کورد و قەیرانی شیعە و سوننە

چیا عه‌باس

جارێکی تر کێشەکانی نێو دو هێزە سەرەکیەکەی عێراق، شیعە وسونە بەتوندی گرژ بون وبۆنی تەقینەوەیان لێدێت. راستیەکی حاشا هەڵنەگرە کە لیست وحیزبەکانی دەوڵەتی یاسا ولیستی عێراقیە لە ژێر هەر ناو ویاسا ورەوشێکدا کاربکەن نوێنەرایەتی شیعە وسونەی عەرەبی عێراق دەکەن. هەر دولا قوڵایی مێژویی وبنکەی فراوان وهاوپەیمانی وهاوکاری نێو عێراق وناوچەکەیان هەیە. شەڕی ئەم دو لایەنە ئیرسێکی مێژوە خوێناویەکەیانە وداردەستێکیشی ململانێ گەورەکانی ناوچەکەیە. لە دور ونزیکەوە ئەم زۆرانبازیەیان هیچ پەیوەندیەکی بە فێدراڵی ودیموکراسیەت ومافەکانی مرۆڤ وئەو جۆرە بابەتانەوە نیە.

تاڵەبانی و بارزانی و قەیرانەکه‌
دەسەڵاتدارانی کورد لەم گرژیە توندەی ئێستادا خۆشیان بوێت یا تاڵ بێلایەن نین ورۆڵیشیان لە سازدان وجۆشکردن وگەرمکردنیشیدا هەبوە. گەمەکەرە سەرەکیەکانی کورد بەپاساوی بەرپرسیاریەتی وبەرژەوەندی نیشتمانیەوە روخساریی راستەقینەی خۆیان دەمامک دەکەن وهەمو راستیەکان بۆ خەڵک باس ناکەن.

ئاشکرایە کە تاڵەبانی بەپشتیوانی شیعەی عێراق وبە هاندانی ئێران وسوریا پۆستی سەرۆک کۆماری وەرگرتەوە، لە کاتێکدا ئەمه‌ریکا وعەرەبی ناوچەکە کەسایەتیەکی سونەی عەرەبیان پێ باشتربو. وێرای ئەوەی تاڵەبانی قەرزاری ئەم پشتیوانیەیە وناتوانێت خۆی دور لە محوەری شیعە رابگرێت، وەڵی رۆڵی بەرچاویشی تێدا هەیە.

مێژوی مامەڵەکردنی تاڵەبانی لە گەڵ شیعە وئێران وسوریا ودەزگا وپیاوەکانیان لە عێراق لە دوای روخاندنی سەدامەوە بە بەڵگە ودۆکیۆمێنت ئەو راستیەی سەرەوە دەسەلمێنن. ئەگەرچی هەوڵەکانی تاڵەبانی لە رۆژانی مەجلیسی حوکمەوە بۆ هێورکرنەوە وکپکردنەوەی کێشەکانی ئەو دو لایەنە تەقینەوەکەی دواخستوە ودۆخی عێراقیش تەنراو بەو بارودە مەزهەبیەوە راگرتوە، لە هەمان کاتیشدا تاڵەبانی لەو دۆخە گرژ وپر بێ متمانەیەی شیعە وسوننەی دەوروبەری لە بەغدا دەسەڵاتی زیاتری بەسەراندا هەبوە وپێویستیشیان پێی بوە. ئەم قەیرانەی ئێستا شکستی ئەو سیاسەتەی دەسەلمێنێت کە پێرەوی کردوە بۆ رازیکردنیان.

تاڵەبانی لە هەمو کەس باشتر دەزانێت نە بەڕێزی ونە زلهێزەکانی دنیاش لەم سەردەمەدا ناتوانن ئەو جۆرە کێشانە چارە بکەن. پرەنسیپی تەوافق وەک ئیبداعێکی ئەمه‌ریکی بۆ عێراق پەسندکرا وبە شەلەشەل وشەرەشەق تائێستا پێرەو کراوە ولەم قەیرانەدا تەواوی شکستی یەکجارەکی خۆی سەلماند. ئەم شکستە شکستێکی گەورەشە بۆ تاڵەبانی وەک سەرۆک کۆمار و وەک سیاسەتمەدارێکی ناوداری عێراق، ئەمە ئاکامی هەڵەی گەورەی خودی تاڵەبانیە کە زۆر ئارەزومەمدانە روی لە بەغدا کردەوە وسیاسەتی رازیکردنی پێرەو کردەوە.

