چیا عه‌باس
له‌كاتی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی 1967 نێوان ئیسرائیل وعه‌ره‌ب پانتایی ئیسرائیل نزیكه‌ی 40 كیلۆمه‌تر بو. له‌و جه‌نگه‌دا سه‌رجه‌م ولاتانی عه‌ره‌بی به هه‌مو سوپا وچه‌ك وتفاق وزیاتر له سه‌د ملیۆن عه‌ره‌ب وپاره ونهوتێكی زۆر و وڵاتانی ئیسلامی وبه‌ره‌ی ئیشتراكیه‌ت به یه‌كێتیی سۆڤیه‌ته‌وه، كه زلهێزێكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شه‌ری ساردبو، و وڵاتانی بێلایه‌ن وسه‌رجه‌م بزوتنه‌وه نیشتمانیی وچه‌په‌كان وپێشكهوتنخوازهكانی ئه‌و سه‌رده‌مه یا دژ به ئیسرائیل به‌شداری شه‌ره‌كه بون یا پشتگیریان له عه‌ره‌ب ده‌كرد. له به‌رامبه‌ردا ئیسرائیڵ وڵاتێكی بچوكی به دوژمن گه‌مارۆدراو وعه‌ره‌ب ده‌یویست له ده‌ریادا نوقمی بكات، ودانیشتوانی جوله‌كه‌ی له سێ ملیۆن زیاتر نه‌بو ونه خاوه‌نی نه‌وت وتوانا سه‌ربازی وئابورییهكانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی نه‌بو.
به پێوه‌ره‌كانی زانستی سه‌ربازی هێزێكی سه‌ربازی بچوك ده‌یتوانی له‌و جه‌نگه‌دا ئه‌و پانتاییه 40 كیلۆمه‌تره‌ی ئیسرائیل له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا بگرێت وئیسرائیل بكات به دو له‌ته‌وه. نه‌ك نه‌توانرا ئه‌وه بكرێت به‌لكو ئه‌وه‌ی رویدا به‌ته‌واوی به پێچه‌وانه‌وه بو، ئیسرائیل توانی ئه‌و پانتاییه گه‌وره‌تر بكات وقوڵاییهكی ئاسایشی تر بۆ خۆی دابین بكات. هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی ئیسرائیل ته‌نها له جۆری چه‌كه‌كانی وله ئازایه‌تی وژیری ولێهاتوی كۆماندۆ وسهربازهكانیدا نه‌بو.
مۆشی دایان، له كاتی ئه‌و جه‌نگه‌دا وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیڵ بو، له وه‌لامی ئه‌و مه‌ته‌ڵه‌دا وتویه‌تی: ئێمه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خۆمان دیاری كردبو كه بریتی بو له پاراستنی وڵاته‌كه‌مان وئاسایشی به‌دابینكردنی قوڵاییه ستراتیژیه‌كانمان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پشتئه‌ستور بوین به چه‌ند كۆڵه‌كه‌یه‌كی زۆر ستراتیژی گرنگ: سیسته‌مێكی دیموكراسی، سوپایه‌كی خۆبه‌خشی به باوه‌ر وئیمان وهه‌ڵبژاردنی بێ سێ ودوی دۆسته‌كانی خۆمان له‌دنیادا.
لێره‌دا باس له كێشه‌ی عه‌ره‌ب وجوله‌كه نیه، به‌لكو باس له دیاریكردن وفۆرمیڵهكردنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وایه‌تی میلله‌ته‌كه‌مانه كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده وبۆ دابینكردنی ئامرازه ستراتیژیه‌كان بۆ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه كاربكات.
