چیا عه‌باس
له چواره‌م پلینیۆمی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێز مام جه‌لال، سكرتێری گشتی، له وتارێكیدا كه ته‌رخانی كردبو بۆ باسكرنی روداوه‌كان له مێژوی یه‌كێتی دا باسی هه‌ڵه‌بجه و كیمیابارانی ئه‌و شاره‌ی كرد و نه‌وشیروان مسته‌فای گوناهبار وخه‌تابار كرد له‌و روه‌وه. دواتر به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا به كورتی وه‌لاَمی دایه‌وه و رایگه‌یاند كه مام جه‌لال به‌و قسانه پاكانه بۆ رژێمی به‌عسی ده‌كات.
ئه‌م نوسینه پشتئه‌ستور به چه‌ند به‌ڵگه و دۆكێمێنتی مێژویی تیشك ده‌خاته سه‌ر لایه‌نی زۆری ئه‌و تاوانه‌ی رژێمی به‌عس. هاوڵاتی كوردستان و كورد و خوێنه‌ر سه‌رپشكن له‌م نوسینه سه‌رئه‌نجامی خۆیان فۆرمیله بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا كه‌س ناتوانێت دوا قسه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و روداوه‌كانی تر بكات.
به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی به‌شێك له عه‌قلیه‌تی فاشیستی به‌عس بوه
رۆژنامه‌ی de Volkskrantی هۆڵه‌ندی له ژماره‌ی رۆژی 25/4/1987 نوسینێكی رۆژنامه‌گه‌رێكی رۆژنامه‌كه‌ی بڵاو كردۆته‌وه به ناونیشانی "عێراق به‌چه‌كی كیمیاوی په‌لاماری كورده‌كان ده‌دات". رۆژنامه‌نوسه‌كه ده‌ڵێت:
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كه نه‌یویست ناوی ببرێت و ئێستا له‌سه‌ردانی ئه‌وروپایه وتی: "ته‌نها له گوندی بالیسان 130 كه‌س كوژراو و بریندارن، زیاتر له نیوه‌ی قوربانیه‌كان پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتین و ئه‌وانی تر دانیشتوی گونده‌كه‌ن و زۆربه‌یان منداڵ و ژنن. بالیسان ته‌نها گوند نیه به كیمیاوی لێی دراوه، گونده‌كانی هه‌ڵه‌دن، جارگاجو، كانیتو، ئاواجێ و چناره‌ش له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی دوكان به كیمیاوی لێدراو‌ن و ده‌یان كه‌س بونه‌ته قوربانی". له‌وه‌لاَمی پرسیارێك بۆچی سوپای عێراق ئێستا چه‌كی كیمیاوی به‌رامبه‌ر به كورد به‌كارده‌هێنێت، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی وتی: "له چه‌ند هه‌فته‌ی دواییدا هێزی پێشمه‌رگه هێرشی كردۆته سه‌ر سوپای عێراق و چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان گرتۆته ده‌ست، له‌وانه شاخه ستراتیجه گرنگه‌كانی گۆیژه و ئه‌زمه‌ڕ له نزیك شاری سلێمانیه‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ش راگه‌یاندوه كه یه‌كێتی ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ماوه‌ی ئاینده‌دا به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی چه‌ندین جار دوباره بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها وتیشی: یه‌كێتی زانیاری هه‌یه كه محه‌مه‌د هه‌مزه، به‌رپرسی حیزبی به‌عس له ناوچه‌ی كوردی، له دانیشتنێكی داخراودا وتویه‌تی حكومه‌ت هه‌مو جۆره چه‌كێكی به‌رده‌ستی به‌كارهێناوه تا "موته‌مه‌ریده‌كان" له‌ناوبه‌رێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه ئامانجی نه‌پێكاوه ئه‌وا سوپا چه‌كێك به‌كارده‌هێنێت كه هه‌مویان ده‌كوژێت، ئه‌گه‌ر له ناو ئه‌شكه‌وت و ژێرزه‌مینیشدا خۆیان حه‌شاربده‌ن".
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له سێ راپۆرتی تا 1987 به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه سه‌لماندوه، ئه‌وانیش له سألانی 1984، 1985 و1987.
له 25 نیسانی 1985 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان راپۆرتی پسپوَڕی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌شه‌ڕی كه‌نداو په‌سندكرد و ئیدانه‌ی كرد بێئه‌وه‌ی ناوی عێراق بهێنێت.
