چیا عه‌باس
له‌وساته‌وه‌ی چه‌مكی گۆڕان له كوردستان به‌رگێكی سیاسیی به به‌ری خۆیداكردوهو شێوازی بزوتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی به رێگه‌ی ململانێی دیموكراسییانه گرتوهتهبهرو له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا به‌ره‌و چهسپاندنو گه‌شه‌كردن گوزه‌رده‌كات، چه‌ندین پرسیاری گرنگ له‌مه‌ڕ ناوه‌ڕۆك‌و كاركردن‌و ئایینده‌ی روبه‌ڕوی بوه‌ته‌وه.
ناكرێت گۆڕان به دیدو بۆچونێكی ئهبستراكتو داتاشراو له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریی‌و زه‌مینه‌ی سیاسی‌و رێكخراوه‌یی بخزێنینه نێو به‌هه‌شتی فانتازیاو خه‌یاڵه‌وه، ناشكرێت به دیدو بۆچونی دژایه‌تیكردن هه‌وڵی سڕینه‌وه‌و پوچهڵكردنی بدرێت. به‌كورتی ده‌بێت گۆڕان له كه‌شوهه‌وا تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆیدا ببینین‌و له‌و روانگه‌یه‌وه هه‌م ههڵیسهنگێنینو هه‌م چاوهڕوانییهكانیش كه‌ڵه‌كه بكه‌ین.
به‌شێكی زۆر له بزوتنه‌وه گه‌وره‌كانی دنیا ئامانجێكی تایبه‌تیان دیاریكردوه‌و كاریان بۆ كردوه. ئامانجی بزوتنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان رزگاركردنی فه‌له‌ستین بو به رێگه‌ی خه‌باتی چه‌كداریی، كۆنگره‌ی نیشتمانیی ئه‌فریقیی سڕینه‌وه‌ی سیاسه‌تی جیاوازی رهگهزییو گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بو، بزوتنه‌وه‌ی مافه‌كانی هاوڵاتی به رابه‌رایه‌تی مارتن لۆسه‌ر كینگ بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی ره‌شپێسته‌كان بو له ده‌ستورو یاساكانی ئه‌مریكادا، هه‌روه‌ها ئامانجی بزوتنه‌وه‌ی زایۆنیزم بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی جو بو بۆ ئه‌رزی میعاد. زۆربه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه گه‌ورانه له ئاكامی ستهمو داگیركردن‌و كوشتن‌و وێرانكردن‌و ئاواره‌بون دروستبون‌و ناكۆكییه‌كانی لایه‌نه‌كان له زۆربه‌ی قۆناغه‌كاندا به‌شه‌ڕو توندوتیژیی به‌ڕێوه‌چون، هه‌روه‌ها خه‌سڵه‌تێكی دیكه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وانه ئه‌وه‌بوه كه له ئه‌جێندای نێوده‌وڵه‌تیدا پێگه‌ی باڵایان داگیركردبو، به‌واتایه‌كی دی له قهواغه لۆكاڵییه‌كه‌ی خۆیان دهرچوبونو هیمهتو رۆڵی نێوده‌وڵه‌تی له چارهكردنیاندا به‌رچاو كاریگه‌ربون.
ئامانجه‌كانی گۆڕان‌و پارادۆكسی سیاسی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له باشوری كوردستان هه‌ڵقوڵاوی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ره له ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیی كوردی به ئاراسته‌ی گۆڕانكاریی له شێوازی حوكمڕانیی‌و به‌ڕێوه‌بردنی سیاسیداو بۆ مه‌به‌ستی دابینكردنی حوكمی یاسا‌و دیموكراسییه‌ت‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ‌و ئازادیی‌و بنیادنانی سیستمێكی خزمه‌تگوزاریی هاوچه‌رخ.
گۆڕان له‌م هاوكێشه‌یه‌دا لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری به دوژمن نه‌داوه‌ته قهڵهمو مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی هێزه كلاسیكییه‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه نییه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی له ململانێی دیموكراسیدا ركابه‌رییان بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گۆڕان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایهنو هێزه ركابه‌ره‌كانی له گۆڕه‌پانی كوردستاندا خاڵی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌شی هه‌یه، بۆئه‌مه‌ش له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا ركابه‌رییان ده‌كات بۆ په‌یداكرنی پێگه‌ی به‌هێز بۆخۆی‌و بۆ كورد له به‌غدا.
زه‌مینه‌و سروشتی پێكهاته‌ی سیاسیی كوردستان‌و ئه‌م دو ئامانجه سه‌ره‌كیه، گۆڕانی گیرۆده‌ی پارادۆكسێكی سیاسیی ئاڵۆز كردوه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كاركردن‌و پاشهاتی بزوتنه‌وه‌كه‌و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له سایه‌ی ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه‌دا له بازنه‌یه‌كی گرژ‌و نائارام‌و تهمو لێڵدا گیرسانوهتهوه.
