چیا عه‌باس
جه‌لالی روداوێكی سیاسی وسه‌ربازی بوه له بزافی كوردایه‌تی له باشوری كوردستان له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابوردو سه‌ری ههڵًهێناوه. له راستیدا جیابونه‌وه‌یه‌كی رێكخراوه‌یی وسه‌ربازی بو له پارتی دیموكراتی كوردستان وخوالێخۆشبو مه‌لا مسته‌فا بارزانی كه سه‌رۆكی پارتی وسه‌ركرده‌ی شۆڕشی ئه‌یلول بو. له ئاكامدا ئه‌م جیابونه‌وه‌یه بوه هۆی پێكدادان وشهر له‌نێوان هه‌ر دولادا وباڵی جه‌لالی سودی له هاریكاری سیاسی وسه‌ربازی ومادی رژێمی به‌غدا كرد. له‌م ململانێ خه‌سته‌دا مام جه‌لال سه‌ركردایه‌تی لایه‌نی دژ به مه‌لا مسته‌فای ده‌كرد وپاش به‌یانی 11 ئازاری 1970 جه‌لالیه‌ت توشی شكستیهكی گه‌وره بو وگه‌رانه‌وه ژێر سێبه‌ری مه‌لا مسته‌فا وپارتی.
بۆ تێگه‌یشتن له زه‌مینه‌ی مێژویی جه‌لالی پێویست به‌م باسه‌ی خواره‌وه هه‌یه:
جه‌لالی وپراگماتیهكی بێ سنور
له‌سه‌ره‌تاوه جه‌لالی یاخیبونێكی سیاسی بو و هیچ زه‌مینه‌یه‌كی دیاریكراوی فیكری نه‌بو، چه‌ند گروپێكی جیاوازی ناكۆك له‌گه‌ڵ یه‌كتر له‌رۆشنبیر ونوسه‌ر له‌ده‌وری كۆبوبونه‌وه. جگه له خۆ به‌چه‌پ زانین وكاریگه‌ری بیروبۆچونه‌كانی ماوتسی تۆنگ گرێبه‌ندی فیكری كۆنكرێتیان نه‌بو، ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و گروپه جیاواز و ناكۆكیانه‌ی كۆده‌كرده‌وه ناره‌زایی وقایڵ نه‌بونیان به شێوازی سه‌رۆكایه‌تیكردنی پارتی وشۆڕش بو له‌لایه‌ن مه‌لا مسته‌فاوه و كاریگه‌ری كه‌سایه‌تی خوالێخۆشبو مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و مام جه‌لال له‌سه‌ریان. سه‌رانی جه‌لالی له‌ژێر كاریگه‌ری چه‌په‌كانی فه‌له‌ستین وبزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بدا بون و تاڕاده‌یه‌ك لینكی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب هه‌بو، كه خواڵیخۆشبوان جه‌مال عه‌بدولناسر و جۆرج حه‌به‌ش و ئه‌حمه‌د خه‌تیب له‌سه‌ركرده و سیمبۆڵه ناوداره‌كانی بون و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ر دو باڵه رادیكاڵهكهی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن حافیز ئه‌سه‌د و میشیل عه‌فله‌قه‌وه نوێنه‌رایه‌تی دو كوتله‌ی حیزبی به‌عسیان ده‌كرد. جه‌لالی هه‌ڵمه‌تێك بو بۆئه‌وه‌ی ببێت به ئاڵتهرنهتیڤێكی رادیكاڵ بۆ پارتی وبۆ ئه‌و مه‌به‌سته زۆر رێگه‌ی گرتۆته به‌ر هه‌ر له‌هاوكاری كردنی رژێمی شای ئێران تا به‌عسیه‌كان و عه‌ره‌به نه‌ته‌وه په‌رسته‌كان.