ده‌سه‌ڵات وجوگرافیای سیاسی نه‌ته‌وه‌یی
ئێستا گه‌رمه‌ی باس ولێدوانه له‌مه‌ر یه‌ك لیست یا فره‌لیستی، یه‌ك هه‌ڵوێستی یا هاوهه‌ڵوێستی كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وئاینده‌ی ناوچه دابراوه‌كان. یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته گرنگه ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وایه‌تیماندا بدۆزینه‌وه وفۆرمیڵهی بكه‌ین ونهكرێت به گه‌مه‌ی ته‌كتیكی سیاسی وتۆڵه‌سه‌ندنه‌وه وبه‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ت وحزبیه‌كان. هه‌ر ده‌رچونێك له‌م یاسایه یا پشتگوێخستنێكی ئه‌م كرۆكه گرنگه، به‌هه‌ر هۆێكه‌وه بێت یهكلاییكردنهوهكه له بازنه‌یه‌كی ته‌كتیكی بێسه‌روبه‌ری ته‌سكی لابه‌لا وبهتاڵدا دهخوڵێنێتهوه وزرهر وزیان له دۆزی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌دات.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا هوشیاربونهوه وچاوكردنهوهی جه‌ماوه‌ر له‌ناو میلله‌تدا له گه‌شه‌كردندایه، بۆیه زۆر ئه‌سته‌مه ده‌سه‌ڵاتێك خاوه‌نی مێژویه‌كی پێچاوپێچ وئه‌دای كه‌مته‌رخه‌م وخه‌مساردی شه‌ش ساڵی دوای روخاندنی سه‌دام وله هه‌ڵبژاردن له‌ناو میلله‌ته‌كه‌ی خوێدا گه‌وره‌ترین شكستی دیموكراسی به‌سه‌ردا هاتوه، ته‌نیا بتوانێت وتا ئه‌م ساته‌ش ئاماده‌یی پیشان نه‌داوه وه‌لامێكی دروست واقیعیانه‌ی ئه‌و یه‌كلاییكردنه‌وه بداته‌وه.
له‌گه‌رمه‌ی ئه‌م دۆخه ههڵچوهدا ده‌بێت ده‌سه‌ڵات به‌ئاگا بهێنرێته‌وه كه پێكهاته‌ی جوگرافیای سیاسی كوردستان گۆراوه وچاوه‌روانی گۆرانكاری گه‌وره‌تریش له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه ده‌كرێت. بۆیه ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌ئاستی كوردستان وعێراق بۆیان لوابێت گۆرانی به‌سه‌رداهاتوه، ئه‌وان به ته‌نیا یا به‌یه‌كه‌وه به‌پێی "ریككه‌وتنی شه‌راكه‌ت" ناتوانن به پشتگوێخستن وپهراوێزكردنی پێكهاته ره‌سه‌نه‌كانی تر هه‌روا به‌ئاسانی له سیاسه‌ت ونههجی نه‌ته‌وه‌ییدا به‌رده‌وام بن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی شكستخواردوی یه‌كێتیی هه‌مو توانایان خستۆته گه‌ر تا واپیشان دهن كه بزوتنه‌وه‌ی گۆران "زهللهیهكی سیاسی ورێكخراوه‌یی" بو و‌ئێستا له نێو هۆڵی پارڵهماندا ته‌نیا ئۆپزسیۆنێكی بێ خێر وبه‌ره‌كه‌ته بۆ هه‌واداران ولایه‌نگرانیان وهه‌روه‌ها ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌هه‌مان نه‌فه‌سی ركابه‌ریكردن وئۆپزسیۆن رێگره له‌به‌رده‌م مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه "چاره‌نوسسازه‌كان" له به‌غدا وكه‌ركوك. بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێرشكردنێكی راگه‌یاندنی ناره‌وا وبێتام وچهواشهكار وتۆمهتباركردنی خه‌یاڵ پڵاوییان به‌رپاكردوه.
ده‌سه‌ڵات خۆشی بوێت یا تاڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆران راستیه‌كی سیاسی گه‌وره‌یه وله هه‌مو جومگه وبوار وشوێنێكی كوردستاندا ره‌گ وریشه‌ی زۆر قایمتر داده‌كوتێت وئاماده‌ش نیه له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه سازش بكات.