بارزانی لە لایەکی ترەوە لە رێکەوتنی هەولێر کە حکومەتی ئێستای عێراقی لێکەوتەوە لە ژێر فشاری ئەمه‌ریکا وبە دودڵیەوە خەتمێکی پەسندکردنی تری لە پرەنسیپی تەوافق دا. هەڵەی بارزانی لەو رێکەوتنە بێجگە لەو هەڵڵایەی راگەیاندنەکانی لەسەریان بەرپاکرد، هەڵەی ستراتیژی بو، بارزانی متماتەنەی بە مالیکی بەخشیەوە بێئەوەی زەماناتی نێودەوڵەتی نوسراو بۆ کورد هەبێت، چونکە لە لایەک دەمێکە عێراق خاوەنی خۆی نیە ولە لایەکی تریشەوە پیاوەکانی شیعە لە عێراقدا هیچ کاتێک خاوەنی قسە وبەڵێنەکانی خۆیان نەبون. دەبوا بارزانی دەرکی بکردایە کە شیعە تەماعکارن وهێزە سیاسیەکانیان بۆ دەسەڵات وپارە وتۆڵەکردنەوە خنکاون وئێران بە هەمو توانایەوە پشتگیریان دەکات. دەبوا بزانرایە ئەم هێزە شیعانە ئامانیان نەبوە وناشبێت. ئەکەرچی بارزانی رێکەوتنی هەولێری گۆڕیەوە بە بەڵێنێکی مالیکی بۆ پەسندکردنی یاسای نەوت وگاز بەو شێوەیەی بارزانی لای مەبەستە، هەر زو دەرکەوت کە مالیکی پیاوی قسە وبەڵێنەکانی خۆی نیە. زیادەش لەمە سیاسەت ورەفتاکردنی لە کەرکوک وناوچە دابرێنراوەکانی تر تەواوی پێچەوانەی بەرنامەی حکومەت و بەڵێنەکانیەتی بە کورد.

دەبوا تاڵەبانی وبارزانی چاوەروانی ئەوەیان بکردایە کە مالیکی نەک تەنها هار بوە بەڵکو لە ناخی دڵیەوە سەرکردەیەکی مەزهەبی دکتاتۆر وشۆڤینیزمە.

مێژو و بەراوردکردنێک
هەر سیاسەمەتدارێک لە عێراق وناوچەکەمان ولەم سەردەمەدا بە هەڵسەنگاندن وپێوەرکانی پێش روخاندنی سەدام کاربکات سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت. بەعس دوێنێ دوژمن بوە مانای ئەوە نیە ئەمرۆ بە هەمان چاو سەیری بکرێت. ئەزمونی بەعس لە عێراقدا وێرانکەر وپر تاوان وکارەسات بوە وبەتایبەت بەرامبەر بە کورد. کورد نابێت ئەم مێژوە لە بیر بکات ولە هەمان کاتیشدا نابێت خۆی بکات بەئەسیری ئەو مێژوە. ماندێلا پاش 27 ساڵ زیندانی ولە کاتی ئازادکردنیدا روی لە پاسەوانەکانی زیندانەکەی کرد و وتی: "کاتی ئەوە هاتوە چەکەکانتان دابنێن وبەیەکەوە وڵاتەکەمان دروست کەینەوە". ئەم دید وسیاسەتە ئەقڵیانەی ماندێلا وڵاتەکەی لە کارەسات وشەری ناوخۆ پاراست.