ئه‌م هاوپه‌یمانی و گیرساندنهوه فیكری و سیاسیه‌ی جه‌لالی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب له‌چوارچێوه‌ی پراگماتیكی سیاسی و خۆخزاننه ناو بۆده‌قه‌ی فیكری چه‌پی نه‌ته‌وه‌یی كه له‌وسه‌رده‌مه‌دا ره‌واجی هه‌بو زیاتر نه‌بو.
له‌ئاستی كوردستانیش ئه‌م پاشكۆیهتیهی جه‌لالی بۆ ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی و چه‌پڕه‌وی ره‌نگی دابوه‌وه له دژایه‌تیكردنی مه‌لا مسته‌فا و سه‌ركردایه‌تی پارتی و شۆڕشی ئه‌یلول، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كۆنه‌په‌رست و به‌كرێگیراوی ئیمپیریاڵیزم و زایۆنیزمن. ئه‌مه ئه‌و نامه سیاسیه بو كه وه‌ك باجێك خرابوه سه‌ر جه‌لالیه‌ت له‌لایه‌ن ناسیۆنالیزمی عه‌ربیه‌وه له‌به‌رامبه‌ر یارمه‌تی و هاریكاریان بۆی ونیشانه‌ی ئه‌و پراگماتیكه بێئه‌ندازه زه‌قه و بێتامه‌ی جه‌لالی بو بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات.
جه‌لالی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر بنه‌مای "شهركردنی دو‌ژمنێك" گروپه جیاكانی به‌یه‌كه‌وه كۆكردبوه‌وه و ئه‌و "دوژمنه" ئه‌گه‌ر "وههمیش" بوایه مایه‌ی مانه‌وه و ده‌سه‌ڵاتیان بو، بێئهوه هه‌ر زو په‌رته‌وازه ده‌بون وله‌یه‌ك ده‌ترازان. به رێككه‌وتنی ئه‌و "دوژمنه" له‌گه‌ڵ رژێمی به‌غدا له 1970 و نه‌مانی "پاساوه‌كانی شهركردنی" جه‌لالی زه‌مینه‌ی مانه‌وه‌ی وه‌ك به‌فری به‌ر خۆر توایه‌وه و خۆی فرێدایهوه باوه‌شی "دوژمنه ره‌سه‌نه‌كه‌ی" و هیچ ئاسه‌وارێكی سیاسی وسه‌ربازی نه‌ما، جگه له پاشماوه‌یه‌كی بچوك كه رازی نه‌بون بچنه ژێر ركێفی پارتی ولایان باشتر بو له‌ژێر ره‌حمه‌تی به‌عسدا بمێننه‌وه.
له‌و قۆناغه‌دا جه‌لالی پێناسه ده‌كرێت به هه‌ڵمه‌تێكی سیاسی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و جه‌مسه‌ره ناكۆكان دژ به مه‌لا مسته‌فا و خستنهگهریان له شه‌رێكی ناڕه‌وا و نا مه‌نتقیدا و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی گرتنی ده‌سه‌ڵات بوه. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بنه‌مای فیكری دیاریكراو وئاشكرای نه‌بوه و له گێژاوێكی فیكری ته‌م ولێلی چه‌پ ونهتهوهییدا خۆی حه‌شاردابو. به‌ڵكو له كوچه‌كانی سیاسه‌تی عێراق وناوچه‌كه گوزه‌ری كردوه و سه‌رقاڵی په‌یداكردنی هاریكاری وپشتگیری سیاسی ومادی وسه‌ربازی بوه بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی.