له‌گه‌ڵ ناكۆكی وملمڵانێكانیشدا ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مومانه ده‌روازه‌كانی دیالۆگ ولهیهكتر گه‌یشتن ئاڵاوه بكه‌ین، به‌نیه‌تی گه‌ڵاڵه كردنی چه‌ند خاڵێكی بنه‌ره‌تی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش كه له‌خزمه‌تی دۆخی میلله‌ته‌كه‌مانه. ئه‌م ئه‌ركه زۆر به‌هاتر وكاریگهرتره له چه‌مكه‌كانی یه‌ك لیستی وفره لیستی ودواتر هاوهه‌ڵوێستی. ئێمه هه‌مو كوردین وبا رێككه‌وین چی باشه به‌یه‌كه‌وه به شێوازێكی دروست بۆ كورد به‌دی بهێنرێت.
ده‌ریای سیاسی عێراق وناوچه‌كه زۆر گه‌وره وقوڵ وئاڵۆز ومه‌ترسیداره وكه‌شتی گوزه‌رمان تێدا ئه‌وه‌نده گه‌وره وقایم وتۆكمه نیه. ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مومانه به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی به‌رین.
چی باشه بكرێت؟
پێناسه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی
پێویسته ده‌سته‌جه‌معی پێناسه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وایه‌تیمان له‌م قۆناغه‌دا بكه‌ین وله سنوری ئه‌و پێناسه‌یه‌دا به‌رنامه‌كان دابرێژرێن. ئه‌و خاڵانه‌ی لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ری ده‌بنه زه‌مینه‌ی هاوهه‌ڵوێستی وتا هیچ لایه‌ن وكه‌سێك نه‌توانێت لێی لابدات. ئه‌مه یه‌كه‌م وگرنگترین زامنی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ هاوهه‌ڵوێستی وپیوهره بۆ لێپرسینه‌وه وبه‌دواداچونی كار وره‌فتاری نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا. كۆبونه‌وه‌ی به‌رێزان سه‌رۆكی هه‌رێم وجێگره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌مو پارت ولایه‌ن وقه‌واره كوردستانیه‌كان هه‌نگاوێكی دروست وراست بو بۆ دارشتنی به‌شێك له كۆڵه‌كه‌كانی هاوهه‌ڵوێستی له‌مه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی له‌م ساته‌دا.
ناكرێت پێش ئه‌وه‌ی رو له گۆره‌پانی "شهر" وململانێ له به‌غدا وناوچه دابراوه‌كان بكه‌ین زه‌مینه وكه‌ره‌سه‌ی هاوهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی خۆش وئاماده نه‌كه‌ین. ئه‌زمونی دوا شه‌ش ساڵمان له به‌غدا وناوچه دابراوه‌كان شكستی ده‌سه‌ڵاتدرانی كورد له‌م بواره‌دا ده‌خاته‌رو.
چه‌سپاندن وگه‌شه‌پێدانی نمونه‌ی حوكمرانی له كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای سیسته‌می سیاسی دیموكراسی ودابینكردنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی وحوكمی یاسا وده‌ستور پشتئه‌ستور به‌خه‌ڵك وره‌وایه‌تی سه‌رجه‌م بزافی كوردایه‌تی ورهچاوكردنی بارودۆخی عێراق وناوچه‌كه به‌مه‌رجێك دژ به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت كرۆكی كاری سیاسی ورێكخراوه‌یی وجه‌ماوه‌ری سه‌رجه‌م هێز ولایه‌نه كوردی وكوردستانیهكانه له‌م قۆناغه‌دا، ده‌سه‌ڵاتداران ونوێنه‌رانی كورد پێویسته له‌م سه‌رچاوه‌یه‌وه هاوهه‌ڵوێستی وهاوكاری ئه‌نجام بده‌ن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ناكرێت له‌تاریكی وته‌م ولێڵیدا وته‌نیا به هاندانی سۆزی نه‌ته‌وه‌ی دوای ده‌سه‌ڵات كه‌وین ودرێژه به‌سیاسه‌ت ورهفتاركردنیان بدرێت. سیاسه‌تی پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات وحوكمرانی ونوێنرایهتیكردن وداهات وئاینده‌ی كوردستان. ده‌سه‌ڵاتدارانێك كه ده‌یان ساڵه ته‌نها به پێوه‌ره‌كانی خۆیان موقه‌ده‌راتی ئه‌م میلله‌ته به‌رێوه‌ده‌به‌ن وله ئاكامدا به‌شێكی نه‌هامه‌تی وسهرگهردانی وماڵوێرانی میلله‌ت وپارچه پارچه‌كردنی خاكه‌كه‌ی كه‌وتۆته لێپرسراویه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه.
