گۆڕان له سه‌نگی مه‌حه‌کدا
|
چیا عه‌باس
له ماوی چوار مانگی رابوردودا گوێبیستی زۆر ئاوازی جیاواز بوین له‌مه‌ڕ پێکهێنانی کابینه‌ی هه‌شته‌م، پارتی وه‌ک براوه‌ی یه‌که‌م داوای پشکی شێر ده‌کات، گۆڕان وه‌ک هێزی دوه‌م داوای ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و مافه‌کانی خۆی ده‌کات، یه‌کێتی وه‌ک هێزی سێیه‌م و دۆڕاو داوای پێگه‌ی مێژوی و مافه‌کانی له رێکه‌وتنی ستراتیژیدا ده‌کات، هه‌روه‌ها ئیسلامهیهکانیش داوای خۆیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت هێز هه‌یه به کورسیه‌که‌وه له په‌رله‌ماندا داوای وه‌زاره‌تێک ده‌کات.
خوا تۆزێک به‌زه‌یی به نێچیرڤان بارزانیدا بێته‌وه روبه‌ڕوی ئه‌م ئه‌رکه بۆته‌وه، چونکه ده‌بێت به وریاییه‌کی سیاسی و ئیداریه‌وه کێکی کابینه‌که‌ی به سه‌لیقه‌یی دابه‌ش بکات، پرسیارێکی سهرهکێش ئه‌وه‌یه ئایا پارچه‌کانی ئه‌م كێکه هه‌مان بۆن و چێژیان ده‌بێت؟
مافه‌کانی گۆڕان چین؟
گۆڕان له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و دواتریش داوای گۆڕانکاری و سه‌قامگیری و حکومه‌تی هاوڵاتیبونی ده‌کرد، ئێستا لێره و له‌وێ گوێبیستین بۆ به‌شداریکردن له کابینه‌ی هه‌شته‌مدا داوای مافه‌کانی خۆی ده‌کات، ئه‌م هاوکێشه‌یه زۆر قسه و باس هه‌ڵده‌گرێت و تائێستاش ئاشکرا نیه مه‌به‌ست له مافه‌کانی گۆڕان چیه، مافه یاسایی و مه‌عنه‌ویه‌کانی بزوتنه‌وه‌که‌یه، مافه‌کانی ده‌نگده‌رانی بزوتنه‌وه‌که‌یه، یاخود گرێدانه‌وه‌ی ئه‌م دو ته‌وه‌ره‌یه؟
هه‌رچۆنێک لێکدانه‌وه بۆ ئه‌و ته‌رحه بکرێت بۆ گۆڕان گونجاو نیه بکه‌وێته داوی ئاڵۆزی جاه و نیعمه‌تی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌وشێوه‌یه‌ی هه‌ندێک به‌رپرسانی باسی ده‌که‌ن، چونکه خاڵی سه‌ره‌کی له به‌شداری گۆڕان له کابینه‌که‌دا کارکردنه بۆ گۆڕانکاری له هه‌ر پۆست و پله‌یه‌کدا بێت بۆ خزمه‌تکردنی هاوڵاتیان، گۆڕان ده‌بێت ئاوێنه‌ی خواستی پاکی ده‌نگده‌رانی بێت نه‌ک لاساییکردنه‌وه‌یه‌کی په‌رده‌پۆشکراوی ئه‌زمونی شکستخواردوی هێزه‌کانی تر له به‌شداریکردن و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتدا. به‌کورتی و کوردی سوراغی ناوی زل و ماڵی وێران نه‌بێت.
کاتێک "مافه‌کانی گۆڕان" به ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت ئه‌وا له کابینه‌یه‌کی بنکه فراواندا ئه‌و ئیستحقاقه پشکێکی رێژه‌ییه و ناکرێت به پێڕه‌وکردنی رێژه‌ی ماتماتیکانه هاوته‌ریب له گه‌ڵ ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن حکومه‌ت دابه‌ش بکرێت. که‌سانێک له‌ناو گۆڕاندا دێن و ده‌ڵێن: مافی خۆمانه چاره‌کی (24%) هه‌مو پله باڵاکان داوا بکه‌ین. له سیسته‌مێکی دیموکراسی جێگیر و متمانه‌پێکراودا ته‌نها پۆسته‌کانی وه‌زیر و بریکاره‌کانی پۆستی سیاسین و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه داموده‌زگای حکومه‌تن و ئیداره‌ی حیزبی به‌ڕێوه‌یان نابات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ئهرگیومێنتهدا پێم ده‌ڵێن: تۆ باسی چی ده‌که‌یت، ئێره کوردستانه لۆژیکی هێز قسه ده‌کات. پێموایه ئه‌م بۆچونه به‌شێک له راستیه‌کانی تێدایه و ده‌بێت ره‌چاوی بکرێت، نه‌ک بکرێت به روانگای دید و بۆچونمان بۆ ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی، ئه‌گه‌ر وای لێهات ئه‌وا کابینه‌ی هه‌شت له بنه‌ڕه‌تدا له کابینه‌کانی تر جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی نابێت، گۆڕانیش یه‌که‌م هه‌نگاوی بۆ گۆڕانکاری بنه‌ره‌تی به دروستی نانێت، چونکه کۆده‌نگێکی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی پێویسته بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌ی حکومه‌ت نه‌ک وه‌ک ئێستا هه‌ر لایه‌نه خه‌ریکی پچڕاندنی پشکی خۆیه‌تی له کێکی ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانیدا.
