چیا عه‌باس
دوای ئه‌وده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی كه به‌مانه‌وه‌ی به‌رێز كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌شوێنی خۆی وگیرسانهوهی چوار به‌رێزه‌كه‌ی تر له ده‌ره‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌ختكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ته‌واوی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رێز مام جلال كه له به‌غدا ئیمزا كرابو شكایه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م هه‌نگاوه به‌ده‌ریش نه‌بوه له گه‌مه‌یه‌كی سیاسی هه‌مه لایه‌نه وتێیدا دروشمه‌كانی چاكسازی وگۆڕان وه‌ك كاڵایه‌كی رهواجدار له پێشه‌نگی ئه‌و كاروانه ته‌مه‌ن كورته‌دا نمایش كرابون.
ئێستاش دوای چه‌ند بڕیارێك بۆ ئاڵوگۆر له‌لایه‌ن مه‌كته‌بێكی سیاسیه‌وه، كه زیاتر له‌نیوه‌ی ئه‌ندامه ههڵبژاردوهكانی له كۆنگره‌ی دوه‌می یه‌كێتیی دا یا وازیان هێناوه یا دورن له وڵات یا كۆچی دواییان كردوه، گوێمان له هه‌رایه‌كی تره به‌مه‌به‌ستی ئاراسته‌كردنی ئه‌نجامه ساده وسهركهشیهكان به‌جۆرێك كه ئاڵ وگۆر وگۆرێنی ده‌موچاو وه‌ك چاكسازی ونوێبونه‌وه نمایش بكات.
له‌م ههڵڵایهدا قسه‌و ونوسین وباس به‌ر گوێ وچاو ده‌كه‌ون به ئاراسته‌یه‌كدا كه به‌ئاسانی ئه‌وه‌ی لێی بگوشرێت له سه‌رئه‌نجامدا ئه‌وه‌یه كه كۆسپێكی سه‌ره‌كی كه تائێستا چاكسازی نه‌كراوه وبڕیاره راست ودروستهكان هه‌م وه‌رنه‌گیراون وههم پهككخراوبون ئه‌و چوار به‌رێزه بون. ئێستا گۆره‌پانه‌كه ته‌خته وچی زیاتر بڕیاردان په‌ك ناخه‌ن وخزمه‌تگوزاریه‌كان ناكه‌نه قوربانی ململانێكان وئاڵ وگۆریهكان وه‌ك بوركانێكی چاوه‌رواننه‌كراو زه‌مینه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌رزاندوه وهبهگڕه بهتینهكهشی ده‌شتی به‌رینی یه‌كێتیی وكوردایه‌تی پێ ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌نوكه كاراكته‌ره‌كانی لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناو یه‌كێتیی، كه به له‌تێكی كه‌مینه‌ی شه‌رعیه‌تی رێكخراوه‌یی دروست ده‌كرێت وه‌سف بكرێت، نه‌ك هه‌موی، وا ره‌فتارده‌كه‌ن كه ئه‌و ناكۆكی وملمڵانێیانه رێگگر بون له چاكسازی وپێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری وبریاروهرگرتن وبۆ سه‌ركه‌وتنی سیناریۆی ئه‌و موقایهزهیهی ئه‌نجامیان داوه ده‌بێت به بانگه‌وازی میكافیلیانهی ئاشتنبونهوهی گشتی یه‌كێتیی له قه‌یرانه‌كه رزگار بكرێت وئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی تر نه‌یه‌ن به‌ده‌نگ ئه‌م جۆره بانگه‌وازانه‌وه ئه‌وا خه‌تابار ده‌بن له ئه‌نجامه‌كانی. لێره‌دا پێویسته به‌وردی ئه‌م جۆره عه‌قلیه‌ته میكافیلی ئاسا شیبكرێته‌وه ورێگا نه‌درێت راستیه‌كان ئاوه‌ژو بكرێن وخۆیان لێمان بكه‌ن به شه‌ریفی مه‌كه.