كێن دوژمنه‌كانی كورد؟
له‌دوای روخاندنی سه‌دامه‌وه وبه‌شداری به‌رچاوی نوێنه‌رانی كورد له هه‌رسێ كۆڵه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا وله لوتكه‌كه‌یدا سه‌رۆك كۆمار وچه‌سپاندنی به‌شێك له مافه‌كانی كورد له ده‌ستوری هه‌میشه‌ییدا وله حوكمرانیشدا، وا چاوه‌روان ده‌كرێت كه نه‌فه‌سی دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند، كه ئیرسێكی مێژوه بۆمان ماوه‌ته‌وه، چه‌ند قهتماغهیهكی توند وتۆڵی له‌ده‌ست دابێت. ئێستا كه ده‌سه‌ڵات باس له‌پێویستی یه‌ك لیستی ده‌كات تا دوژمنان وناحه‌زان زه‌فه‌رمان پێنهبهن، ده‌كرێت لێیان بپرسین وداواشیان لێبكه‌ین تكایه ئه‌و دوژمنانه‌مان بۆ ده‌ستنیشان بكه‌ن وناویشیان به‌رن تا میلله‌ت بیان ناسن.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا سنوره‌كانی نێو دۆست ودوژمن زۆر كاڵ وبه‌رته‌سك بونه‌ته‌وه. به‌گشتی له سیسته‌می دیموكراسی ناوچه‌كه‌مان له‌م سه‌رده‌مه‌دا چه‌مكی "دوژمن" بۆ تێرۆریست وتوندرهو وركابهره عه‌قائدی وئایینی ومه‌زهه‌بیه‌كان به‌كاردێت. خۆشبه‌ختانه هاوكێشه‌ی هاوپه‌یمانی وململانێ وركابهری سیاسی روخساری به‌شێك له‌و سیسته‌مانه‌ی ناوچه‌كه‌مانی ئارایش كردوه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بوا هه‌ر سه‌رقاڵی شه‌ركردن وفهوتاندنی یه‌كتر بوینایه.
سه‌باره‌ت به ئێمه‌ی كورد له باشوری كوردستان پێویسته د‌رك به‌وه بكه‌ین كه ئه‌وانه‌ی دوێنی به دوژمنمان ده‌زانین ئه‌مرۆ پارێزه‌ر وهاوپهیمان ودۆستمانن، ئه‌و رژێم ولایه‌نه سه‌رسه‌ختانه‌ی له منداڵیه‌وه وا گۆش كراوین كه دوژمن وداگیركهرمانن ئه‌مرۆ به‌راشكاوی وژێربهژێریش بونه‌ته به‌شێكی گرنگ له هاوكێشه نه‌ته‌وه‌یی وسیاسی وئابوریهكانمان. دنیا به‌گشتی به‌ره‌و كردنه‌وه‌ی زیاتر وبه‌زاندنی سنوره كۆنه‌كان ده‌روات. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندن وكۆدهی رهفتاركردنمان له روانگای به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌ییه به ده‌سته‌جه‌معی دیاری بكه‌ین، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه پابه‌نده به فاكتۆری جیۆپۆڵیتیكی به‌شه‌كانی كوردستانی گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌مه بنه‌مایه‌كی تری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییمانه وزه‌مینه‌ی هاوههڵوێستیشه. نه‌كا هه‌ر سه‌ركرده ولایه‌ك به‌ئاره‌زو وبه‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تی وئانییهكان، وه‌ك له هه‌رێمه‌كه‌مان چه‌ندین جار ئه‌نجام دراوه، ده‌ست له‌ملان وچاوبازی یا شهرومهرافهی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و " دوژمنه مێژویی و ونیمچه دوژمنانه‌دا" بكات.