رۆژنامه نوسی ئه‌مریكی Patrick E. Tyler له رۆژنامه‌ی Washington Post رۆژی 23 مارتی 1988 له نوسینێكیدا له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه نوسیویه‌تی: هه‌فته‌ی رابوردو عێراق له راگه‌یاندنێكی فه‌رمیدا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان وازیان له هه‌ڵه‌بجه هێناوه و ناوچه‌كه‌شیان لا گرنگ نیه و هه‌ر شتێك له‌وێ روبدا ئێران لێی به‌رپرسیاره.
مام جه‌لال و ئێران و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
رۆژی 24/3/1988 رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی دو وتاری به‌ناونیشانی "چه‌كی تیرۆری عێراق" و " پێكهاته نهێنیه‌كانی مردن له هه‌وادا" كه له‌لایه‌ن Vahe Petrossian و David Fairhall نوسرابون بڵاوكرده‌وه.
له وتاری یه‌كه‌مدا هاتوه: له سه‌ره‌تای 1987ه‌وه گروپه كورده جیاكان جیاوزایه‌كانی خۆیان به‌لاداوه وهێزه‌كانیان یه‌كخستوه له‌گه‌ڵ یارمه‌تیدانیان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه. به‌م هه‌نگاوه‌ش بونه‌ته مه‌ترسیه‌كی گرنگ بۆ به‌غدا. له‌م به‌ره‌یه‌دا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له باشوری كوردستانه‌وه كارده‌كات و پارتی دیموكراتی كوردستان له باكوره‌وه، كورده‌كان ده‌ڵێن ئێستا كۆنترۆڵی زۆربه‌ی ناوچه گوندنشینه‌كانیان كردوه.
سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی، جه‌لال تاڵه‌بانی كه له له‌نده‌نه و به‌نیه‌ته سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی بكات، ده‌ڵێت كه نزیكه‌ی 1,5 ملیۆن كورد له گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی راگواستنی زۆره ملێی ئه‌م سه‌ده‌یه ده‌گوازێرێنه‌وه و ده‌ڵێت:
"ئه‌مه ئه‌رمێنیایه‌كی تازه‌یه، ئه‌مه جینۆسایده". تاڵه‌بانی و پارتی و چه‌ند گروپێكی بچوكی كوردی تر هاوپه‌یمانیه‌كی گونجاویان له‌گه‌ڵ ئێران سازداوه و چه‌كی قورس و تازه وه‌رده‌گرن و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ن. دوێنی تاڵه‌بانی وتی: "پێشمه‌رگه كورده‌كان له گرتنی هه‌ڵه‌بجه له ناوه‌ڕاستی مانگی مارتدا یارمه‌تیده‌ر و ئاسانكه‌ر بون". باره‌گاكانی تاڵه‌بانی زۆرتر له خۆرئاوان، له 27 شوباته‌وه شه‌ڕ تێدا له‌نێوان یه‌كێتی و 20.000-30.000 له هێزه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه. عێراقیه‌كان شه‌ڕی سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌جێهێشتوه. تاڵًه‌بانی وتی كه عێراقیه‌كان گوندی سه‌رگه‌ڵویان گرتوه پاش قه‌سفكردنی كیمیاوی 2.000 دانیشتوانی گونده‌كه.
رۆژنامه‌ی De Morgenی به‌لجیكی دیمانه‌یه‌كی به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ مام جه‌لال كه له‌نده‌ن بوه سازكرد و له ژماره‌ی رۆژی 24 مارتی 1988 به‌شێكی لێ بڵاوكرده‌وه. مام جه‌لال ده‌ڵێت: "قه‌سفی كیمیاوی هه‌ڵه‌بجه دڕه‌نده‌ترین هێرشه له مێژوی كوردستان دا و له‌یه‌ك رۆژدا 16 هێرشی فڕۆكه‌یی كراوه، بێگومان جینۆساید ماوه‌یه‌كی درێژه له ئارادایه". سه‌باره‌ت به یارمه‌تیدانی كورده‌گان بۆ ئێران تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "ئێمه ئازادیمان ده‌وێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ر هێزێك له دنیادا كه یارمه‌تیمان بدات له خه‌باتماندا. ئامانجی ئێمه روخاندنی سه‌دامه. سه‌دام فاشیسته و قه‌سابی مرۆڤه. پێشوازی له هه‌مو یارمه‌تیه‌ك ده‌كه‌ین".