بێگومان به‌شیک له مافه‌کانی گۆڕان ئه‌و مافانه‌ن له ماوه‌ی حوکمڕانی کابینه‌ی شه‌ش و حه‌وتدا به‌هۆکاری سیاسیه‌وه زه‌وتکراون و ده‌بێت ئێستا بۆیان بگه‌ڕێته‌وه.
پۆستی "سیادی"؟
له دابه‌شکردنی پۆسته‌کاندا چه‌مکێکی سه‌رسوڕمێنه‌ر به‌کارده‌هێنرێت، چه‌مکی وه‌زاره‌ت و پۆسته سیادیه‌کان، رون نیه مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه‌یه چیه، ئایا کورد له‌م بواره‌دا لاسایی نمونه‌ی لوبنان ده‌کاته‌وه که له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی حکومه‌ته‌کانی دروستکراوه و پۆسته‌کانی به‌پێی گرنگی سیاسی لایه‌نه‌کان پۆلێن کردوه؟
سیاده‌ی ده‌وڵه‌ت مه‌به‌ست لێی کاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاته له ناوچه‌یه‌کی جوگرافی دیاری‌کرا و سنوردار که حکومه‌تی هه‌بێت و توانای به‌رجه‌سته‌کردنی سیاده‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی هه‌بێت (دولة ذات سیادة)، لێره‌دا کۆی گشتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کاریگه‌ری ده‌بێت نه‌ک به‌شێک لێی. ئه‌م پۆلێنکردنه‌ی جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵات زیاتر پێداگریه‌کی سیاسیه له گرنگی پێگه‌ی پێکهاته‌کانی وه‌ک له‌وه‌ی:
به‌رگری له خاک و سنور بکرێت، پاراستنی ئاسایش و ئارامی هه‌رێم له مه‌ترسیه ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کان بکرێت و یاسا و ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگاکانی حکومه‌ت بچهسپێنرێنن. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لێێ وه‌زاره‌ت و پۆسته گرنگه‌کانه که راسته‌وخۆ پابه‌ندن به سیاده‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌مه‌ش له دۆخی هه‌رێمی کوردستان هه‌م ره‌نگدانه‌وه و هه‌م کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م حوکمڕانی ده‌کات.
له ئه‌زمونی حوکمرانی خۆماڵی دوای راپه‌ڕینه‌وه ئه‌م راستیانه سه‌باره‌ت به " سیاده‌ی هه‌رێم" به‌رچاون:
1- هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی، تایبه‌ت ئه‌مەریکا، هه‌رێمی کوردستانیان ده‌پاراست.
2- تورکیا و ئێران به‌ئاره‌زوی خۆیان سه‌دانجار سنوری هه‌رێمیان به‌زاندوه و که‌س له گوڵ که‌متری پێنهوتون.
3- تا ئه‌م ساته‌ش ئاسایشی و ئارامی ناوخۆیی له‌تکراوه و پابه‌سته به ئیراده‌ی حیزبیه‌وه.
4- هه‌رێم نه‌یتوانیوه دابینی پێداویستیه دارایی و ئابوریه‌کانی خۆی بکات، نه‌ناردنی ته‌واوی موچه له ماوه‌ی دواییدا له به‌غداده‌وه ده‌ریده‌خات ئه‌و "سیادهیهی" باسی لێده‌کرێت چه‌ند له‌رزۆک و پوچه‌ڵه.
5- به دانپێدانانی به‌رپرسانی پێشمه‌رگه به‌شێکی زۆر که‌م له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به‌یه‌که‌وه رێکخراونه‌ته‌وه، نه‌ک "یهکخروان".
ئیتر پێموایه وه‌زاره‌ت و پۆستی سیادی له قسه‌ی زل زیاتر هیچی تر نیه. بۆ گۆڕانیش دروست نیه به‌م جۆره دانه‌وێله رۆکردنه دیدی به‌رچاوانی کز و ته‌مومژاوی بێت.
زۆر باس له پۆستی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران کراوه و ئه‌م پۆسته‌ش مایه‌ی کێشمه‌کێشی زۆر بوه. هه‌رچی یه‌کێتیه پێویستیه‌تی تا به جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆی بڵێت "پێگه‌ی به‌هێزی" خۆی له کابینه‌ی هه‌شته‌مدا. ئه‌گه‌رچی روکهشانهشه، پچڕاندوه، گۆڕانیش پێداگری لێده‌کرد له روانگای ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنه‌وه و بۆ چاره‌سه‌رکردنی چه‌ند کێشه‌یه‌ک له ماوه‌ی ئۆپۆزسیۆنبونیدا بۆی خهلقێنرابو.
راشکاوانه بڵێم ئه‌زمونی کابینه‌کانی پێش‌و ده‌یسه‌لمێنن ده‌سه‌ڵاته‌کان جێگری نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران که‌متربون له سکرتێره تایبه‌ته‌کانی بارزانی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا. ده‌ستڕۆیشتوانی یه‌كێتی تا ئه‌م ساته‌ش به‌و شێوازه رازیبون و نقه‌یان لێوه نه‌هاتوه، چونکه جێگره‌که له کابینه‌کاندا ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفکردنی بڕێ پاره و به‌خشینه‌وه‌ی سه‌یاره و زه‌وی و زاری پێدرابو. لێره‌دا ده‌بێت گۆڕان پێداگری بکات له‌وه‌ی ئه‌م شێوازه مامه‌ڵه‌کردنه‌ی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و بریکاری وه‌زیره‌کان بگۆڕدرێت. به‌شێوه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاته‌کانیان داریکراو و سنوردار بکرێن، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان چه‌مکی فیفتی به‌فیفتی به شاردراوه‌یی زیندو راده‌گرین.
|
|