هاوپه‌یمانی وبه‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی
یه‌كێك له هه‌ڵه گه‌وره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد له سیاسه‌تكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری عێراق ئه‌وه‌یه كه له‌یه‌ك كاتدا كاریان بۆ رازیكردنی هه‌مویان كردوه وئاكامهكهی لاوازبونی پێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بوه. ئه‌مه‌ش هۆكارێكی گرنك بوه كه مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كان له په‌راوێزی ئه‌و سیاسه‌تی رازیكردنهدا قه‌تیسماو وبێ ئه‌نجام گیرساونه‌ته‌وه. رۆشنایی له دارشتنی سیاسه‌تی هاوپه‌یمانی وكاریگه‌ر مه‌رجێكی تری هاوهه‌ڵوێستیه وده‌بێت به‌ده‌سته جه‌معی دیاری بكرێت ونه‌ك بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت وته‌نها بۆ مسۆگه‌ركردن وخۆشكردنی پێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی له حكومه‌تی ناوه‌نددا.
ریزبه‌ندی دوژمنه‌كان...؟
وه‌ك باسم لێ‌كرد یه‌كێك له پاساوه گرنگه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ یه‌ك لیستی ئه‌وه‌یه تا دوژمن وناحه‌زان نه‌توانن زه‌فه‌رمان پێببه‌ن. لێره‌دا ده‌بێت كه له‌گه‌ڵ " لاتقربوا الصلات" به‌شه‌كه‌ی تریشی "وانتم سكاری" بوترێت. چونكه به راشكاوی وبوێرانه ناڵێن ئه‌و دوژمنانه كێن وله كوێن، جگه له باسكردنێكی تهمدار، وه‌ك شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی ونه‌یار وناحه‌زان.
ئایا هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆمار وكۆنه به‌عسی ومسكێنی سه‌دام وحزبه ئیسلامیهكهیهتی؟ ئه‌م زاته یاداشتی له‌یه‌كگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ هه‌ر دو سه‌ركرده‌ی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان ئیمزا كردوه وناشێت ئه‌م زاته به دوژمن بزانن.
ئایا ئایاد عه‌لاوی وگروپهكهیهتی؟ یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی دوای روخاندنی سه‌دام وكۆنه به‌عسی سه‌ر به‌باڵی حافیز ئه‌سه‌د كه سه‌ركرده‌كانی كورد له زه‌مانی ئۆپزسیۆنی عێراقیه‌وه له گوڵ كه‌متری پێناڵێن.
خۆناشێت دۆسته ستراتیژی وهاوپهیمهنهكانی حوكمرانی ئێستا له به‌غدا دوژمنمان بن؟ ئه‌وانیش شیعه‌كانی حه‌كیم وشیعهكانی جه‌عفه‌ری وشیعهكانی سه‌در وشیعهكانی مالكی، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه دوژمنه‌كان بن، بۆ له‌گه‌ڵیاندا سه‌رۆكایه‌تی كۆمار وئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقمان به‌شكردوه.
تۆبلێی ده‌سكه‌لا وداردهستهكانی ئێران، دۆستی دێرینی كورد، وه‌ك سه‌در وگروپه توندره‌وه بچوكه‌كانی تر بن؟ خۆئه‌گه‌ر وایه بایه‌خه‌ی ئێرانی ئاغایان بگرین.
