شێر و خه‌ت
|
چیا عه‌باس
سێر ونستۆن شهرشڵ 1874-1965، سیاسه‌تمداری به‌ناوبانگی ئبنگلیزی سه‌ده‌ی رابووردو له‌سه‌ر دیموكراسیه‌ت چه‌ند قسه‌یه‌كی به‌ناوبانگی كردوه كه تائه‌م ساته‌ش له‌گوێی دنیادا ده‌زرنگێنه‌وه: "دیموكراسیه‌ت خراپترین شێوه‌ی حوكمرانیه، بێگومان پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو رێگاكانی تر به‌كارهێنراون"، وقسهیهكی تریشی: " باشترین ئه‌رگیومێنت – هۆ یا پاساو _ دژ به دیموكراتیه‌ت ئه‌وه‌یه بۆ پێنج ده‌قه لێدوان له‌گه‌ڵ كهسێَكی نموونه‌یی بكه كه مافی ده‌نگدانی هه‌بێت".
ماوه‌یه‌كه مقۆمقۆیهكی زۆر له ناوحزبهكانی كوردستان، به‌تایبه‌تی یه‌كێتیی، دا وراگه‌یاندن وحوكمرانی هه‌یه سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆری پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وسه‌رۆكی په‌رڵه‌مان كه به‌پێی رێككه‌وتنامه‌یه‌كی پێشووتر له نێوانیان ده‌بوا ئێستا ئه‌نجام بدرایه. ئه‌وه‌ی سه‌رنجی زۆر كه‌سی راكێشابوو له‌و ماوه‌یه‌دا پارتی وراگه‌یاندنی خۆیان له‌باسی ئه‌م بابه‌ته لاداوه وئه‌وه‌نده بایه‌خیان پێنه‌داوه زیاتر له‌چه‌ند تهسرێحێك نه‌بێت.
لێره‌دا باسكردن له رۆڵی پارڵه‌مان له‌م كێشه‌یه‌دا قسه‌ی زیاده‌یه، چونكه بێگومان سه‌رانی كورد تا ئێستا بواریان بۆ نه‌ره‌خساوه رێگاكانی تری حوكمرانی بگرنه‌به‌ر تا دیموكراتیهتیش تاقی بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ناوی ته‌وافق وبه‌رژه‌وه‌ندی "كورد" ه‌وه ده‌كرێت له سیاسه‌تی رازیكردن ودابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات زیاتر نیه وپارڵهمانیش پاشكۆیه‌كی ئه‌م هاوكێشه‌یه.
زۆر كه‌س باسده‌كه‌ن كه گرنگ نیه كێ سه‌رۆك وه‌زیران بێت، گرنگ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت وجێبهجێكردنیهتی، من ئه‌مه‌شیان بهبۆچونێكی ساده ونارهوا ده‌زانم. ئه‌و قسه‌یه راسته ئه‌گه‌ر چه‌ند قۆناغێكی گرنگی دیموكراتیهتمان بهرێكردبێت وژیانی سیاسی وحوكمرانیمان تێدا قاڵ كردبێت.
عه‌قڵیه‌ت وده‌روونی كورد نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئاراسته‌بكات داماڵًراو له حزبایه‌تی وبه‌رژه‌وندی گروپاتی تایبه‌ت و خێله‌كی وشار وئایین ومه‌زهه‌ب. له‌وڵاتێكی وه‌ك هۆڵه‌ند كه له لوتكه‌ی دیموكراتیه‌تدا ده‌سورێته‌وه ئه‌و بۆچونه به‌ئاسانی ره‌تده‌كرێته‌وه به‌وه‌ی كه یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی دیموكراتیه‌ت په‌یره‌وی عه‌داله‌تی ده‌نگدان وئهنجامهكانیهتی. یا خوانهخوازه له‌م دیموكراتیه‌ی ئێمه‌دا تووشی ده‌رد وبه‌ڵایه‌ك بوین پێویستمان به جادووگه‌ری وشێروخهت هه‌یه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له گرنگه‌كان كه چاره‌یان پێویسته به پێره‌وكردنی دیموكراتیه‌ت بێته‌دی.
ئاوردانه‌وه‌یه‌ك له تێكهڵاوكردنهوهی دوو حكومه‌ته‌كه له هه‌رێم ئه‌ویش هه‌روا به‌سه‌رپێی به‌رێوه‌چوو وئهنجامدرا. هه‌موو رازی بووین ودڵمان خۆش بوو پاش ساڵانێك له‌شه‌ری ناوخۆ ودابران چاومان پۆشی كه حكومه‌تێك هێنرایه سه‌رمێزی حوكمرانی وهیواش هه‌بوو كه برینه‌كان تاراده‌یه‌ك سارێژبكرێن وكوردیش ئاهێكی پێدابێته‌وه. ئه‌و كات دركمان به‌وه نه‌كردبوو كه خواردنی مافی یه‌كتر، كه‌م یا زۆر، برینه‌كان سارێژ ناكه‌ن، به‌ڵگو به گه‌نیوی وسه‌ختی داده‌پۆشرێن وبه‌و شێوه‌یه‌ش هه‌موو سات وئانێك ماهیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندیان پێوهدهمێنێت.
سیاسه‌تی قایم وتوند له‌سنوری ره‌وشت ونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا نابێت خۆی بكاته ئه‌سیری رۆژ ورووداو، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت به‌رێوه‌یان ببات وئاراستهیان بكات به‌ره‌و ئامانجه‌كانی. كورد په‌یره‌وه‌ی ئه‌مه‌شی نه‌كردوه، تا زه‌نگی كه‌نیسه لێنه‌درێت نازانین كاتی نوێژ وعبادهت هاتوه.
له‌چوارچێوه‌ی بارودۆخی سیاسی وحوكمرانی ئه‌مرۆی عێراق وكوردستاندا هیچ گرنگ نیه كێ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه، چونكه ئه‌و مه‌سه‌له كاری زۆری بۆكراوه، هێلكه‌كه‌ش زۆر باش كوڵاوه وبهپهلهپیتكهیهك توێكڵه‌كه‌ی لێده‌بێته‌وه، جا قولبێ یا دوو زیاتر كوڵان هیچ له‌و مه‌سه‌له ناگۆرێت. ئه‌وه‌ی ده‌گۆرێت فراوانكردنی ناعه‌داله‌تیه وخواردنی مافی لایه‌نه‌كانی تره. بۆئه‌وه‌ی كه‌سیش دلته‌نگ وزویر نه‌بێت وبهرپرسیاریش نه‌كرێت ده‌كرێت رێگای شێروخهتیش بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره مه‌سه‌لانه له‌مه‌ودوا بگرینه‌به‌ر.
|
|
|