مالیکی لەو کاتەوەی هاتۆتە ناو بازنەکانی دەسەڵاتەوە بە ئەقڵیەتیەکی ژەنگاوی وبوغزاوی وپر لە رق وکینە وتۆڵەکردنەوە کاری کردوە. هیچ کاتێک نەیسلماندوە خەمخۆری بنیاتنانی عێراقێکی نوێیە، خۆی ودەوروبەرەکەشی بەرپرسیارن لە رشتنی خوێن ودزین وتاڵان کردن، بەبەراورد کردن بە گەندەڵی ودزیەکانی سەدام جیاوازیەکی ئەوتۆی نیە. سەدام لەڕوی ئیدارەکردنی دەزگاکانی دەوڵەت وخزمه‌تگوزاریه‌کانه‌وه‌ توانی کاری باش بکات وتا رادەیەک دین ودەوڵەتی جیاکردبوەوە، مالیکی لەم بوارەشدا شکستی گەووری بەدەست هێناوە ودامودەزگاکانی حکوموتەکەی کردوە بەمۆڵگەی هاومەزهەب هاوبیره‌کانی و وێڕای ئه‌و پاره‌ زۆره‌ ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌کان له‌ دۆرگه‌ی واق واق خراپتره‌، تازە بەتازە نیەتیەتی مەرجەعیەتی مەزهەبەکەی بکات بە رێگاپیشاندەر وپارێزەری هەمو عێراقیەکان، ئەقڵیەتی گەرانەوە بۆ سەردەمەکانی جەهالەت.

دەسکەوتەکانی کورد لە ماوەی هەشت ساڵی رابوردودا خێروبوبەرەکەتی جەنابی مالیکی وهاو مەزهەبەکانی وعەلاوی ونوجەیفی وهاشمی نەبون، شەقی زەمانە ئەوەی پێکردون وئەمری واقیعیش بەسەریانیدا سەپاندوە. مالیکی نەک تەنها کوێرە مەزهەبیەکە بەڵکو لە مێژەوە ناسراوە بە نەتەوەپەرستێکی شۆڤێنیزم. ماوەیەکە کورد هاواردەکات ئەم پیاوە شەبەحێکی ئێرانە ودکتاتۆرێکە ودڵپاک نیە، هاشمی وموتڵەگیش لە قوتابخانەکانی سەدامدا چاویان کردۆتەوە وگەورە بون. مەخابن دەسەڵاتدارانی کورد تا پێگە وبەرژەوەندیەکانیان لە لایەن بەغداوە زامن بکرێت گوێ لە هیچ دەنگێک ناگرن. هەر دو سەرکردەی کورد نەعامە ئاسا لە گەڵ بەغدا رەفتاریان کردوە.

ئێستا...
کارەسات نیە دو لایەنی ناحەز بە کورد سەرقالی شەڕی یەکترن، کارەسات لەوەدایە لە ساتە وەختێکی وەک ئێستادا کورد ئامادە نەکراوە بۆ ئەگەرەکان.

دەسەڵاتدارانی کورد لەم قەیرانەدا داوای یەکریزی دەکەن، داوایەکی رەوا ودروست، نەک بەمەبەستی تێوەگلانی لایەنەکانی تر بەڵکو بۆ مەبەستی بەهێزکردنی پێگەی کورد لەم هاوکێشەیەی ئێستای عێراقدا. ناکرێت کورد لە بری چنگێ دۆلار وبه‌رمیلێک نه‌وت نێوماڵی دوژمن وناحەز ونەیارەکانی رێکبخاتەوە، پینەکردنی ئەم قەیرانە بەکۆکردنەوەی هەمو لایەک وەک لە رێکەوتنی هه‌ولێردا کرا تەنها تەقینەوەکە دوادەخات ولایەنێکی ئەو قەیرانەش بەهیزتر دەکات وەک مالیکی دوای رێکەوتنی هەولێر.

دەبێت کورد بەئاگا بێت سەرهەڵدانی ئەم قەیرانە لەم ساتەدا، راستەوخۆ دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا، دەستی دەرەکی وزۆر بەتایبەت ئێران وپیاوەکانی لە عێراقدا تێدایە. ئێران پاش شەتەک ورورەشبونی دۆستە حەمیمەکەی لە شام بایەخی سەرەکی بۆ مەرامەکانی لە باشوری لوبنان وسوریاوە گوازتۆتەوە بۆ عێراق. مالیکی وهاو مەزهەبەکانی باشترین ئامرازن بۆ ئەو پلانە. لەلایەکی ترەوە ئەمه‌ریکا لەم قەیرانەدا راشکاوانە نیگەرانی وتورەیی خۆی بەرامبەر بە مالیکی دەربریوە وتورکیا وعەرەی سونەی ناوچەکەش لە سەر خەتن. ناشێت دەسەڵاتدارانی کورد ئەم قەیرانە بۆ گەمە سیایەکانیان بقۆزنەوە وهەروا بەبای بکەن.