پرۆتێست و ناڕه‌زایی نێوده‌وڵه‌تی
له 14/9/1988 فراكسیۆن و گروپه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپی پڕۆژه‌ی بڕیارێكیان پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرد سه‌باره‌ت به قه‌تل و عامی كورده‌كانی عێراق له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دامه‌وه و له خاڵی سێیه‌می پڕۆژه‌كه‌دا باس له‌و راستیه‌ده‌كات كه عێراق چه‌كی كیمیاوی دژ به كورد به‌كارهێناوه بۆ له‌ناو بردنیان و له ئه‌نجامدا هه‌زاران هاوڵاتی سیڤیل كوژراون، كه به نزیكبونه‌وه له جینۆساید وه‌سفیان كردوه و باسی هه‌ڵهاتنی به‌كۆمه‌ڵی دانیشتوانانی باكوری عێراق یان بۆ توركیا كردوه. له‌م پڕۆژه‌یه‌دا داوای ئیدانه‌كردن و رێگرتنی چه‌ند ئیجرائاتێكی نێوه‌ده‌وڵه‌تی و یاسایی بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و كه‌مپینه دڕندانه‌ی سه‌دام ده‌كه‌ن و داوای یارمه‌تی مرۆڤانه بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌كه‌ن.
له 15/9/1988 په‌رله‌مانی ئه‌وروپی دو بڕیاری گرنگی وه‌رگرت، یه‌كه‌م له‌مه‌ڕ شه‌ڕی ئێران و عێراق و بڕیاری دوه‌م كه تایبه‌ت بو به كورد و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه. له چه‌ند رۆژی دواتردا سه‌عدون حه‌مادی به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییه‌كه‌ی سه‌دامه‌وه نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی پارله‌مانی ئه‌وروپا له ستراسبۆرگ كردوه و به‌عس ئاسا هه‌مو تاوانه‌كانی رژێمه‌كه‌ی به‌درۆ وده‌له‌سه له قه‌ڵه‌مداوه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پاش ئه‌وه هات كه له 13/9/1988 دا كۆنگرێسی ئه‌مریكی بڕیارێكی له‌مه‌ڕ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه دژ به كورد وه‌رگرت. له‌بڕگه‌ی سێیه‌می بڕیاره‌كه‌دا ورده‌كاری سزادانی عێراق باسكراوه له‌بواری بلۆككردنی قه‌رزدان به عێراق و چه‌ند ئیجرائاتێكی ئابوری تر و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی توركیا بۆ جێكردنه‌وه و دابینكردنی پێویستیه مرۆڤایه‌تیه‌كان بۆ كورده‌كانی عێراق كه رویان له توركیا كردوه. له بڕگه‌ی 7ی بڕیاره‌كه‌دا داوا له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كراوه كه به‌په‌له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان باس بكات و به گونجاوی له‌گه‌ڵ بڕیاری ژماره 620 ی ئه‌نجومه‌ن ئیجرائاتی كاریگه‌ر دژ به عێراق له‌و بواره‌وه وه‌ربگیرێت.
له راپۆرتی كۆمسیۆنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سێناتی ئه‌مریكی له 21/9/1988 دا به وردی باس له كه‌مپینی ئه‌نفال و هه‌ڵهاتنی زیاتر له 65.000 كورد وپێشمه‌رگه ده‌كات بۆ توركیا و له كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵێت:
له ساڵی 1984ه‌وه عێراق چه‌كی كیمیاوی به به‌رفراوانی به‌كارهێناوه بێئه‌وه‌ی هیچ نرخێكی ئابوری یا سیاسی بۆ ئه‌م كارانه‌ی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا بدات. ئه‌م بێده‌نگیه زۆرتر هانده‌ر بوه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق باوه‌ڕ به‌وه بكه‌ن كه ده‌توانن كیمیاوی به‌رامبه‌ر به كورد به‌كار بهێنن بێئه‌وه‌ی مه‌ترسیان له ئاكامه‌كانی هه‌بێت.
ئیداره‌ی رێگان دانی نه‌ناوه به‌وه‌دا كه عێراق له 1984 چه‌كی كیمیاوی به‌كارهێناوه و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوه تا رێگربێت له به‌كارهێنانی.