مام جه‌لال و یه‌كێتی وخه‌تمی جه‌لالی ومه‌لایی
دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول له 1975 مام جه‌لال له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورێیه‌كی سه‌رده‌می جه‌لالی (به‌رێزان نه‌وشیروان مسته‌فا، دكتۆ كمال فواد، عومه‌ر شێخ موس، عبدالرزاق فه‌یلی) له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراوی شۆڕشی ئه‌یلول (به‌رێزان دكتۆر فواد مه‌عسوم وعادل مراد)، یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان یان دروستكرد. له‌گه‌رمه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه‌دا مام جه‌لال نامه‌یه‌ك بۆ مه‌لا مسته‌فا ده‌نوسێ وباس له نهم نیازه ده‌كات وئومێدیش ده‌كات كه كێشه وگرڤت له نێوانیان دروست نه‌بێت.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌م نامه‌یه له‌و ساتانه‌دا گۆڕانێكی بنه‌ره‌تی بو له پراكتیزه‌كردنی سیاسه‌ت له‌لایه‌ن پاشماوه‌ی جه‌لالی له‌گه‌ڵ "دوژمنه" سه‌رسه‌خته‌كه‌ی دوێنێ به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه، نیشانه‌یه‌كی بایه‌خدار بو بۆ گۆڕان له ته‌حه‌دا ویاخیبونهوه بۆ تێگه‌یشتن وتهوافق، له كاتێكدا ئه‌و نسكۆ گه‌وره‌یه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول ده‌سه‌ڵات وسه‌ركردایه‌تی پارتی و مه‌لا مسته‌فای زۆر لاواز كردبو وخستبوه ژێر پرسیارێكی زۆره‌وه.
دروستكردنی یه‌كێتی درێژه‌دانی راسته‌وخۆ نه‌بو به جه‌لالی، به‌ڵام سه‌ركرده ناوداره‌كانی خه‌تی جه‌لالییان پێوه‌بو (مام جه‌لال، نه‌وشیروان مسته‌فا، شه‌هید ئارام، شه‌هید خاڵه شه‌هاب، دكتۆر كمال فواد، عومه‌ر شێخ موس، شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری، شه‌هید دكتۆر خالید، فه‌ره‌یدون عبدالقادر، خوالێخۆشبو عومه‌ر مسته‌فا – ناسراو به عومه‌ر ده‌بابه- و به‌ڕێزه‌كانی تریش) و نه‌شیان توانی ئه‌و خه‌تمه سیاسیه لكراو به روخساریانه‌وه كاڵ بكه‌نه‌وه و وا ره‌فتاربكه‌ن كه له‌و مێژوه خۆیان ته‌كاندوه. هه‌رچه‌نده یه‌كێتی به فه‌رمی ئیدانه‌ی جه‌لالیشی كرد پارتی و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی دروستبونی یه‌كێتی له‌لایه‌ن ئه‌و كاراكتهرانهوه به زیندوكردنه‌وه‌ی جه‌لالی له به‌رگێكی نوێ‌دا ده‌زانی، ئه‌م دو راستیه‌ش هۆكارێكی ئه‌و هه‌مو شهر وپێكدادانهی نێوان هه‌ر دو لایان بون. چونكه له ره‌چه‌ڵه‌كدا كێشه‌ی جه‌لالی ومه‌لایی زیاتر كێشه‌ی شه‌خسی ولابهلا بون نه‌وه‌كو سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی.
له شۆڕشی نوێی دوای نسكۆ فیكره چه‌په نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی ماویزمی سه‌رده‌می جه‌لالی له‌رێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه باڵاده‌ست بو، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تادا زۆربه‌ی كادیره سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌ڵه كادیره كۆنه‌كانی جه‌لالیه‌ت بون (خوالێخۆشبوان شازاد سایب و شێخ دارۆ و شه‌هید ئارام و شه‌هید خاڵه شه‌هاب و شه‌هید جه‌باری حاجی ره‌شید و شه‌هید مامۆستا عه‌زیز و چه‌ند شه‌هیدێكی تر) و له‌وانه‌ی له‌ژیاندا ماون به‌رێزان "نه‌وشیروان مسته‌فا، فه‌ره‌یدون عبدالقادر، سالار عه‌زیز، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، ئه‌رسه‌لان بایز و چه‌ند بهڕێزیكی تریش)، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌مانه له‌بواری سیاسیه‌وه خۆیان له خهسڵًهتهكانی جه‌لالی تهكاندبو. بۆ ئه‌وان جه‌لالی ته‌نها ناوێك بو خۆیان پێ كۆده‌كرده‌وه و كاریزما وكه‌سایه‌تی مام جه‌لال بۆیان زه‌روره‌تێكی ژیانی بو بۆ كۆكردنه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنیان. بۆیه ده‌توانرێت بوترێت كه جه‌لالی به به‌رگ وروخسارێكی تازه‌وه له‌سه‌ر پانتایی سیاسی باشوری كوردستان خۆی زیندوكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌به‌رنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كراوه‌ی چه‌پخواز ودورهپهرێز له ناسیۆناڵیزمی عه‌ره‌بی. لێره‌شدا مام جه‌لال ره‌وت وباڵ ولایه‌نه جیاكانی له ناو یه‌كێتی دا فراوانتر كرد وكۆكردهوه بۆ هه‌ڵساندنه‌وه‌ی بزافی كوردایه‌تی له باشور به راگه‌یاندنی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان له ساڵی 1976 دا.