یەکڕیزی ویەک هەوڵوێستی کورد لەوەوە سەرچاوە دەکات کە لە کوردستان بەلایەنی کەمەوە ئاکارێکی لێکتەگەیشتن ساز بکرێت وبەرنامەیەکی کار بۆ چارەکردنی کێشە هەڵسپێردراوەکانی کوردستان ولە گەڵ هێزەکانی ئۆپزسیۆندا ساز بکرێت. من باوەڕ ناکەم ئەم پەرڵەمانەی هەرێم هیچ توانایەکی سەربەخۆیانەی هەبێت، با خۆمان زیاتر گێل نەکەین وکارێک بکرێت بریاره‌کانی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بکرێتە زەمینەی بڕیاردانی پەرڵەمان لەم قەیرانەدا.

کورد لە بەرامبەر بەغدا چەندین کارتی ئاڵتونی لە دەستدایە، لەوانە کشانەوە لە حکومەتی مالیکی، سرکرنی کاری فراکسیۆنەکانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ریفراندۆم لە کوردستان دەرباری پەیوەندی لەگەڵ بەغدادا وئایندەی، پتەوکردنی پیگە وهێزی کورد لە کەرکوک وناوچە دابرێنراوەکانی تری کوردستان وله‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی نه‌ته‌وه‌کانی تری ئه‌و ناوچانه‌ پشتێنێکی عازل به‌رامبه‌ر مه‌رامه‌کانی دکتاتۆری زۆرینه‌ له‌ به‌غدا ساز بده‌ن. ته‌ماعه‌کانی دکتاتۆر بێ سنورن وبۆی بلوێت سبه‌ی کوردیش له‌ مه‌رحه‌مه‌تی بێبه‌ش ناکات.
با چاوەڕوان بین بزانین ئەمجارەش بەرەو کوێی دەبەن.