ئه‌گه‌ر له سیاسه‌تدا پرهنسیپو بیروباوه‌ڕ كاڵببنه‌وه، ئه‌وا جائیزه زۆر كار‌و كرده‌وه بكرێن، به‌پێچه‌وانه‌وه پرهنسیپو باوه‌ڕ ئه‌و لهمپهرانهن كه سنوره‌كان دیاری ده‌كه‌ن.
كاتێك به پێڕه‌وكردنی ئه‌م راستییه خواست‌و كاره‌كانی گۆڕان هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، ده‌بینین بزوتنه‌وه‌كه ناچاربوه له‌و كه‌شوهه‌وا سیاسییه‌ی خهڵقاوه مامه‌ڵه‌ی ورد‌و گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌و پارادۆكسه سیاسییه‌ی ئاماژه‌مپێداوه بكات.
خواسته سه‌ره‌تاییه‌كان
له‌سه‌ره‌تای دروستبونی بزوتنه‌وه‌كه‌دا، كهمنهبون ئه‌و سه‌ركرده‌و كادیرانه‌ی گۆڕان‌و به‌شی هه‌ره زۆریان له ناو یه‌كێتییه‌وه هاتبون، لایان وابو گۆڕان‌و یه‌كێتی دوی روی لهیهكدراونو له‌یه‌ك جیاناكرێنهوهو گۆڕان روه گه‌شه‌دارو پاكژهكهیهتیو به رێگه‌ی گۆڕانه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی ناچارده‌كرێن ریفۆرم بكه‌ن. میكانیزمی كاریشیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته باڵی ریفۆرمی یه‌كێتی بو.
ئه‌م بۆچون‌و خواسته پشتئه‌ستور به مێژو و خه‌باتی خاوه‌نه‌كانی له‌ناو یهكێتیداو داڕێژراو به پێنوسی نهستۆلۆجیای ده‌یان ساڵی خواست‌و هیواكانیان له رێبازی خه‌باتی سه‌ختی یه‌كێتیدا، له ئاستی دهرونییو مه‌عنه‌ویدا رهواو دروستبو، به‌ڵام له روی سیاسییه‌وه گونجاو ته‌با نه‌بو له‌گه‌ڵ ئامانج‌و پێكهاته چاوه‌ڕانكراوه‌كه‌ی گۆڕاندا. له به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی پاش شكستیان له هه‌ڵبژاردنی ته‌مموزی ساڵی رابوردودا، به هه‌مان نهفهسو بۆچون، به‌ڵام به ئاراسته‌یه‌كی پێچه‌وانه‌وه لایان وابو گۆڕان به‌شێكه له یهكێتیو لێی جیابوه‌ته‌وه‌و هۆكاری كێشه‌و گرفته‌كانی یهكێتیو شكستیان خسته ئه‌ستۆی ئه‌و گروپه‌و جیابونه‌وه‌یان. ئه‌م دو بۆچونه له روكه‌شدا نزیكن لهیهكترو له ناوه‌رۆكدا زۆر دورو ناكۆكن، گێره‌ی باشی كێڵگه‌ی ئه‌و پارادۆكسه سیاسییه‌یان كرد‌و تا ئه‌م ساته‌ش كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤیان له‌سه‌ر هه‌ردولا دروستكردوه.
گۆڕان له ئاكامی ئه‌م هاوكێشه ئاڵۆزه‌دا دوچاری فشارێكی زۆر بو، وه‌ك نانبڕین، ده‌ركردن‌و تۆقاندنی ههڵسوڕێنهرهكانیو گه‌مارۆدانی فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌ناو په‌رله‌ماندا، كار گه‌یشته ئاستێكی ترسناكی ئه‌گه‌ری پێكدادان، تا ئه‌م ساته‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی پێڕه‌وی ئه‌و پارادۆكسه ئاڵۆزه دهكهنو له راگه‌یاندنه‌كانیاندا باس له "گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه گه‌وره‌كه‌ی" به‌ناو هه‌ڵسوڕێنه‌رانی گۆڕان ده‌كه‌ن. به واتایه‌كی دیكه لایه‌نی گۆڕان به به‌شێكی جیابوه‌وه له خۆیان ده‌زانن. ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ی به‌شێك له سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ئاستهنگێگی سه‌رسه‌خته له‌به‌رده‌م مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسیی ئاسایی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا، به‌تایبه‌ت رۆژێك پێش پلینیۆمی چواری یه‌كێتی، باڵی ریفۆرم به فه‌رمیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆیان و كاركردنیان له‌ناو گۆڕاندا راگه‌یاند. هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌نگاوه له بواری ته‌كتیكییه‌وه به قازانجی گۆڕان نه‌بو، به‌ڵام له روی سیاسییه‌وه هه‌نگاوێكی جدیی بو بۆ كۆتاییهێنان به‌و پارادۆكسهو ئاڵۆزه‌و خستنهإوی كارته‌كانی گه‌مه‌ی سیاسی.