سه‌رجه‌م شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی لایه‌نه كوردیه‌كان دوای نسكۆی 1975 و كێشه و ململانێیگانی ناو یه‌كێتی و به جیابونه‌وه‌ی باڵی سۆسیالیست و ئاڵای شۆڕشیشه‌وه ئه‌و ئاماژه بێگومان لێكراوانانهن كه له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و به ره‌چاوكردنی قورسایی كه‌سایه‌تی مام جه‌لال پره‌نسیپیه سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی جه‌لالی هه‌میسان بابه‌تیانه به‌كاربوه، ئه‌ویش كۆكردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌كان و به‌یه‌كه‌وه گوزه‌ران كردن له ململانێ و شه‌ڕدا و ببنه زه‌مینه‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌نگاربونه‌وه، ئه‌م راستیه له ره‌وایی خه‌بات و قوربانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی یه‌كێتی و به‌تایبه‌ت سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی هیچ كه‌مناكاته‌وه.
راپه‌رین، شه‌ڕی ناوخۆ و رێككه‌وتن
لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی پێش ده‌ستپێكردنی "زریانی بیابان" دركی به‌و راستیه كرد كه ئه‌و فرسه‌ته‌ی ره‌خساوه بێ وێنه‌یه له مێژوی بزافی كوردایه‌تی له باشور و بۆیه پێویستیه‌كی ژیانیه، كه پارسه‌نگی هێز له‌گه‌ڵ پارتیدا رێكبخرێت نه‌ك ته‌حه‌دا و به‌ره‌نگاربونه‌وه و ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی پلانی گه‌مه‌كه‌رێكی به‌هێز بو كه راسته‌وخۆ جڵه‌وی ئاراسته‌كانی به‌ده‌سته‌وه گرتبو ئه‌ویش ئه‌مه‌ریكا و دۆسته‌كانی. ئه‌م نیه‌ته‌ش له كاته‌كانی خۆئاماده‌كردن بۆ راپه‌رین و هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و دواتریش له سه‌ركردایه‌تیكردنی مه‌یدانی راپهرینهكهدا به راشكاوی به‌رچاون.
ئه‌نجامی ئه‌م نزیكبونه‌وه دابه‌شكردنی به‌شه رزگراو وپارێزراوهكهی باشوری كوردستان بو له روی جوگرافیا وده‌سه‌ڵاتی سیاسی وحوكمرانیهوه كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1992 بۆ پارڵه‌مانی كوردستان به فه‌رمی مه‌بده‌ئی دابه‌شكردن په‌نجا به په‌نجا سه‌پێنرا. ئه‌م هودنه كاتیه زۆری نه‌خایاند وشه‌ری ناوخۆ هه‌ڵگیرسێنرا.