23/12/2011 بینین: 12690
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
به‌ناوی گۆڕانه‌وه‌ ... یا به‌ رۆحیه‌تی گۆڕان؟...
بارزانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن...
گۆڕان و یه‌کێتی به‌ره‌وکوێ؟...
وێڕای جیاوازیه‌کانی گۆڕان و یه‌کێتی...
چۆن سه‌رۆکێکمان پێویسته‌؟...
ئه‌گه‌ر مام جەلال بتوانێت ...
نیو سه‌ده‌ نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و مسعود بارزانی...
بۆچی شه‌ڕ یه‌خه‌ی کوردی گرتوه‌؟...
نوێنه‌رانی کورد و قه‌یرانه‌کان‌ ...
شه‌ڕی داعش... چۆن؟...
بۆچی داعش په‌لاماری کوردستانیدا؟...
کورد له‌داوی دڵه‌ڕاوکێی ئه‌مەریکادا...
گۆڕان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌...
چه‌ند جه‌مسه‌رێکی یه‌کێتی بۆ واده‌که‌ن؟‌...
ئایا گۆڕان په‌له‌ی کردوه‌؟...
گۆڕان و کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی...
چاوه‌ڕوانی چی بین له‌ رێکه‌وتن؟...
گۆڕان... گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا!...
سلێمانی و هاوسه‌نگی هێز...
کورد و جه‌نگی دوه‌م دژ به‌تێرۆریزم...
گۆڕان و پارادۆکسی حوکمڕانی...
میحنه‌تی کورد و ده‌ربازبون ...
تارمایی رێکه‌وتنی ستراتیژی...
هیتله‌ره‌که‌ی‌ ئیسلام...
یه‌کێتی... تاکه‌ی به‌م شێوه‌یه‌؟...
پارتی و یه‌کێتی له‌ ته‌رازوه‌که‌ی داعشدا...
چۆن مامه‌ڵه‌ی گو‌رگه‌ بۆره‌که‌ بکه‌ین؟...
ئایا ئه‌مه‌ ناچاریه‌ له‌ گه‌ڵ به‌غداد؟...
ته‌نگه‌به‌ره‌کانی به‌رده‌م کورد...
مه‌راق و خه‌مه‌کانی بارزانی...
داوێنی به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رکردایه‌تی کورد؟...
راگه‌یاندنێکی خۆپه‌رستانه‌ له‌ شه‌ڕکردنی داعشدا...
سه‌رۆک کۆمارێکی بێ شانس...
ناڕه‌زایه‌تی له‌ گۆڕان... بۆچی؟...
سه‌ربه‌خۆیی به‌ئیجازه‌ی ده‌ستور...
ده‌وڵه‌تی کوردی نێوان ده‌ڵه‌مه‌یی و ئه‌گه‌رێکی به‌هێزدا...
داعش و هه‌ریسه‌ی کوردی...
به‌ڵێ کاک نه‌وشیروان ''تاکڕه‌وه‌''...
داعش منداڵێکی لاسار له‌ گه‌مه‌ی گه‌وره‌کاندا...
کورد له‌به‌رده‌م دو‌ڕیانێکدا...
ئێران چی لێمان ده‌وێت؟...
بۆ یه‌کێتی واده‌کات؟...
ته‌وقه‌کانی سه‌ر سلێمانی و رێگه‌چاره‌؟...
ئه‌مجاره‌ ده‌نگ به‌ هه‌مو ره‌نگه‌کان بده‌م؟...
کزبونی ئه‌ستێره‌ی یه‌کێتی... بۆچی؟...
عه‌مره‌کاران‌ لەنێوان‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی کابینه‌دا...
کورد و زه‌لکاوه‌که‌ی مالیکی...
گۆڕان و هزری نه‌ته‌وه‌ و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان...
کابینه‌ی هه‌شت و متمانه‌و رۆحی نه‌ته‌وه‌یی...
یه‌کێتیه‌کی خنجیلانه‌...
گۆڕان و پارتی له‌به‌رده‌م ئه‌زمونێکی سه‌ختدا...
گۆڕان له‌ سه‌نگی مه‌حه‌کدا...
برینه‌کانی یه‌كێتی و عشقێکی پڕوکاوه‌...
گۆڕان و ئیرسی مام جەلال...
گۆڕان و ئیرسی حوکمڕانی پێشو...
بۆچی و چۆن گۆڕان به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌ڕوات؟...
ئه‌سته‌نگه‌کانی به‌رده‌م گۆڕان له‌ حوکمڕانیدا...
کاوه‌ گه‌رمیانی له‌ چاوڕوانی گۆدۆدا...
گۆڕان و پارتی و دڵته‌نگبوه‌کان...
گۆڕان و کۆتایی قۆناغێك...؟...
سلێمانی نێو به‌رداشی دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات...
دکتۆر به‌رهه‌م و گارده‌ دێرینه‌کانی یه‌کێتی...
