کاوه گه‌رمیانی له چاوڕوانی گۆدۆدا
|
چیا عه‌باس
هیچ وشه و هه‌ستێکی زیاتر شک نابه‌م، له‌و هه‌مو هه‌ڵچون و ناڕه‌زایی و نوسین و خۆپیشاندان و ئیدانه‌کردن و فرمێسکانه‌ی بۆ شه‌هیدکردنی کاوه گه‌رمیانی کراون و رژێنراون.
هه‌میشه له‌م جۆره ساتانه‌دا که ناخ و ده‌رونمان هه‌ڵده‌چن و توڕه ده‌بن و ده‌کوڵێن، له سوچێکی بزێوی وروژاوی وه‌عی و ویژدانماندا په‌لاماری هه‌مو ئه‌و شتانه ده‌ده‌ین، که توڕه‌مان ده‌که‌ن و مهبەستمانه له‌و جه‌نگه‌دا به‌خێرایی بروسک سه‌رجه‌میان نوقمی عه‌ده‌م بکه‌ین و ئاڵای سه‌رکه‌وتنمان هه‌ڵبکه‌ین، ئا له‌و ساتانه‌دا قسه‌ی ئه‌و بیرمه‌نده ئهمەریکیهم به‌بیردا دێته‌وه که ده‌ڵێت: "هێشتا زوه بۆ ئه‌وانه‌ی وا تێگه‌یشتون که مێژو سه‌فه‌رێکی درێژه بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجێک".
کاتێک به‌ڕوی کاوه گه‌رمیانی و هاومهسیرهکانی رێگای گه‌شته‌که‌یان به مێژودا گیرا و داخرا ئه‌وان گه‌یشتنه ئامانجێک، په‌یامێکیان له‌سه‌ر کێله ساده و نازداره‌کانی گڵگۆکانیان بۆ جێهێشتین که تێیدا "ئێمه لێره‌ین و ئێوه‌ش له‌وێ، چۆن به‌یه‌ک بگه‌ینه‌وه؟" دنیای وه‌فاداری و راستگۆیی و پێداگری و چۆک دانه‌نان له ئاسۆی چاوه‌ڕوانی و تاقیکردنه‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌کات.
ئاپورای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خه‌ڵک له سه‌رانسه‌ری کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی بۆ تاوانێکی دڕنده‌ی له‌و جۆره که ته‌نها نامۆش به ئه‌خلاقی گروپه مافیا ره‌سه‌نه‌کان ئاماژه‌یه، که زه‌مینه و نیه‌تی جه‌ماوه‌ری بۆ به‌رهه‌ڵستکردن و وه‌ستانه‌وه دژ به سته‌مکاری و کوشتنی ئازادی له باره، ئاماژه‌یه نه‌وه‌یه‌کی نوێ له پێشه‌نگی قافڵهدایه، نه‌وه‌یه‌ک هه‌ڵگری ئاوات و خه‌ون و دید و تێڕامانی نوێه و چیتر له هیچ که‌سێک و لایه‌نێکی قبوڵ ناکات به ئه‌قڵیه‌تێکی پڕوکاوه و به گه‌مه‌ی سیاسی یاری به خوێن و موقه‌ده‌رات و ئایندهی بکه‌ن.
بۆ ماوه‌ی زیاتر له بیست ساڵه فرسه‌تێکی زێرین به شۆڕشگێڕه دێرینه‌کان به‌خشرا تا بیسه‌لمێنن شایسته‌ی ئه‌وه‌ن یه‌کڕیزی میلله‌ت بپارێزن، داکۆکی له مافه‌کانی بکه‌ن، کوردستانێکی ئازاد و یه‌کگرتو به‌رجه‌سته بکه‌ن و سیسته‌مێکی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و رێزگرتن له ئازادی و ئازادی بیروڕا بچه‌سپێنن. مه‌خابن له‌م تاقیکردنه‌وه مێژوییه‌دا سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست نه‌هێنا. ئێستا ئه‌وان له دۆخێک‌دا گوزه‌ر ده‌که‌ن نامۆیه به سروشتی پێکهاته و که‌له‌پور و خواسته‌کانیان، ئه‌وان زۆرباش ده‌بینن خۆره‌که‌یان له ئاسۆدا هێدی هێدی رو له کزبون و ئاوابونه. چیتر ئه‌وان ناتوانن به‌نازی مێژو نه‌وه‌یه‌کی بێ‌ناز ده‌سته‌مۆ و ماڵی بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ ئه‌وان له‌بری کشاندنه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه و له‌بری داوای لێبوردن له نه‌ته‌وه بۆ شکسته‌کانیان دێن ده‌نگێکی زوڵالی ئازای زاده‌ی شه‌هیدبون و ئه‌نفال (ئه‌و مێژهوی خودی ئه‌وانی گه‌یانه ئه‌م رۆژه) به‌نیه‌ت و حه‌زێکی نامۆ به هه‌مو ره‌وشتی کورده‌واری و مرۆڤایه‌تی تێرۆر ده‌که‌ن.