هۆكاره‌كانی شه‌ری ناوخۆ زۆرن، ئه‌وه‌ی پابه‌نده به بابه‌تی ئه‌م نوسینه‌وه ئه‌وه‌یه كه بۆ مام جه‌لال و یه‌كێتی وههوادارهكانی رێكخستنی پارسه‌نگی هێز تێكچو چونكه پارتی ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی هه‌رێمدا له مه‌رزی ابراهیم خه‌لیلدا گرتبو وسه‌رانی پارتی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا وئهنكهره زیندوكردبوهوه. ئه‌مانه ئه‌و زه‌نگانه بون كه‌به گه‌رانه‌وه بۆ پره‌نسیپی "شه‌ركردن" بتوانێت هێزه جیاواز وناكۆكهكانی خۆی كۆبكاته‌وه وله‌و شه‌ره‌دا بخرێنه‌گه‌ر، نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین كه سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌رێگه‌ی گه‌مارۆی ئابوری وسیاسی له‌سه‌ر یه‌كێتی ونزیكبونهوهیان له رژێمی سه‌دام وتوركیا مه‌به‌ستیان بو "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی مێژویی له جه‌لالی بكه‌نه‌وه". ئه‌ده‌بیاتی حیزبی وراگه‌یاندنی پارتی له سه‌رده‌می شه‌ره‌كان ته‌نها ده‌سته‌واژه‌ی "جه‌لالیه‌كان" یان به‌كارهێناوه. به‌پێچه‌وانه‌وه مام جه‌لال ودهوروبهرهكهی ده‌یان توانی بۆ چه‌ند ساڵیك كورسی ئۆپزسیۆن له پارڵه‌مان وژیانی سیاسی‌دا بگرنه‌به‌ر وخۆیان له‌و شهر وماڵوێرانیه لابده‌ن. لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و شه‌ره وهه‌ڵوێسته پابه‌نده‌كان پێیه‌وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وییه‌وه نه‌بوه، به‌ڵكه به‌هه‌ر نرخێك بێت ته‌نها بۆ ده‌سه‌ڵات ورێكخستنه‌وه‌ی پارسه‌نگی هێز بوه وزهمینهیهكی مێژوییشی بۆ ململانێ وشه‌ری جه‌لالی ومه‌لایی ده‌گه‌رێته‌وه ئه‌م بۆچونه رۆڵی خراپ وتێكده‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ناسرێته‌وه.
پاش رێككه‌وتنی واشنتۆن وله‌ژێر فشاری ئه‌مریكادا هه‌ر دولا رێككه‌وتن كه شهرنهكهن وچاوه‌روان بن. تاجه گوڵینه‌ی ئه‌م چاوه‌روانیه ماڵئاواییه‌كی بوێرانه بو له شه‌ره‌كانی ناوخۆ كاتێك به‌رێز مام جه‌لال له دانیشتنی هاوبه‌شی فراكسیۆنی سه‌وز وزه‌ردی پارڵه‌مان له ئۆكتۆبه‌ری 2002 دا پاش دابراندنی نزیكه‌ی 8 ساڵ پێشنیازی كرد كه رودانهوهی شه‌ری ناوخۆ به تاوان بژمێردرێت وبهبریارێكی پارڵه‌مان قه‌ده‌غه بكرێت.
مام جه‌لال وده‌وروبه‌ری بۆنی لێدانی سه‌دامیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی بوشه‌وه ده‌كرد، یه‌ك ختاب ویه‌ك هه‌ڵوێستی كورد پێویستیه‌كی بنه‌ره‌تی بو بۆ ئه‌و ستراتیژه. ئه‌م هه‌ڵوێسته كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌زمونی حوكمرانی كورد له باشوردا بو ئه‌و زه‌مینه سیاسیه‌ی له‌خۆگرتبو كه مام جه‌لال دوا بریاری داب‌و به‌هیچ جۆرێك رێگه‌نه‌دات شه‌به‌حی جه‌لالی ومه‌لایی ئاسمانی سیاسی باشور له پێوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتیدا بته‌نێت. به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شێك له به‌ڵگه‌نامه‌كانی شه‌ری ناوخۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه له خوله‌كانی شه‌ره‌كه‌دا ئه‌و نیه‌ته نه كار ونه بانگهێشه‌ی جدی بۆ نه‌كراوه. جه‌لالی وه‌ك ماسیه‌ك له‌ئاوی ململانێ وشهردا به‌هێز وتوانا ده‌بێت.