له 16/9/1988 رژێمی عێراقی رازی نه‌بو كه لیژنه‌یبه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بێته عێراق و لێكۆڵینه‌وه له‌مه‌ڕ به‌كارهینانی چه‌كی كیمیاوی بكات و هه‌روه‌ها حكومه‌تی توركیاش ره‌تی كرده‌وه كه شاندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌ردانی كامپه‌كانی په‌نابه‌ره كورده‌كان بكات، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌مه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی دژ به كورد.
رۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی و دۆستی كورد Jim Hoagland له نوسێنیكدا له رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له به‌رواری 27/3/1988 له رۆژنامه‌ی International Herald Tribuneیشدا بڵاوكرایه‌وه به درێژی باس له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی دژ به كورد ده‌كات. له میانه‌ی نوسینه‌كه‌دا ده‌ڵێت:
كورده‌كان به‌شێك بون له كێشه‌كانی عێراق، رژێمی به‌عس ده‌یه‌وێت هه‌مو كه‌سێك ئیمزا بۆ: "سۆشیالیزمی عه‌ره‌بی" بكات. كورده‌كان به‌رده‌وام شۆرشیان كردوه و داوای ئۆتۆنۆمیان كردوه. له‌بیرتان نه‌چێت چۆن له ساڵانی هه‌فتاكاندا له‌گه‌ڵ یارمه‌تی ئه‌مه‌ریكاشدا دۆرانیان.
ئه‌مجاره ئه‌عسابی عێراقیان تێكدا به هۆی كاری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له میانه‌ی شه‌ری ئێران – عێراق دا، ده‌رده‌كه‌وێت یارمه‌تی ئێرانیه‌كانیان دابێت له هه‌فته‌ی رابوردودا له گرتنی چه‌ند گوندێكی كوردی له‌ناو عێراقدا. هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره وعێراقیه‌كانی وروژاند كه سڕبه‌كانی كوشتن بنێرن. له‌وه‌ده‌چێت ئه‌مه هۆكاری ئه‌وه نه‌بێت كه فرۆكه‌كان وفرۆكه‌وانه‌كان كازی ژه‌هراویان به‌سه‌ردا رشتون، ساڵًی رابوردو به‌رپرسانی عێراق به دڵێكی كراوه ده‌یانوت كه ته‌نها مێشككوژ به‌كارناهێنن بۆ ئه‌و گه‌له‌مێشه‌ی له ئێرانه‌وه بۆیان دێن.
هۆخلاند له درێژه‌ی نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئێستا به‌غدا په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌تدا به‌لادا داوه وله‌گه‌ڵ واشنتۆن په‌یوه‌ندی باشه. واشنتۆنیش ئه‌وه‌نده ناره‌حه‌ت نابێت به‌بینینی كێشه‌كان له كوردستان. راپۆرته‌كانی ساڵی رابوردو له‌سه‌ر له‌ناوبردنی گوندی كورده‌كان وبه‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌لایه‌ن عێراقیه‌كانه‌وه دژ به خه‌ڵكی سیڤیلی كوردی بونه هۆكار تا مولحه‌قی سه‌ربازی سه‌فاره‌تی ئه‌مركا بچێت سه‌یرێكی ئه‌و ناوچانه بكات. كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه به دیبلۆماسه‌كانی تری وتوه كه گوندی روخێنراوی بینیوه، به‌ڵام به رۆژنامه‌گه‌ره‌كانی وت كه شتی وای نه‌دیوه.
بۆ ئه‌مریكا كاتی ئه‌وه نه‌بو له عێراقی توندبكات، به‌ڵكو ئه‌مریكا چه‌پڵه‌ی بۆ سه‌رۆكی عێراق سه‌دام حسێن لێدا كاتێك ئه‌م داوای لێبوردنی كرد له‌مه‌ر "روداوی هه‌ڵه تراجیدیایه‌ی كه یه‌كێك له فڕۆكه‌كانی سه‌دام موشه‌كێكی ئێكسۆسیت له یه‌كێك له پاپۆره‌كانی ئه‌مریكا ده‌دات و37 ئه‌مریكی ده‌كوژێت".
دۆسته‌كانی عێراق له سۆڤیه‌ت و رۆژئاوا ئه‌وه‌نده‌ی مه‌ترسی سه‌ركه‌وتنی ئێرانیان هه‌یه كێشه‌یه‌كی وایان نیه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی چه‌كێك كه به موعاهه‌ده‌ی جنێف قه‌ده‌غه كراوه.
كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی: چیا عباس
رۆته‌ردام 23/11/2009
|