هه‌رێم لە پاشکۆی تورکیادا ...
وه‌ستان به‌یه‌که‌وه‌ و که‌وتن به‌ته‌نیا...
پاش ده‌نگدان؟...
پێش ده‌نگدان ... بیان ناسن...
حوکمڕانی ترس...
سێرکی نه‌ته‌وه‌یی...
خه‌ون و شه‌ڕه‌ شیرینه‌کان...
نه‌ترسان له‌ مێژو...
بۆ پارتیه‌کان...
پارتی بۆ وا ده‌کات؟...
ده‌ستوری ده‌ستی دو...
سیاسه‌ت و ده‌ستور: زیمبابۆ و کوردستان...
سیاسه‌تی (ده‌سکه‌ گوڵه‌که‌ی) ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی...
دید و هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ حوکمڕانی بارزانی‌...
دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردنه‌کان...
وه‌همی چاکسازی و سه‌رابه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن و داتاشینی ده‌سه‌ڵات‌ ...
بودجه‌ و به‌قاڵی...
تارماییه‌کانی په‌یوه‌ندی کورد و ئیسرائیل...
له‌ ماڵئاوایی ئه‌مساڵدا، وانه‌یه‌ک بۆ منداڵانی شاره‌که‌م...
(ئه‌میره‌که‌ی) میکافیلی یا(پاشاکه‌ی) هۆبیس؟...
هه‌ڵه‌ تێمه‌گه‌ن... مالیکی بۆخۆی راست ده‌کات...
ئێران و بارزانی...
هه‌رێمێکی‌ ره‌ش و سپی...
تارماییه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم...
رێکه‌وتنی سێپته‌مبه‌ر و ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی‌ ...
کوردستان، ته‌کساسێکی نوێی نه‌وتچیه‌‌ ئه‌مەریکیه‌کان...
نه‌وت فرۆشێکی گه‌ڕۆک...
مێژوی کۆمه‌ڵه و حکایه‌ت بێژه‌کان...
36+ ؟...
گۆڕان و به‌رپرسیاریه‌تی...
بارزانی بۆ وایکرد...
ئەم دۆخە بەرەو کوێ؟...
بەڕێزان و متمانە...
گرێبەستی سیاسەت و مۆراڵ لە باشوری کوردستان...
پێش داڕماندن...
کارنامەی بارزانی و هزری نەتەوەییمان...
دیلێماکەی بارزانی...
جارێکی تر تاڵەبانی و بارزانی و مالیکی...
لە سلێمانییه‌وه‌ -2-...
لە سلێمانیەوە ...
گۆڕان بەرەو کوێ؟...
تاڵەبانی و بارزانی، دو روی یەک دراو...
سەقامگیری و ئارامی و مەترسیەکان...
مەملەکەت تەنها بە پاشا بەڕێوە ناچێت...
کورد له‌ نێوان مەرجەعیەتی کوردستان و نوێنەرایەتی بەغدا...
ئیمپراتۆریەتێک لەسەر خۆڵەمێش... یا ...؟...
مالیکی، شەبەحەکەی ئێران...
گۆڕان و هاوسەنگی هێز لە کوردستان...
پەتای ئێرانی و......
نزای دانوستان...
دوانەی ستەمکاری لە کوردستان: هێز و دەسەڵات ...
کردار شەرتە، ئەمما چ کردارێک؟...
میدیای حیزب لەنێوان جادوگەری و پەیامی یەزدانیدا...
ناسنامە و شەرعیەت لە گێژاوی قەیراندا...
تاڵەبانی و پشکی لەم قەیرانەدا...
سوتاندنی رۆما و سلێمانی...
سلێمانی دەستەمۆ ناکرێت...
ئایندەیەکی نادیار...
شۆڕشگێڕەکانی دوێنێ و ستەمکارەکانی ئەمڕۆ...
ئەم دو سەرکردەیە و مێژو و ئێستا...
منداڵە یاخیبوەکان...
دەسەڵات لەبەردەم نابوتی سیاسیدا...
خۆپێشاندانەکان لەنێوان لوتکەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا...
قەیران و ئاغاکانی دیموکراسیەت...
نەدەبو گۆڕان......
ئایا گۆڕان و دەسەڵات دەگەنە ئەنجامێک؟...
پێگەی کورد لە سیاسەتی ئەمه‌ریکادا...
ئێمە ته‌نها فریشتە نین...
دەسەڵاتدارانی کورد وهاوکێشەی سیاسەتی واقیعی...
گۆڕان لەنێوان کەلەپوری چه‌قبه‌ستو و عەقڵانیەتدا...
بەغدا لە مالیکی دوەمدا چی لە کورد دەوێت؟...
کشانەوەی گۆڕان، سەرەتا و ئه‌زمونێکی نوێ ...
فانتۆمی بیابان و تەرێتی و شکانی...
خەزانی حیزب...