یه‌كێتی له جیاوزایهكانهوه بۆ یه‌ك جه‌مسه‌رگه‌ری وجه‌سته‌ی "تایبه‌ت"
پاش روخاندنی سه‌دام وبهدیكردنی ئاسۆیه‌كی ته‌نراو به ئه‌گه‌ره‌كان وبه‌رژه‌وه‌ندی وده‌سه‌ڵات ئیتر ماڵئاوایی ته‌واو له بیرۆكه‌ی شهر وململانێی زه‌ق وخه‌ست كرا. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م سه‌رده‌مه پێویستی به‌ده‌سه‌ڵاتی پۆڵایینی ناو یه‌كێتی بو تا یه‌كێتی وبه‌شداری له حوكمدا به‌و ئاراستانه‌دا ببرێت تا ئه‌و ئاسۆیه به‌مسۆگه‌ری وبێ كێشهوگرڤت به‌رده‌وام خێروبهرهكهتی لێههڵوهرێت وگومان له‌وه‌دا نیه كه كوردیش سودی له‌و ئاسۆیه كردوه.
ئیتر سه‌ركرده‌ی پارتی وهاوه‌ڵه‌كانی بونه برای ئه‌زیز ودۆستی دێرین وپێشمه‌رگه وخهباتكهری بێ وینه، بۆخۆم ئه‌و زمانه‌م زۆر پێباشتره له زمانی زبر وبرینداركهر ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له قه‌ناعه‌ت ودڵیشهوه ههلنهَقوڵابن، و برا ئاسایی ده‌سه‌ڵات وداهات وبهرژهوهندیهكان رێكخرانه‌وه وله پشت په‌رده‌ی "رێككه‌وتنامه‌ی شه‌راكه‌ت" ه‌وه سیناریۆكان سازده‌كرێن وته‌نانه‌ت هه‌ر له‌و چوارچێوه داخراوه‌دا هه‌ڵیش دهسورێنرێن.
وه‌ك باس كرا جه‌لالی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆكردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌كان دروستبوه، له‌م سه‌رده‌مانه‌ی دواییدا جه‌لالی وه‌ك شهبهحێك له جه‌سته‌یه‌كی تایبه‌تی نوێ‌دا به‌كاربوه " تۆرێكی تایبه‌ت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان" وبه ئه‌زمونی ساڵانی دوایی فێربون كه ئه‌و ناكۆكی وجیاوازیانهی ناو یه‌كێتی به‌ره‌به‌ره ئه‌و جه‌سته تایبه‌ته لاواز ده‌كه‌ن وهێدی هێدی ره‌ونه‌ق وهه‌یبه‌تی فه‌رامۆش ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌هاش ده‌بینرا كه پارتی له‌سه‌ر بنامه‌یه‌كی توندی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات دروست بوه ویه‌ك مه‌رجه‌ع ویه‌ك سه‌ركرده‌و یه‌ك بریاریان هه‌یه، بۆیه كارێكی زۆر له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ده‌وروبه‌ری مام جه‌لال ه‌وه كرا تا ئه‌وه‌ش له یه‌كیتیی دا بخوڵقینن، وه‌ك ده‌یان وت مام جه‌لال هێڵی سوره، مام جه‌لال له‌سه‌روی ههمومانهوهیه وئه‌و ده‌سه‌ڵاته زۆرانه به مام جه‌لال دران وبێ نقه ویه‌ك ودو زۆربه‌ی ده‌وروبه‌ری ملكه‌چی بون.