نه‌وه‌ی دڵشکاو و توڕه چی به شۆڕشگێڕه دێرینه‌کان بڵێن، چاوه‌ڕوانن ده‌ستخۆشی ئیدانه و لیژنه و لێدوانه ئاگرینه‌کانیان لێ بکه‌ن، چاوه‌ڕوانن روخساری تاوانباره‌کان و به‌رپرسه‌کانیان وه‌ک ئه‌وان ده‌یکه‌ن ئه‌وانیش ئاڕاسته‌یان که‌ن، چاوه‌ڕوانی چین؟ نه‌وه‌ی توڕه له بری چنگێک دۆلار و بستێک زه‌وی بێده‌نگ بکه‌ن؟
له مێژودا هه‌ر وا هاتوه کاتێک ژیان و ماف و که‌رامه‌تی مرۆڤ هیچ به‌هایه‌کی نامێنێت، زۆر ره‌وایه خه‌ڵک بڕیار له ژیانی خۆی و ئایندهی بگرێته‌ده‌ست و چیتر دهستهرۆی درۆ و ساخته و به‌ڵێنی حوکمڕانی نه‌بێت.
ئه‌م به‌گژاچونه‌وه‌ی ئێستا، ئه‌م به‌رگریکردنه دو لایه‌نه‌ی ئێستا، ئه‌م سه‌نگه‌ر گرتنه‌ی ئێستا، ئه‌م مه‌سافه دور و درێژه‌ی ئێستای نێوانیان، ئه‌م بێمتمانه‌ییه بێئه‌ندازه‌ی ئێستا که دوای تێرۆرکردنی کاوه گه‌رمیانی زۆر به‌زه‌قی به‌رچاون، بێ چاره‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی، رو له به‌ره‌نگاربونه‌وه و پێکدادانێکی زۆر خه‌ست ده‌کات.
له‌م دۆخه ههڵچوهدا، له‌م ئاپورا جهماوهریهر بێ وێنه‌یه‌دا زۆر مایه‌ی سه‌رنج راکێشانه رۆڵی هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن به قه‌تماغه‌یه‌کی شەرمندەیی داپۆشراوه. مرۆڤ تێده‌گات سه‌رقاڵی حوکمڕانین، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئه‌و حوکمڕانیه ئه‌وه ده‌هێنێت له به‌رامبه‌ر کوشتنی ئازادی‌دا ته‌نها نقه و نوزه‌ی بیستراو لێیان له‌وه‌ی نه‌خۆشێکی په‌ککه‌وته زیاتر بڕ نه‌کات. ئیدانه‌کردنی کرچ و کاڵ و سواو و په‌خشکردنی روداو و ناڕه‌زایی و بۆچونه‌کان، که‌لێنێکیان پڕکرده‌وه، به‌ڵام له ئاستی ئه‌و بهرپرسیاریهتهدا نین که 40% نه‌ته‌وه پێی به‌خشیون له ساتێکدا ئازادی و ئارامی نه‌ته‌وه ئه‌تک ده‌کرێن و ده‌کوژرێن. خه‌ڵک چاوەڕوانی زۆر زیاتر دەکات.
من نه توندڕه‌وم و نه ته‌مه‌نی شۆڕشگێڕیم ماوه، به‌رده‌وام هه‌وڵم داوه به ویژدانه‌وه سه‌یری شته‌کان بکه‌م، نه رقم له‌مه و نه کوێرانه ئه‌وی ترم به‌دڵه، له ئه‌زمونی ژیانی سیاسی خۆمدا که 50 ساڵی تێپه‌ڕاندوه زۆر خۆشی و ناخۆشیم بینیوه، زۆر دۆست و خۆشه‌ویستم له ده‌ستداوه، زۆرم به‌نه‌رمی و توندی وتوه و نوسیوه، زۆر چێژی سه‌رکه‌وتن و شكستم کردوه، به‌ڵام هیچ ساتێک له‌و ته‌مه‌نه درێژه‌دا به‌قه‌ده‌ر کوشتنی کاوه گه‌رمیانی توڕه و په‌ست نه‌بوم و ئازارم نه‌کێشاوه.
ته‌نها له رێگه‌ی چه‌ند نوسینێکیهوه شه‌هید کاوه‌م ناسیوه، کوشتنی ئه‌و به‌کوشتنی خۆم ده‌زانم، چونکه منیش وه‌ک ئه‌و له‌و سه‌فه‌ره‌مدا به مێژودا چاوڕوان بوم... چاوه‌ڕوانی... بوم.
|
|