گۆڕان‌و داڕشتنێکی جیاواز...
گۆڕان و دەسەڵات و نەتەوە...
گۆڕان و یەکێتی، سارێژکردنی برینەکان...
هەرێم لە جەنجاڵی سیاسەتی "هێزی نەرم"ی تورکیادا...
گۆڕان و ئایندەی ناسیۆنالیزمی کوردی...
رێککەوتنامەی نه‌ته‌وه‌یی یا گرێبەستی حیزبی...
دەسەڵات و قەیرانێکی سەخت...
یەک هەڵوێستی تەڵەیە یا بەردی نزا؟ ...
لەسایەی ئەم دەسەڵاتەدا... بەرەوکوێ؟...
گۆڕان خەریکی چیە؟...
قه‌ناعه‌ت و پێداچونه‌وه‌...
ره‌شبینیه‌ك: مه‌ترسیه‌كانی شورای حیزب...
لە دامێنی هەڵوەستەیەکدا...
كارله‌كار ترازاوه‌...
ده‌نگ بۆچی بده‌م؟ ...
گۆڕان له‌نێو خواست‌و واقیعدا...
ده‌مكوتكردن یا...؟...
گۆڕان له‌به‌رده‌م ئه‌رك و ئه‌گه‌ره‌كاندا...
هه‌ڵه‌بجه‌ و راسته‌یه‌كان له‌چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كی مێژودا...
سلێمانی و باب العالی و سه‌دری ئه‌عزه‌م
بابی عالی چیه‌؟...
ده‌ریای عێراق وكه‌شتی كوردی...
زۆرینه‌ی بێده‌نگ و ئۆپزسیۆنكردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان...
"گێژه‌ڵوكه‌ی نێو فنجان" یا شنه‌بای گۆڕان...
ترس له‌ شكست و سزادانی دیموكراسیه‌ت...
ئایا شكستی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی كۆتایی جه‌لالیه‌؟...
چه‌مكی شكست له‌ هزری وشكی برینداربوی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی دا...
ده‌سته‌ وتاقمه‌كانی ده‌وروبه‌ری مام جه‌لال و فرمێسكه‌كانی خوایه‌ك...
ئایا مام جه‌لال یش براوه‌ نیه‌؟...
ئه‌وان......
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك...
هێمنی گه‌رده‌لولێك...
دوالیزمی (حیزب وده‌سه‌ڵات) له‌ به‌رامبه‌ر گۆراندا...
بێ ناونیشان...
هه‌ڵبژاردن له‌سایه‌ی هێرشی حیزبدا...
باسێك له‌ مێژویه‌كی داپۆشراو...
ئه‌تككردنی جوانیه‌كان...
پلاسیبۆی كوردی *...
سه‌راب و زوقم...
لیستی نوێكردنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ره‌كان...
توڕه‌یه‌ نیشتمان... توڕه‌یه‌...
حكومه‌ت ‌و حیزب به‌ره‌و كوێ‌؟...
قه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌... یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی‌و تێكده‌رانی...
ته‌لقینكردنی ریفۆرم ‌و زیندوبونه‌وه‌ی...
وشكی‌و نه‌زۆكی خه‌یاڵێك...
زۆرینه‌ وكه‌مینه‌ وبۆچونێكی جیاواز...
به‌ره‌وكوێ ؟...
به‌ڵای‌ گه‌نده‌ڵی...
چاره‌نووس وچاوه‌زار...
قه‌یرانه‌كانی كوردو تای ته‌وافوق و دیموكراتیه‌ت و ده‌ستور...
ته‌وافق و په‌رته‌وازه‌بوون...
ئه‌مه‌ریكا و كورد: چه‌ند ساڵێك له‌ گه‌مه‌كردن...
كوێر و چاوساغ...
ره‌نگ و ئاوازی جیا...
ریفۆرم .. و چێشتی مجه‌ور... و گۆڕان...
باشوور و توركیا، ئه‌وه‌ی ئاشتی بوێت ده‌بێت خۆی بۆشه‌ر ئاماده‌بكات...
وه‌رزی كاڵبونه‌وه‌ وهه‌ڵساندنه‌وه‌ ...
تاریكی ئه‌شكه‌وت و سوننه‌تی په‌رستگه‌...
ئایا چیتر ماوه‌.....؟...
شێر و خه‌ت...
هه‌ڵه‌ی مێژوو و مێژووی هه‌ڵه‌...
گرێ كوێره‌كان...
كێ ده‌پرسێته‌وه‌؟...
ساتی راستییه‌كان...
ته‌وافقی كوردی بۆ چییه‌؟...
چه‌پ و ریفۆرم و "نۆستاڵجی"...
كێ دۆڕاوه‌... توركیا؟...
كوردایه‌تی له‌نێوان "كوردستان یا نه‌مان"‌و "كوردستان ‌و مان"...
كه‌ركوك و بۆچوونێكی جیاواز...
ئایا پارتی چی ده‌وێت؟...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...