ئه‌گه‌ر كۆنه به‌عسیه‌كانی ترن له جۆری موتڵه‌گ ومه‌شهه‌دانی وئه‌فسه‌ر وكارمهنده باڵاده‌سته‌كانی سه‌رده‌می سه‌دام؟ بۆ تیری گله‌یی وناره‌زایی ئاراسته‌ی ئه‌مریكای ئاغای یه‌كه‌می عێراق ناكه‌ین كه‌پێی باشه ئه‌مانه به‌شێك بن له‌ده‌سه‌ڵات له عێراقدا وزیندویان ده‌كاته‌وه وكارئاسانیان بۆ ده‌كات.
نازانین كێ ماوه‌ته‌وه دوژمن بن؟ كۆنه به‌عسیه تاوانباره‌كانی ناو زیندانه‌كانی عیراق، راسته ئه‌مانه دوژمنی سه‌رسه‌ختی میلله‌ته‌كه‌مانن. ئه‌ی بۆچی لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی لێیان خۆشده‌بن وداڵدهیان ده‌ده‌ن تا سزای ره‌وای خۆیان وه‌رنه‌گرن وله‌ده‌ستی دادگا ده‌ربازیان ده‌كه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات رابكه‌ن؟
بیرمان چو گروپێك ماون كه كوردن وبهلیستی جیاواز له پارڵه‌مانی عێراقدان، تۆ بڵێی یه‌كگرتوی ئیسلامی بن؟ به‌باوه‌ری هه‌مو ئه‌م فراكسیۆنه سه‌ربه‌خۆیه به دڵسۆزیه‌وه ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی خۆی له به‌غدا ئه‌نجام داوه.
هه‌رچی گروپ وتاقمه تێرۆریستهكانیشن دوژمنی هه‌مو ژیانێكن له‌سه‌رانسه‌ری دنیادا به كوردیشه‌وه.
ئه‌گه‌ر وڵاتانی دراوسێشن، ئه‌م هه‌مو مه‌دح وسه‌نا وپیاههڵدانه به‌شان وشهوكهتی ئه‌م وڵاتانه‌دا، كردنه‌وه‌ی كوردستان بۆیان له بواره‌كانی سیاسی وئابوری وسه‌ربازی وهه‌واڵگری وكهڵتوری، وبهرزنرخاندنی سه‌ركرده زیندو ومردوهكانیان له دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كانی كورد، ده‌بێت هه‌موی درۆی شاخدار وشانۆگه‌ری بن.
گورد له‌نێو ئه‌م ههریسهیهی عێراق وناوچه‌كه دوژمنی زۆری هه‌یه، به‌ڵام پرسیار له‌وه‌دایه ئه‌وه چه‌ند سالێكه میلۆدیای ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی بۆ كێ دهچرینهوه؟
راسته كورد دوژمن وناحه‌زی هه‌یه، به‌ڵام پاساوی ئیدیعای ده‌سه‌ڵات كه له فرهلیستیدا دوژمنه‌كانمان دڵخۆش ده‌كه‌ین له بنه‌ره‌ته‌وه به‌تاڵه وپێچه‌وانه‌ی به‌شداری وره‌فتار وههلوێستهی خۆیانه له حوكمرانیدا ده‌یكه‌ن وئه‌و هاوپه‌یمانی وچاوپازیهی له‌گه‌ڵ "دوژمنان وناحه‌زان" گرێی ده‌ده‌ن وده‌یكه‌ن. دوژمن وناحهزهكانمان به پێشێلكردن وپهراوێزكردنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌ییمان دڵخۆش ده‌بن وگهشهدهكهن وزهفهرمان پێده‌به‌ن. ئه‌زمونه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای كورد له مێژودا نامۆ نین به‌و جۆره ره‌فتار وهه‌ڵوێستانه.
كێ خاوه‌نی عێراقه؟
لام وایه له سیاسه‌تكردن له به‌غدای ته‌نراو به ره‌نگ وده‌نگ وتارمایی دوژمن ومه‌رگ هه‌مو جارێك (1+1) 2 ناكات.