ئه‌وه‌ی تۆزێك به ویژدانه‌وه به‌ئاگابێت له ململانێكان له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی دا ده‌زانێت كه ناكۆكی وململانێكانی لایه‌نی ریفۆرم وخوازیاری نوێبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری ناو ده‌سه‌ڵات له‌مه‌ر گه‌نده‌ڵی وپێشێلكردنی پره‌نسیپه‌كانی رێكخستن وقۆرخكردنی دهسهلاَت وشكستخواردن له به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵێك ئامانجی نه‌ته‌وایه‌تی ودژ به ناوچه‌گه‌ری وتهكهتول و زه‌وتكردن وته‌فروتونا كردنی سه‌روه‌ت وسامانی خاك ومیلله‌ت ونه‌بونی شه‌فافیه‌ت بون وبۆ مه‌به‌ستی گۆڕانێكی بنه‌ره‌تی له سیسته‌می حوكمران وبه‌رێوه‌بردنی حزبیدا. ئه‌وه‌ی رێگریش بوه له چاكسازی ونوێكردنه‌وه وگۆرانی بنه‌ره‌تی ته‌نها خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وخاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تییه‌كان بون. رێگره‌كان ئه‌وانه بون كه له مێژوی سیاسیاندا ته‌نها له په‌راوێزی ناكۆكی وناخۆشیدا وه‌ك توفهیڵیهك پایه وپله‌یان به‌ده‌ست هێناوه وئه‌وانه‌ی كه ده‌م پاراون ونیه‌تیان به‌قه‌د كاڵای توانا‌و وهزریانه. راسته ناوبه‌ناو بانگی چاكسازیان داوه بۆ هه‌ڵوه‌شینی توره‌یی رێكخستن ومیلله‌ت ونیشتمان، به‌نیشانه‌ی ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه رۆژ به‌رۆژ خراپتر بوه، نه‌ك باشتر. هه‌ركاتێكیش بۆیان ره‌خسابێت به‌پرۆژه وقسه‌ی سواو ودیالۆگی بێئه‌نجام درێژه‌یان به‌ته‌مه‌نی ئه‌و قه‌یران وكێشانه داوه تا بتوانن تا دوا دڵۆپه له جه‌سته‌ی یه‌كێتیی وحوكمرانی بدۆشن.
سیسته‌مه تۆتالیتا‌ر وتاكرهوهكانی دنیا هه‌میشه بۆ قۆرخكردنی ته‌واوی سه‌نته‌ری بریار وده‌سه‌ڵات كاریان كردوه وله‌و پێناوه‌شدا چیان پێكرابێت كردویانه بێگوێدان به كۆمه‌ڵیك پره‌نسیپ وبه‌های به نرخ.
له هه‌مو ئه‌زمونه‌كانی دنیادا وبه‌تایبه‌ت پاش كاڵبونه‌وه‌ی شه‌ڕی سارد وبه‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن له‌لایه‌ن بزاڤه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه ده‌بینین كه به‌شێكی زۆری رابه‌ر وسه‌رۆك وسه‌ركرده وجه‌سته حزبیه باڵاده‌سته‌كانی ئه‌و بزاڤانه رێگای تاكره‌وی ونه‌هامه‌تی وگه‌نده‌ڵیان هه‌ڵبژاردوه وخۆیان وبزاڤ ومیللهتهكانیان توشی ماڵوێرانی وسهرگردانی كردوه. بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ش تا پێیان كرابێت وبۆیان لوابێت به دروشمه بریقه‌دار و وروژێنه‌ره‌كان خه‌ڵكیان چهواشهكردوه. ته‌نها ئاماده‌ش نه‌بون به‌شێكی بچوكی ده‌سه‌ڵاتیان له‌گه‌ڵ هاوخه‌باته‌كانی مێژویان دابه‌ش كه‌ن وگوێیان لێ‌بگرن. عه‌ره‌فات سه‌ركرده ناوداره‌كانی رۆژانی پێش رێككه‌وتنی ئۆسلۆی ره‌وانه‌ی شام وعه‌مان كرد وسه‌ركرده‌یه‌كی لێهاتوی فه‌تح (مه‌روان به‌رغوتی) به سه‌فقه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئیسرائیڵ به‌گرتن دا. موگابا هاورێی ساڵانی خه‌باتی خۆی نیكۆمۆ ده‌ربه‌ده‌ر كرد.