هه‌روه‌ها ئه‌و بیرۆكه‌ی ده‌یوت: "یه‌كێتی له ئاشتی وئارامیدا گه‌شه‌ده‌كات وبه‌هێز ده‌بێت" و "پارتی له شه‌ڕ و مهرافهدا" سودمه‌نده ده‌ركه‌وت زۆر نادروست و نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌ی یه‌كێتی دا له‌و چه‌ند ساڵانه‌ی ته‌بای و ئاشتیدا. ساڵانی دوای روخاندنی سه‌دام كه ته‌بایی و برایه‌تی نێو ماڵی كوردی له لوتكه‌دا بوه به بهراوردكرن له‌گه‌ڵ نیوسهدهی مێژوماندا، كورد له‌وپه‌ری لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بوه له عێراق وخۆی كوردستانی بهرێوبردوه، ئازادیه‌كی به‌رچاو وكردنهوهیهكی باش ره‌وشی كوردی له‌باشور ره‌نگین كردوه وداهاتێكی زۆرمان هه‌بوه وباری گوزه‌رانی خهڵًك پێشه‌وه‌چونێكی هه‌ستیاری كردوه وكورد خاوه‌نی حكومت وپارڵهمانی خۆیه‌تی ومه‌ترسیه‌كانی سه‌ر كورد سنورداركراون ودۆستایه‌تی وبایه‌خێكی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تیمان هه‌یه وهیچ شهر ومهرافهیهكی راسته‌وخۆ له ئارادا نیه جگه له كاره تێرۆریستیه‌كان نه‌بێت كه یه‌خه‌ی هه‌مو دنیای گرتۆته‌وه، كه‌چی تایبه‌ت له‌و كه‌ش وهه‌وایه‌دا یه‌كێتی رۆژ به‌رۆژ توشی قه‌یرانی وكیشهو گرڤتی زیاتری ناوخۆی بۆته‌وه وله ئه‌نجامدا ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی توشبو له دوا هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وبه پێچه‌وانه‌وه پارتی هێمنانه هه‌مو پێگه‌كانی خۆی گه‌شه پێكردوه وزۆر به‌هێزتر بوه.
جارێكی تر شكست
ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م شكستیه ده‌گه‌رێننه‌وه بۆ یاخیبونی لایه‌نێكی به‌توانای جیاوازیه‌كانی ناو یه‌كێتی وئه‌وه‌ی پارادۆكسانه شیانی سه‌رنج ورونكردنهوهی ورده ئه‌وه‌یه كه كاراكتارێكی باڵاده‌ستی ناو هه‌ڵمه‌تی جه‌لالی كه كاك نه‌وشیروانه سه‌ركردایه‌تی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه نوێیه ده‌كات كه ناوی گۆڕانه.
به‌شی زۆری سیمبۆڵه ده‌سه‌ڵاتدار وناودارهكانی جه‌لالی له‌ژیاندا نه‌ماون، ئه‌وه‌ی له‌ژیاندا ماونه‌ته‌وه له‌و سیمبۆڵانه به‌رێزان مام جه‌لال ونه‌وشیروان مسته‌فایه. مام جه‌لال چه‌ند ساڵیكه حیزب وده‌سه‌ڵات به‌ره‌و تاكه جه‌مسه‌رگه‌ری ده‌بات وكاك نه‌وشیروانیش له‌به‌رامبه‌ردا سه‌بر درێژی وتهحهمولێكی زۆری كرد، له ئاكامدا وپاش په‌نجا ساڵ هه‌ر یه‌ك رێگایه‌كی گرتۆته به‌ر. راسته كاك نه‌وشیروان وههوادارهكانی به‌رپرسیاریه‌تیان له حاڵی ئێستای یه‌كێتی هه‌یه، به‌ڵام كوناهبار وتاوانبار نین له‌و شكسته‌ی ئێستای.
