ده‌سکه‌ گوڵه‌که‌ی) ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی...
دید و هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ حوکمڕانی بارزانی‌...
دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردنه‌کان...
وه‌همی چاکسازی و سه‌رابه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن و داتاشینی ده‌سه‌ڵات‌ ...
بودجه‌ و به‌قاڵی...
تارماییه‌کانی په‌یوه‌ندی کورد و ئیسرائیل...
له‌ ماڵئاوایی ئه‌مساڵدا، وانه‌یه‌ک بۆ منداڵانی شاره‌که‌م...
(ئه‌میره‌که‌ی) میکافیلی یا(پاشاکه‌ی) هۆبیس؟...
هه‌ڵه‌ تێمه‌گه‌ن... مالیکی بۆخۆی راست ده‌کات...
ئێران و بارزانی...
هه‌رێمێکی‌ ره‌ش و سپی...
تارماییه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم...
رێکه‌وتنی سێپته‌مبه‌ر و ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی‌ ...
کوردستان، ته‌کساسێکی نوێی نه‌وتچیه‌‌ ئه‌مەریکیه‌کان...
نه‌وت فرۆشێکی گه‌ڕۆک...
مێژوی کۆمه‌ڵه و حکایه‌ت بێژه‌کان...
36+ ؟...
گۆڕان و به‌رپرسیاریه‌تی...
ئەم دۆخە بەرەو کوێ؟...
بەڕێزان و متمانە...
گرێبەستی سیاسەت و مۆراڵ لە باشوری کوردستان...
پێش داڕماندن...
کارنامەی بارزانی و هزری نەتەوەییمان...
دیلێماکەی بارزانی...
جارێکی تر تاڵەبانی و بارزانی و مالیکی...
لە سلێمانییه‌وه‌ -2-...
لە سلێمانیەوە ...
گۆڕان بەرەو کوێ؟...
کورد و قەیرانی شیعە و سوننە...
تاڵەبانی و بارزانی، دو روی یەک دراو...
سەقامگیری و ئارامی و مەترسیەکان...
مەملەکەت تەنها بە پاشا بەڕێوە ناچێت...
کورد له‌ نێوان مەرجەعیەتی کوردستان و نوێنەرایەتی بەغدا...
ئیمپراتۆریەتێک لەسەر خۆڵەمێش... یا ...؟...
مالیکی، شەبەحەکەی ئێران...
گۆڕان و هاوسەنگی هێز لە کوردستان...
پەتای ئێرانی و......
نزای دانوستان...
دوانەی ستەمکاری لە کوردستان: هێز و دەسەڵات ...
کردار شەرتە، ئەمما چ کردارێک؟...
میدیای حیزب لەنێوان جادوگەری و پەیامی یەزدانیدا...
ناسنامە و شەرعیەت لە گێژاوی قەیراندا...
تاڵەبانی و پشکی لەم قەیرانەدا...
سوتاندنی رۆما و سلێمانی...
سلێمانی دەستەمۆ ناکرێت...
ئایندەیەکی نادیار...
شۆڕشگێڕەکانی دوێنێ و ستەمکارەکانی ئەمڕۆ...
ئەم دو سەرکردەیە و مێژو و ئێستا...
منداڵە یاخیبوەکان...
دەسەڵات لەبەردەم نابوتی سیاسیدا...
خۆپێشاندانەکان لەنێوان لوتکەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا...
قەیران و ئاغاکانی دیموکراسیەت...
نەدەبو گۆڕان......
ئایا گۆڕان و دەسەڵات دەگەنە ئەنجامێک؟...
پێگەی کورد لە سیاسەتی ئەمه‌ریکادا...
ئێمە ته‌نها فریشتە نین...
دەسەڵاتدارانی کورد وهاوکێشەی سیاسەتی واقیعی...
گۆڕان لەنێوان کەلەپوری چه‌قبه‌ستو و عەقڵانیەتدا...
بەغدا لە مالیکی دوەمدا چی لە کورد دەوێت؟...
کشانەوەی گۆڕان، سەرەتا و ئه‌زمونێکی نوێ ...
فانتۆمی بیابان و تەرێتی و شکانی...
خەزانی حیزب...
گۆڕان‌و داڕشتنێکی جیاواز...
گۆڕان و دەسەڵات و نەتەوە...
گۆڕان و یەکێتی، سارێژکردنی برینەکان...
هەرێم لە جەنجاڵی سیاسەتی "هێزی نەرم"ی تورکیادا...
گۆڕان و ئایندەی ناسیۆنالیزمی کوردی...