سیسته‌می حوكمرانی له به‌غدا له دوای نه‌مانی رژێمی سه‌دامه‌وه وبه فه‌رمان ویستی ئه‌مریكا وملكه‌چی زۆربه‌ی لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق به‌رێوه ده‌چێت. له‌م شێوازه حوكمرانیهدا هه‌ر لایه‌نێك خاوه‌نی مه‌سه‌له‌ی خۆیه‌تی وبهگشتیش نه لایه‌نێك ونهكۆی گشتی لایه‌نه‌كانیش خۆی به خاوه‌نی هه‌موی نازانێ، ئه‌وه‌شی به‌هاوبه‌شی له به‌غدا ئه‌نجامدراوه هه‌ر لایه‌نێك تا راده‌یه‌كی به‌رچاو مافی ڤیتۆی له‌سه‌ر هه‌بوه وبه‌پێی ئه‌و ته‌وافقه به‌شی خۆی لێبردوه. بۆیه ده‌ستورێك له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق دارێژراوه وره‌نگه چاره‌یه‌كی گونجاو (نه‌ك باشتر) بێت بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندی پێكهاته‌كانی عێراق ودابه‌شكردنی پاره وده‌سه‌ڵات، زه‌مینه‌ی زامنكردنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌ییمانی بهلهرزۆكی وته‌م ولێلیهوه له‌خۆ گرتوه به ماده‌ی 140 یشه‌وه.
له‌م هاوكێشه‌یه‌ی عێراقدا هه‌مو لاكان، به كۆنه به‌عسی وتاونبارهكانیشهوه سودمه‌ندبون. مه‌سه‌له‌كه له هه‌ق وره‌وایه‌تی ده‌رچوه وههڵبژاردنهكانیش بهپێرهوكردنی پرنسیپه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی وئایینی ومهزههبیهوه به‌رێوه‌چون ودیموكراتیهكهی عێراق بۆته پیاوه خاوه‌ن چه‌ند رۆح وئیفلیج ودهرددارهكه ی ناوچه‌كه. چونكه به‌زۆر نیه زه‌مینه‌ی دیموكراسیه‌ت له‌م پێكهاته سیاسی وفره رابه‌رایه‌تی ونه‌ته‌وه‌یی وئایینی عێراقدا كه سه‌دان ساڵه یه‌كتر ته‌فروتونا ده‌كه‌ن به رسته‌یه‌كی شاعیرانه به‌رجه‌سته‌بێت. ئه‌مه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بێمتمانه‌یی وناحه‌زی ودوژمنایه‌تی نێوان پێكهاته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراقن. له‌م كه‌ش وهه‌وا سه‌پێنراوه‌دا هه‌مو دۆست وهاوپه‌یمانی یه‌كترن وله‌هه‌مان كاتیش‌دا ناحه‌ز وته‌نانه‌ت مه‌ترسی دوژمنایه‌تیكردنی یه‌كتریان لێده‌كرێت. ئه‌وه‌نیه له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عێراق وله‌ناو خودی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هه‌ر كۆڵكه تێرۆریست وبهكرێگیراو ودزه ده‌دۆزرێنه‌وه.
نه سه‌ركرده‌كانی كورد وشیعه وسوننه وته‌نانه‌ت له‌ده‌ستی خواشدا نه‌ماوه عێراقی ئێستا بكات به‌و وڵاته‌ی ده‌یانه‌وێت به دروشمی بریقه‌دار به خه‌ڵكی بفرۆشنه‌وه. عێراق خاوه‌نی خۆی نه‌بوه ونابێت، ئه‌و كه‌س ولایه‌نانه‌ی باوه‌ریان به وه‌همی واهه‌یه وكاری بۆده‌كه‌ن هه‌میسان خه‌ونی شاعیرانه‌یان هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌م راستیه تفت وتاڵانهدا رومان له به‌غدایه، روكردنێك پێویسته واقیعی وگونجاو بێت بۆ دۆخی خۆمان، ته‌نها زامنیش بۆ غه‌رق نه‌بونمان له‌و ده‌ریا گه‌وره وپر مه‌ترسیه‌دا گرێدانه‌وه‌ی توندی خۆمانه به گوریسی توند وقایمهوه به به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌ییمانه‌وه.
|