مانه‌وه‌ی مام جه‌لال وكاك نه‌وشیروان به‌یه‌كه‌وه زه‌روره‌تێكی مێژویی نیه ولازم ومهلزومی باوك وكور نیه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ناكۆكی وجیاوزای قوڵ وزۆریان له نێواندا هه‌بوه، به‌ڵام توانیویانه به‌یه‌كه‌وه تا راده‌یه‌كی باش رۆڵی كاریگه‌رییان له دارشتنی مه‌ودا ستراتیژ وتهكتیهكهكانی بزافی كوردایه‌تی له باشور وكوردستانی گه‌وره هه‌بێت ویه‌كێتی یش به‌و هه‌مو جیاوازی وناكۆكیانهوه به‌رێوه‌ببه‌ن.
دوای شكست راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات تیره‌كانی كهوانیان ئاراسته‌ی سنگی كاك نه‌وشیروان كردوه وبه گوناهباری سه‌ره‌كی ئه‌و شكسته‌ی پێناسه‌ده‌كات. به‌لای منه‌وه ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه له هه‌ناویدا بێزو وخواستێكی نهستۆڵجیا ئاسای تێدا حه‌شاردراوه پشتئه‌ستور به ئه‌زمونی مێژوی ئه‌و دو به‌رێزه له زه‌مانی جه‌لالیه‌وه تا چركه‌ی ده‌رچونی كاك نه‌وشیروان له یه‌كێتی وهه‌روه‌هاش توره‌یی وگرژیهكی زۆری له‌خۆ گرتوه، كه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتداران بێشه‌رمانه ودور له نه‌ریت وئادابی دیموكراسی و وه‌فایی مافێكی بێرهوا به‌خۆیان ده‌به‌خشن كه به "خیانه‌تكردن له یه‌كێتی" وه‌سفی كه‌ن. كاك نه‌وشیروان ماوه‌یه‌كه رایگه‌یاندوه كه كێشه وململانێكانی ناو یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌خۆیه‌وه گه‌یشتونه‌ته بنبه‌ست وئومێدی به درێژه‌دان به‌و مێژوه نه‌ماوه. ئیتر ئه‌م هه‌مو توره‌یی و فرمێسك رشتنه بۆچی؟
ئیتر له‌نێو ئه‌و دو به‌رێزه‌دا ئه‌وه‌ی ماوه ملمڵانێی سیاسی دیموكراسیانه‌یه، ئیلتزامی ره‌وشتیان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر ونهسرینهوهی مێژوی سه‌روه‌ریه‌كانیان وشكستهكانیان وهه‌روه‌ها به‌رزراگرتنی دۆستایه‌تیان.
دواقسه
ئه‌م شكسته كۆتایی شه‌به‌حی جه‌لالیشه وچیتر خه‌ڵك به كوێرانه وله‌ژێر زهبرزوزهنگ وبه خشته‌بردنیان به‌پاساوی مێژو وخه‌بات وقوربانیهوه وزه‌روره‌تی یه‌ك رایی ویه‌ك لیستی ویه‌ك سه‌نگه‌ری هه‌روا له ده‌وری پۆدیۆمی سیاسیانه‌ی وشهر كۆنابنه‌وه.
به‌ڵام مام جه‌لال بێئهو هاوكێشه سیاسیه‌ی زۆربه‌ی ژیانی سیاسی پێره‌وی كردوه وگوزهری تێدا كردوه، ناتوانێت له‌م وه‌رزه وشكه‌ی ژیانی سیاسی‌دا به تاكه جه‌مسه‌رگه‌ری و سراندنهوهی جیاوازیه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی و خۆلادان له ملمڵانێ بۆ ژیاننه‌وه ونوێبونه‌وه وبهردهوامبون وبه ته‌نها گیرسانه‌وه‌ی له كونجی قه‌ناعه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا ورازیكردنی هه‌مه لایه‌نه‌كان به‌م شێوازه سه‌ركه‌وتو بێت.
راسته خه‌بات وسیاسه‌ت سه‌ركرده‌و خه‌ڵكی كاریگه‌ر دروست ده‌كات، به‌ڵام سه‌ركرده و خه‌ڵكی كاریگه‌ریش سیاسه‌ت داده‌رێژنه‌وه و ئاڕاسته‌ی ده‌كه‌ن.
|