رێککەوتنامەی نه‌ته‌وه‌یی یا گرێبەستی حیزبی...
دەسەڵات و قەیرانێکی سەخت...
یەک هەڵوێستی تەڵەیە یا بەردی نزا؟ ...
لەسایەی ئەم دەسەڵاتەدا... بەرەوکوێ؟...
گۆڕان خەریکی چیە؟...
قه‌ناعه‌ت و پێداچونه‌وه‌...
ره‌شبینیه‌ك: مه‌ترسیه‌كانی شورای حیزب...
لە دامێنی هەڵوەستەیەکدا...
كارله‌كار ترازاوه‌...
ده‌نگ بۆچی بده‌م؟ ...
گۆڕان له‌نێو خواست‌و واقیعدا...
ده‌مكوتكردن یا...؟...
گۆڕان له‌به‌رده‌م ئه‌رك و ئه‌گه‌ره‌كاندا...
هه‌ڵه‌بجه‌ و راسته‌یه‌كان له‌چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كی مێژودا...
سلێمانی و باب العالی و سه‌دری ئه‌عزه‌م
بابی عالی چیه‌؟...
ده‌ریای عێراق وكه‌شتی كوردی...
زۆرینه‌ی بێده‌نگ و ئۆپزسیۆنكردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان...
"گێژه‌ڵوكه‌ی نێو فنجان" یا شنه‌بای گۆڕان...
ترس له‌ شكست و سزادانی دیموكراسیه‌ت...
ئایا شكستی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی كۆتایی جه‌لالیه‌؟...
چه‌مكی شكست له‌ هزری وشكی برینداربوی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی دا...
ده‌سته‌ وتاقمه‌كانی ده‌وروبه‌ری مام جه‌لال و فرمێسكه‌كانی خوایه‌ك...
ئایا مام جه‌لال یش براوه‌ نیه‌؟...
ئه‌وان......
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك...
هێمنی گه‌رده‌لولێك...
دوالیزمی (حیزب وده‌سه‌ڵات) له‌ به‌رامبه‌ر گۆراندا...
بێ ناونیشان...
هه‌ڵبژاردن له‌سایه‌ی هێرشی حیزبدا...
باسێك له‌ مێژویه‌كی داپۆشراو...
ئه‌تككردنی جوانیه‌كان...
پلاسیبۆی كوردی *...
سه‌راب و زوقم...
لیستی نوێكردنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ره‌كان...
توڕه‌یه‌ نیشتمان... توڕه‌یه‌...
حكومه‌ت ‌و حیزب به‌ره‌و كوێ‌؟...
قه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌... یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی‌و تێكده‌رانی...
ته‌لقینكردنی ریفۆرم ‌و زیندوبونه‌وه‌ی...
وشكی‌و نه‌زۆكی خه‌یاڵێك...
زۆرینه‌ وكه‌مینه‌ وبۆچونێكی جیاواز...
به‌ره‌وكوێ ؟...
به‌ڵای‌ گه‌نده‌ڵی...
چاره‌نووس وچاوه‌زار...
قه‌یرانه‌كانی كوردو تای ته‌وافوق و دیموكراتیه‌ت و ده‌ستور...
ته‌وافق و په‌رته‌وازه‌بوون...
ئه‌مه‌ریكا و كورد: چه‌ند ساڵێك له‌ گه‌مه‌كردن...
كوێر و چاوساغ...
ره‌نگ و ئاوازی جیا...
ریفۆرم .. و چێشتی مجه‌ور... و گۆڕان...
باشوور و توركیا، ئه‌وه‌ی ئاشتی بوێت ده‌بێت خۆی بۆشه‌ر ئاماده‌بكات...
وه‌رزی كاڵبونه‌وه‌ وهه‌ڵساندنه‌وه‌ ...
تاریكی ئه‌شكه‌وت و سوننه‌تی په‌رستگه‌...
ئایا چیتر ماوه‌.....؟...
شێر و خه‌ت...
هه‌ڵه‌ی مێژوو و مێژووی هه‌ڵه‌...
گرێ كوێره‌كان...
كێ ده‌پرسێته‌وه‌؟...
ساتی راستییه‌كان...
ته‌وافقی كوردی بۆ چییه‌؟...
چه‌پ و ریفۆرم و "نۆستاڵجی"...
كێ دۆڕاوه‌... توركیا؟...
كوردایه‌تی له‌نێوان "كوردستان یا نه‌مان"‌و "كوردستان ‌و مان"...
كه‌ركوك و بۆچوونێكی جیاواز...
ئایا پارتی چی ده‌وێت؟...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...