نمونه‌ی كوده‌تا سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لاتینی وئه‌فریقا ولهعێراقیشدا له بیره‌وه‌ری سیاسی‌دا نمونه‌ی زیندون بۆ ئه‌و راستیه.
هه‌نوكه‌ش له باشوری كوردستان زۆربه‌ی خهڵًكی به‌په‌رۆشه‌وه داواكار وچاوه‌ڕوانی گۆڕینی بنه‌ره‌تی ده‌كه‌ن له حزب وحوكمرانیدا. پێشه‌نگی بانگه‌وازی گۆرین ونوێكردنه‌وه له‌ناو هه‌ناوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه وتهشهنهی كردوه وته‌نها له‌رێگه‌ی گه‌شه‌كردنی ئه‌و گڕه ههلقوڵاوهوه وبه‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی ده‌توانین زامنی پاشهاتی دیموكراسیه‌ت وئازادی وبنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ین به هاریكاری وكاركردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌ن وهێز وتاكه دڵسۆزه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مانه‌وه.
رێككه‌وتنی ستراتیژی نێو دو گه‌وره حزبه‌كه بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات وداهاته وبۆ قۆرخكردنی حوكمرانیه. ته‌نها خه‌ڵكه ساویلكه‌كان به‌وه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێن كه ئه‌م رێككه‌وتنه مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌رمان فه‌رامۆش ده‌كه‌ن. چ مه‌ترسیه‌ك؟ ئه‌وه‌نیه ئێران وتوركیا بونه‌ته بنكه‌ی دۆستایه‌تیمان، رۆژ نیه سه‌ردانی یه‌كتر نه‌كه‌ین وترێ به شه‌كر نه‌كه‌ین، ئه‌وه‌نیه ئه‌وان زۆر به‌په‌رۆشن بۆ ئه‌زمونی عێراق وكوردستان، ئه‌وه نیه ئه‌مریكا وهاوپه‌یمانه‌كانی بهسهروشانی ئێمه‌دا هه‌ڵده‌ده‌ن، ئه‌وه نیه دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كانی كورد له زینداندا قایم كراون وته‌نها سه‌ركرده‌كانمان به هانایانه‌وه دێن, ئه‌وه نیه مالكی وجه‌عفه‌ری وعه‌لاوی وموتڵهگ وسامهراییهكان له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی كورد دا به‌رماڵی نوێژیان راخستوه وتهمهنای ئاوردانهوهیهكمانن. به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "مه‌ترسیه‌كان" وه‌ك پاساو بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه كاسۆلێك ئاسایه گه‌مه‌یه‌كی ساویلكانه‌یه بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌مو نه‌هامه‌تی وسهرگهردانیهدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به ره‌چه‌ته‌ی پلاسیپۆ ده‌یه‌وێت خۆڵ بكاته چاوی خهڵًكهوه وله خشته‌یان ببات. ته‌مه‌نی گه‌مه‌ی دو فاقه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه بێگومان كورت ده‌هێنێت و‌ئێستا وئاینده‌ش له به‌رامبه‌ر میلله‌ت و رێكخستندا ته‌نها خۆیان له ئاكامه‌كانی ئه‌و گه‌مه‌یه به‌رپرسیارن.