گۆڕان و پارتی
له‌ئاستێكی دیكه‌دا قورسایی ئه‌م پارادۆكسه پێگه‌ی گۆڕانی له‌ناو ژیانی سیاسیی كوردستان‌و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی گۆڕه‌پانه‌كه‌دا، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا ته‌نیوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی سه‌یری گۆڕان ده‌كه‌ن وه‌ك هێزێك كه له دو لاوه رهگو ریشه‌ی داكوتیوه، له‌لایه‌كه‌وه له مێژودا سه‌ركرده‌كانی گۆڕان به‌شێكی به‌هێزو كاریگه‌ربون له سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیدا له ساڵه‌كانی ململانێ‌و ناكۆكی‌و شه‌ڕو ئاشتی له‌گه‌ڵ پارتی، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئێستا گۆڕان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی به‌هێز دهبیننو ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه سنوره‌كانی ناوچه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانیشی به‌زاندوه‌و به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و رێكخراوه‌یی ئه‌و ناوچانه‌دا شۆڕده‌بێته‌وه. له ئاكامی ئه‌م ههڵسهنگاندنو بۆچونه، پارتی له‌به‌رامبه‌ر گۆڕاندا توشی دڵه‌راوكێ بوه‌و تا ئه‌م ساته‌ش ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیه وایكردوه، كه سیاسه‌تێكی فهرمییو ئاشكرا له‌مه‌ڕ گۆڕان نه‌گرنه‌به‌ر. پارتی له‌بری ئه‌وه به‌شێوازێكی عهرزیو لابه‌لا ده‌یانه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆڕان بكهنو هه‌روه‌ها فشاری له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه بكهنو سیاسه‌تێك نزیكبونه‌وه مامه‌ڵه‌كردنی به‌حه‌زه‌ر پێكهاته‌كانی داڕشتوه.
ئه‌م بۆچونه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی زه‌مینه‌ی چه‌مكی شه‌ڕی ساردی له‌خۆگرتوه‌و ئه‌و شه‌ڕه‌ش به ئاراسته‌ی یه‌كه‌م روی له یه‌كێتییه. له‌م بۆچون‌و سیاسه‌ته‌ی پارتیدا دو گاسنی تیژ گێره‌ی گۆڕه‌پانه‌كه ده‌كه‌ن، یه‌كێكیان به‌پێی گه‌مه‌ی شه‌ڕی سارد یان مه‌به‌ستییه‌تی زیاتر داواكاریی‌و مه‌رجه‌كانی به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بسهپێنێتو گۆڕان وه‌ك مه‌قاشی ناو ئاگردان ده‌بینێت، لایه‌نی دوه‌میش به عه‌قڵیه‌تێكی كراوه‌تر پێیوایه باشترین دۆست‌و هاوپه‌یمانی ئایینده‌ی نوێبونه‌وه‌و ریفۆرم له‌ناو پارتیدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، هه‌ردولاش كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی نهتهوهییو ده‌سكه‌وته‌كانی كورد‌و ئایینده‌ی كێشه چاره‌نوسسازه‌كان گۆڕان پێگه‌یه‌كی قورسی له‌و هاوكێشانه‌دا ده‌بێت. له‌م روانگه‌یه‌وه‌و به‌پێی دۆخی هه‌نوكه‌یی كوردستان، گۆڕان زیاتر له پارتییه‌وه نزیكه وه‌ك له یه‌كێتی. هه‌رچۆنێك بێت نابێت په‌یوه‌ندییه دولایه‌نییه‌كانی نێوان سه‌رجه‌م هێزه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر حسابی لایه‌نێكی دیكه بێت، كارێكی له‌مجۆره رێكخستنی پارسه‌نگی هێزه‌كان تێكده‌دات‌و ئه‌و بۆشاییه دروستدهبێتو مه‌ترسیی زۆری لێده‌كرێت. له‌م خاڵه‌دا به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و ئه‌ركه‌مان لێ داواده‌كات، كه رێگه به دروستبونی بۆشایی سیاسی نه‌ده‌ین.
سه‌نگی مه‌حه‌ك
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كرێت، گرنگترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م لایهنو هێزه‌كانی كوردستان هانی كورد بدهنو كارئاسانییان بۆ بكه‌ن كه بچن بۆ ده‌نگدان. هێزو لاوازیی پێگه‌ی كورد له به‌غدا پابه‌نده به سێ خاڵی سه‌ره‌كییه‌وه: ژماره‌ی كورسییه‌كان، هاوهه‌ڵوێستیی لهمهإ مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و لێهاتوییو كارایی نوێنه‌رانی كورد له پۆست‌و كاره‌كانیاندا. كاتێك هێزه‌كانی كورد له‌سه‌ر ئه‌م سێ خاڵه یهكڕابن، ئه‌وا ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌سه‌ر شانی هه‌مومان سوكتر دهبنو به‌یه‌كه‌وه‌و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌توانین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له كوردستان له‌و پارادۆكسو كێشمه‌كێشانه قوتار بكه‌ین‌و به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی ئاسایی هه‌نگاوبنێین، ئه‌مه‌ش ئاواتی گه‌وره‌ی میلله‌ته‌كه‌مانه.
|