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌فتار وههڵویسته میكافیللی ئاسایه‌ی لوته‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی تێدا به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیه به‌ڵكو ئه‌جندا لابه‌لاكانی تره، چ چۆیان وچ ده‌ره‌كی وچ له ئاستی ناوچه‌كه وعێراقدا، ده‌بینیین به‌ره‌ی ریفۆرم ونوێكردنه‌وه زۆر هێمنانه وژیرانه تا ئه‌م ساته ره‌فتاری كردوه. بێده‌نگی ئه‌م به‌ره‌یه نیشانه‌ی لاوازی نیه، نه‌بونی ره‌ددانه‌وه‌ی فه‌رمی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مو په‌لامار وتوانج وقسه بازاریانه‌ی له‌م لاو ئه‌ولا به‌ر گوێ ده‌كه‌ون نیشانه‌ی ئاستی به‌رزی هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تیه به‌رامبه‌ر به دۆخی ناسكی یه‌كێتیی ومیللهتهكهمان، چونكه هه‌ر كه‌سێك به‌ده‌ر له هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه ده‌توانێت كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ت وقسه‌ی هیچ وپوچ ئاراسته‌ی نه‌یاران وناحهزهكانی بكات. ئه‌م بێده‌نگیه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه نیشانه‌یه‌كی رونه كه ده‌رگای به‌ره‌ی ریفۆرم كراوهویه بۆ هه‌مو دیالۆگێكی جدی وبهرههمهێنهر، مانای ئه‌وه‌یه قه‌یران وململانێكان خه‌ستتر وئاڵۆزتر نه‌بن وناحهزانی یه‌كێتیی نه‌توانن لێوه‌ی دزه بكه‌ن وسودی لێوه‌ربگرن. مانای رێگه نه‌دانه به سواڵكه‌ران وچهقاوهسوانی سه‌رشه‌قامی سیاسی كوردی كه گورزی خۆیان بهاوێژن.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م عه‌قلیه‌ته سیاسیه تۆكمه و به‌رپرسیاره نابێت ریگه بدرێت میكافیللیهتی ناو یه‌كێتیی گه‌مه به قهیرانییهكهی بكات وبه‌ناوی چاكسازی وگۆڕان چه‌واشه‌ی رێكخستن ومیلله‌ت بكات. ده‌مێكه كاتی ئه‌وه هاتوه كارته‌كان ئاشكرا بكرێن وگهمهكهران هه‌ریه‌ك مێژو وتوانا ولێهاتویهتی بخرێنه به‌رچاو.
له‌نێو رسته دیماگۆگیهكانی رۆبن هوده‌كانی نێو یه‌كیتیی به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه به‌ده‌سته‌واژه‌ی بریقه‌دار كاراكته‌ره مێژوییه‌كانی ئه‌م رێكخستنه ده‌كه‌نه دانه‌وێڵه بۆئه‌وه‌ی پله‌یه‌ك له پێپلیكانه‌ی تموحات و ویستی شه‌یتان ئاسای خۆیاندا به‌رزببنه‌وه.
كارته‌كانی گه‌مه‌كردن رون وبهرچاون، ناكرێت له‌مه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی ویهكێتیی دا بێده‌نگی بكرێت له‌و مه‌ترسیه شاراوانه‌ی ده‌سته‌یه‌كی ئۆپۆرچینیست وتهماعداری ناو یه‌كێتیی له‌م قه‌یرانه‌دا وه‌ك پلاسیبۆ نمایشی ده‌كه‌ن.
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
* پلاسیبۆ: له زانستی پزیشكی ودهرمانسازیدا نه‌رێتێكی كۆنه كه كۆپیه‌كی پۆچه‌ڵی ده‌رمانی ره‌سه‌ن ده‌كرێت له روكه‌ش وره‌نگ وته‌نانه‌ت بۆنیشدا وله ناوه‌رۆكدا پوچه‌ڵ وبێ كاریگه‌ره چونكه هیچی تێدای نیه. له چه‌ند دۆخێكی نه‌خۆشیدا به‌كار ده‌هێنرێت وئه‌نجامی كاتیشی ده‌بێت بێئه‌وه‌ی بتوانێت چاره‌سه‌ری بنه‌ره‌تی ده‌رد ونهخۆشیهكه بكات.
|